ئەمرۆى وەستا حەسەنى بەرێوەبەرى ئاسایشى سلیمانى و ماستاوچێتى كەسانێك
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
تێبینی: ئهم نووسینه و چهند نامهیهکی ترمان بۆ هاتووه ههموویان باس لهوه دهکهن که وهستا حهسهنی ئاسایس تووشی نهخۆشییهکی کوشند بووه و جهلته لێیداوه، ئێمه نازانین تا جهند ئهم ههواڵه راسته، بۆیه ئێمه ئهم نووسینه بڵاودهکهینهوه و نامانهوێت لهوه زیاتر قسهی ههواڵهکه دهمڕاست بکهینهوه، هیوادارین گروپی چیای کوردستانپۆست بهدواداچوونێک لهسهر ئهو ههواڵه بکهن و ئاگادارمان بکهنهوه. (کوردستانپۆست)---------------------
لە شەوى رابردووەوە 11/9/2011 بەهۆى خواردنى چەندین ماددەى خراپ و زیانبەخش وەستا حەسەن (بەرێوەبەرى ئاسایشى سلیمانى) نەخۆش كەوت و گەدەى تووشى خوێن بەربون بوو لە نەخۆشخانەى اسعاف فورى داخل كرا ، بەرەبەیانى ئەمرۆش لە سەنتەرى هەرس و جگەر نازورى بۆ كرا وەو پاشان لە نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵ داخل كرا .
ئەوەى جێگەى سەرنج و تێرامانە ئەوەیە هەر لە بەرەبەیانەوە ئیدارەكەى ئەو نەخۆشخانەیە حالەتێكى نائاسایى بەخۆیەوە بینى و هەردوو بەرێوەبەرە كارگێریەكەى دەست بەجێ گەیشتنە لاى ئەو بەرێزەو بە شڵەژاوى هێنایان بۆ نەخۆشخانەكەى خۆیان و هەر لەگەڵ داخڵ كردنى دا دەست بەجێ (نەسرەدین) ى بەرێوەبەرى كارگێرى دووەم وەكو ئاسایشێكى رەسمى هەڵسو كەوتى كرد و خەریكى رێكخستنى حیمایەكان و دامەزراندنى ئاسایشەكان بوو لە شوێنە هەستیارەكاندا و ئەو رۆژە هیچ سیمایەكى ئیدارى و هیچ التزاماتێكى ئیدارى ئێوە دیار نەبوو بەڵكو ئەتوانرێت بووترێت ئەو رۆژە لیپرسراوى حمایەكانى بەرێوەبەرى ئاسایش بوو .
بۆیە لەم رۆوە بۆمان دەركەوت كە ئەو كەسە لەسەر میلاكى ئاسایش لەو سەنتەرە دامەزراەو لەوانەیە پلەى سەربازیشى بەرز بێت و ئێمە پێمان نەزانیبێت .
ئیستا ئەوەشمان بۆ روون بووەوە كە سەرەراى ئەوەى ماوەیەكى زۆرە و چەند دكتۆر و كارمەندێكى سەنتەرەكە خوازیار بوون كە ئەو بەرێزە لەو سەنتەرە دوور بخرێتەوەو بۆ ئەم مەبەستەش راوێژ بە بەرێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى كرا و هەموو ئامادەكارییەكیان كرد بۆ دوور خستنەوەى بەلام لە كۆتاییدا ئەو كارە نەكراو ناوبراو تا ئەم كاتەش بە هەمان پلەى ئیدارى و هەمان كەسایەتى خۆى لەو سەنتەرە ماوەتەوە . دیارە هۆكارەكەى ئەو راژەى (ئاسایش) ەیە كە پالپشتى مانەوەى دەكات . بۆیە ئەویش بەردەوام چاودێرى كارەكانى ئاسایشەكان دەكات و دواى دەوامیش هەر لەو سەنتەرەماوەتەوەو چاوێكى كردووە بە 100 چاو بۆ پارێزگارى كردنى وەستاكەى خۆى .
وە ئیدارەكەى كردووە بە مۆڵگەى حەسانەوەى پاسەوانەكان و ئاسایشەكانى كە سەردانى دەكەن و پرسگەو نەخۆشخانەكەشى سەر لێ شێواندووەو كەس بۆى نییە رێگە لە هیچ كەسێك بگرێت كە بۆ سەردانى وەستا هاتبێت لەبەر ئەوەى بەرێوەبەرى كارگێرى فەرمانى داوە بەلام بۆ كەسانى هەژار و بێ دەسەلات مواجە قەدەغەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست