كەناڵى راپەرین لەرانیە پێویستى بە قوفڵە
Wednesday, 21/04/2010, 12:00
راگەیاندنى كوردى ئەمرۆ بەشێكى زۆرى لەژێر كاریگەرى دەرەكى و بەشێكیشى لەژێر چاودێرى حیزبەكانە كاردەكات،كەهەرئەمەش ئەم سەرگەردانیەى دروست كردوە ، زۆربەدەخاوە ئەوەى من لەم شەوانە بینم بێژەركى كەناڵى راپەرین لەپێشكەش كردنى بەرنامەیەكى سایى پرسیارى بۆمیوانى بەرنامە دەخوێندنەوەو لەدواى وەڵامەكان نەى دەتوانى پرسیارى ترى لى َبكات ئەم میوانەش بەحیسابى خۆى كادێریكى باشى مەڵبەندى 8 ى راپەرین بوو بەڵام بەخوا لەپێشكەشكارەكە سەفەت تر بوو، بەهەرحاڵ لەرانیە تارادەیك خەڵك پێویستى بەكەناڵى ناوخۆى لەپێشوتردا ئیستا ئەوەى دەبنرێ ئەم كەناڵە هەمان بەرنامەو هەواڵى سەتەلایتەكان دوبارە دەكەنەوە ، ئینجا سەقەت تر لەوەى پێشكەشكار هەیە شەوانە دوسى َجاردەردەكەوێت كەئەمە لەهیچ قانونێكى راگەیاندندا نیە، من لەرێگەى خزمیكەوە كە لەم كەناڵە كارمەندە كاردەكات شتى زۆر سەیرى بۆ باس كردم كە بەراستى ئەگەر مەكتەب راگەیاندنى یەكێتى كارا بوایە دەبوو بەزوترین كات لێپیچنەوە لەگەڵ ئەم بەرێوەبەرە بكات ،ئەم كەناڵە جگە لەسەقەتى بەرنامەو بەشكیى زۆرى كارمەندانى ئەوە فەسادى ئیدارى لەم كەناڵە زۆرترین باوى هەیە ،هەرلەم كەناڵە كامێرادزراوە جاسوسى لەلایەن كەسە نزیكەكانى بەرێوەبەر بۆبەرژوەندى تایبەتى شتیكى زۆر باوە واتا ئەوەى جاسوسى نەكات دیارە حیسابى بۆناكرێت ، ئینجا تۆوەرە لەرانیە چ كەسیك ئاستى رۆشنبیرى لەهەموكەس نزمترە لەم كەناڵە كارمەندە لەگەڵ رێزمان كەسى بەشەخسیات و رێكیشى تیدَاهەیە ، بەڵام ئەوەى زۆربەى خەڵكى رانیەى نیگەران كردوە بەهەدەرچونى پارەو سامانى خەڵكە وەكوباسى دەكەن مانگانە زیاتر لەشەش ملیۆن بۆئەم كەناڵە سەرف دەكرێت كەس نازانێ ئەم پارەیە چى لیبَدیت ، ئینجا بەشیكى زۆرى فت دەكرێت و جى َهێشتنى كارمەندەكانیش پارەكەى بۆبەرێوەبەر دەگەرێتەوە ئەویش فت دەكرێت ،ئەوەى زانراوە لەكارمەندەكان براى بەرێوەبەر كارمەندى ئیدارەیەو بەڵام تاكو ئیستا كارمەندان تەنها بۆ وەرگرتنى موچە بنیویانە ،ئەمەش خەدرێكە لەدانیشتوانى رانیەو لەهەمان كاتیشدا لە راگەیاندنى كوردى تكایە یەكێتى نیشتیمانى چارەسەركردنى ئەم كارە بە ئازادى زورنا ژەن ناكرێت بەڵكو دەبێت ئێوە چارەسەرى بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست