زەڕایەن.... شارۆچکەیەکى فەرامۆشکراو....!!!؟؟
Thursday, 07/10/2010, 12:00
من نە ڕۆژنامە نوسم نە نوسەر تەنها گەنجێکى شارۆچکەکەم کە نامەوێت بێدەنگ کرێم بە هیچ شێوەیەک چونکە من لە ئازارى خەڵکى ناوچەکە تێدەگەم تێکەڵى هەموو چین و توێژەکان ئەکەم گوێ بیستى ئازاریەکانیانم بۆیە ئەم بابەتەم نوسى ئەمە هەندێک لە ئازارەکانى خەڵکى ناوچەکەیە لەدواى بڵاو بوونەوەى ڕاپۆرتێک لەسەر سەرۆکى شارەوانیە نەخوێندەوارەکە منیش حەزم کرد هەندێکى تر لە کێشەو گرفتەکانى ناوچەکە لەم ماڵپەڕە خۆشەویستەوە بڵاوبکەمەوە
شارۆچکەى زەڕایەن لە ساڵى 1978 لەلایەن حکومەتى لەناوچوى بەعسەوە دروست کراوە و خەڵکەکەى بە زۆرە ملێ لەوێ نیشتەجێ کراون
وە لەسەردەمەشدا وەک زۆربەى ناوچەکانى ترى کوردستان هاوکارێک و پشتیوانێکى باشى هێزى پێشمەرگە بوون وە چەندین پێشمەرگەى زەڕایەن لە پێناوى کوردستانێکى ئازاد دا گیانى خۆیان بەخت کرد و خۆیان کردە قوربانى کوردستان .بەڵام تائێستا ئەم شارۆچکەیە هیچ پڕۆژەیەکى بەرچاوى بۆنەکراوە کە جێگاى دەست خۆشى خەڵکى ناوچەکە بێت ..!!!؟ هەرچەندە کە نزیکەى 5000هەزار ماڵ لەم شارۆچکەیەدا ئەژین بەڵام حکومەت هێندەى کۆڵانێک کە ماڵە مەسئولێکى تێدا بێت خزمەتگوزارى بۆ ئەنجام نەداوە نە لەسەردەمى دوو ئیدارەیدا وە نە لەم حکومەتە یەکگرتووەى ئێستا هەمانە هەرچەندە لە کاتى نزیک بونەوەى هەڵبژاردندا هەندێک مەسئول بەڵێنى هەندێک پرۆژە بە خەڵکى ناوچەکە ئەدەن بەڵام دواى هەلبژاردن تا هەڵبژاردنێکى تر زەڕایەنیان لەبیر نامێنێت تا ئێستا بنکەیەکى ئاگر کوژێنەوەى نیە..!!!؟؟؟ ئەى بەرپرسەکان ئێوە لەکوێن گەر ئاگرێک بکەوێتەوە تا لە هەڵەبجەى تازەوە فریاکەوتن بگەنە سەرى کۆڵانێک ئاگرى تێبەر ئەبێت..؟؟
سەنتەرێکى ڕۆشنبیرى بۆ کراوە تا ئێستاش نەکراوەتەوە کە هیچ نەبێ خزمەتێک بە گەنجانى ناوچەکە بکات.... نەبوونى کتێبخانەیەک تا ڕۆشبیران و خوێندەوارانى ناوچەکە سودى لێوەرگرن .... نەبونى یاریگایەکى تاتان کە چەندین جار بەڵنیان بە خەڵکى ناوچەکە داوە بەڵام بۆ نایکەن نازانم لەوانەیە بڵێن مۆدیلى تاتان نەماوە یاریگاى چیمەنى سروشتى دروست ئەکەین باشە چاوەڕوانین بزانین چیمان بۆدەکەن ..بۆ هیچ نەبێ یارگایەکى وەرزشى داخراو بۆ ئەم ناوچە دروست ناکەن تا گەنجانى ناوچەکەش وەک گەنجانى هەموو کوردستان پەرە بەتواناکانى خۆیانى تیا بدەن؟؟؟!!!
گڵۆپى سەر عەمودى جادەى گشتى زەڕایەن تەنها بۆ دیکۆرە و ئەبێ تەنها بەڕۆژ سەیرى بکەیت چونکە بە شەو ئیش ناکات و تواناى بینینت نامێنێ .؟؟!!! بۆ ئیش ناکا ؟؟؟ کێ بەرپرسیارە ؟؟؟؟ حکومەت تۆ لەکوێت بۆ ئاگرەکە ئەبینى و دەست بە چاوى خۆتەوە ئەگرى ؟؟ بۆ هەوڵى کوژانەوەى نادەیت ؟؟؟!!!!
بەڕێوەبەری ناحیەکەى خومان ناناسم ؟؟؟!!!! نەک من کەسى تر نایناسێ چونکە هیچ سەردانێکى مەیدانى نیە هیچ کۆبونەوەیەکى لەگەڵ هیچ چین و توێژێکى ناوچەکە ئەنجام نەداوەو گوێ لە داواکاریەکانیان بگرێت و هەوڵى چارەسەر کردنى بدات ؟؟؟!! ئەى حکومەت بۆ کەسێکى باشتر لە جێگاى ئەو دانانێن..؟؟؟!!! سەرۆکى شارەوانیەکەشمان هەر زۆر بێدەنگە و دەستى گرتوە بە کڵاوەکەى خۆیەوە ئەیەوێ با نەیبا ، نەخوێندەوارێکى کۆنە بەعسیە هەر خەریکى پڕ کردى ماڵ و سامانى خۆیەتى هیچ گوێ بە کێشە و گرفتى ناوچەکە نادا خانویەکى 100 مەترى هەبوو کەچى ئێستا ڤێلایەکى لێداوە کە بیبینى ئەبێ بڵێى ما شا اللە هەرچى خزم و کەسوکاریەتى لە شارەوانى دایمەزراندون و یەکى پارچەیەک زەوى پێداون ئیتر خەڵکە هەژارەکە چى پێویستە یان نا ئەو چ خەمیەتى..؟؟!!! ....
یان نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر چیا لە زەڕایەن بەڕێوەبەرێکى سەر بە حیزبى دەسەڵاتیان کردوەتە بەڕێوەبەر ئەم بەڕێوەبەرە هەر خەریکى دزى و گەندەڵیە شاهید لەسەریەتى کەچى یەکێتى لەبەر مەسڵاحەتى حیزبایەتى ناهێڵێت کە هیچ نەبێ لە بەڕێوەبەرى لایدەن و کەسێکى خزەمەتکار لە شوێنەکەى دابنێن.
ئەوانەى کە سەر بەحیزبى دەستەڵاتیشن لە ناوچەکە هیچیان لێ چاوەڕوان ناکرێت تا هەوڵێک بۆ ئەم ناوچەیە بدەن ئەوەتا (جەزا قادر) کە جێگرى یەکەمى کۆمیتەى ڕێکخستنى زەڕایەنى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە ڤێلایەکى کردوەتەوەو بە کرێ داویەتە ناوچەى پارتى دیموکراتى کوردستان ئیتر خەڵکە سادەکە چۆن ئومێدیان بەو حیزبە بمێنێ کە پروپاگەندەى خزمەت کردن ئەکات لە ناوچەکەدا ..! ئەوان خۆیان ئومێدیان بە حیزبەکەیان نەماوە ئەیانەوێ بە قسەى بریق و باق سەر لەو میللەتە تێک بەن.
من لێرەوە داوا لە حکومەت ئەکەم یان ئاوڕێکى جدى لە ناوچەکە بدەنەوە و تۆزێک لە کێشە و گرفتەکانى ناوچەکە چارەسە بکەن یان با هیچ دامودەزگایەکیان لە زەڕایەندا نەمێنێت هیچ پێویستمان بە مەسئول و بەڕێوە بەرى کارتۆنى نیە کە تەنها خەمیان پڕ کردنى گیرفانیان بێت .
کورد وەتەنى ئێستا شارۆچکە بێنازەکەم ئاشى نەزانە و خوا ئەیگێڕێ ....!!!؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست