کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.كه‌مال میراوده‌لی: تا سه‌ری ره‌ش ئازاد نه‌بێت هیچ مه‌یدانێکی ئه‌م ولاته‌ نابێته‌ مه‌یدانی ئازادی

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


هاولاتی 1/3/2011
د.كه‌مال میراوده‌لی‌ نو‌وسه‌ر‌و روناكبیر، كاندیدی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25/7/2009ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باس له‌خۆپیشاندان‌و رووداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌گشتی‌‌و سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ ده‌كات، تیشكده‌خاته‌ سه‌ر هۆكار‌و ده‌رئه‌نجام‌و ئاكامه‌كانی‌.

ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌و سیسته‌مه‌ نایاسایی‌و داگیركارییه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستاوه‌، خۆی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاوان‌و بێدادیی‌و نایاساییه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی ئاوا قابیلی چاكبوون‌و چاكسازی نه‌ماوه‌، داواكاری چاكسازی رووكه‌ش له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵه‌یه‌، خه‌ڵكی تونس‌و میسرو لیبیاو یه‌مه‌ن داواكارییان ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌نده‌ڵ چاكسازی بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بووه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی بإواو بإوخێ [شعب یرید اسقاگ النڤام]. تا سه‌ری ره‌ش ئازاد نه‌بێ هیچ شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌ نابێته‌ مه‌یدانی ئازادی، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی نه‌مێنێ، ده‌بێ تاوانكارانی 50 ساڵه‌ی ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی‌و شه‌إی ناوخۆیی‌و خوێن‌و خیانه‌ت‌و داگیركاری چۆڵی بكه‌ن‌و بإۆن، ئه‌مه‌ تاقه‌ داواكاری دروست‌و راسته‌، له‌مه‌ كه‌متر گاڵته‌كردنه‌ به‌خواستی خه‌ڵك، به‌یاسا، به‌عه‌داله‌ت، به‌خوێنی شه‌هید سه‌رده‌شت‌و سۆران‌و سوركێو‌و هه‌زاران شه‌هیدی تر.
هاوڵاتی: به‌دیاریكراویی كه‌ی دێیته‌وه‌ بۆ كوردستان، سه‌ردانێكی ئاساییه‌ له‌م بارودۆخه‌دا یان ئامانجێكی تایبه‌تت هه‌یه‌؟


د.كه‌مال میراوده‌لی: له‌ به‌رنامه‌مدا هه‌بوو مانگی مارت بگه‌إێمه‌وه‌ بۆ كاری سیاسی‌و رۆشنبیریی، به‌ڵام ئه‌م رووداوه‌ خێرایانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌لاتی نێوه‌ندو كوردستان وایانكرد هاتنه‌وه‌م پێش بخه‌م. ئێستا له‌ خۆ ئاماده‌كردندام بۆ گه‌إانه‌وه‌ به‌زووترین كات

.
هاوڵاتی: چۆن ده‌إوانیته‌ ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌؟ پاش رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ چه‌ندین به‌رپرسی پارتی ده‌ڵێن به‌رگریمان له‌خۆمانكردووه‌، ئه‌مه‌ تاچه‌ند كاریگه‌ی هه‌بوو له‌درێژه‌دان به‌خۆپیشاندانه‌كان؟


د.كه‌مال میراوده‌لی: ئێستا ئاشكرایه‌ هه‌موو رووداوه‌كه‌ پیلانێكی له‌وه‌پێش ئاماده‌كراو بوو له‌لایه‌ن پاراستن‌و زانیارییه‌وه‌ بۆ دروستكردنی بارێكی به‌إواڵه‌ت نائاسایی‌و نائارام، واته‌ گه‌نجانی كورد كرانه‌ قوربانی ئامانجی حیزبیی‌و كارێكی ناإه‌واو نایاسایی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ژیان‌و ماف‌و ئازادییه‌كانیان بپارێزێت، به‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ كوشتنی منداڵی 14 ساڵ كه‌ مافی ره‌وای خۆپیشاندان بۆ ده‌ربإینی توإه‌یی خۆی له‌داگیركه‌رانی مافه‌كانی به‌كارده‌هێنێ پیلان‌و ئاژاوه‌و تێكدانه‌. هه‌موو رووداوه‌كه‌ له‌زۆر رووی گرنگه‌وه‌ سروشتی ناشه‌رعی‌و نایاسایی‌و ته‌نانه‌ت فاشیبوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بإێ، گه‌ر ئه‌وان باسی یاسا ده‌كه‌ن‌و بۆ جاری هه‌زاره‌م ئه‌و قسه‌یه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ فه‌رمی‌و پإۆفیشناڵه‌و یاسایی ره‌فتار ده‌كات و هێزی خه‌ڵكه‌ و میلیشیا نییه‌، ئه‌ی چۆن له‌باره‌گای حیزبێكدا میلیشیای حیزبی چه‌كدار هه‌یه‌و به‌ چ هه‌ق‌و ماف‌و یاسایه‌ك ده‌توانن ته‌قه‌ له‌خه‌ڵك بكه‌ن‌و گه‌نجان بكوژن؟ بۆ ئاسایش نییه‌ ئه‌وان‌و خه‌ڵكیش بپارێزێ؟ خۆنیشاندان ده‌بێ به‌رده‌وام‌و ستراتیژی بێ‌و داوا سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك بكاته‌ په‌یامی خۆی.



هاوڵاتی: هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر رووداوه‌كان‌و خۆپیشانده‌ران چۆن ده‌بینیت؟

د.كه‌مال میراوده‌لی: حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان تائێستا درێژه‌و واجیهه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبییه‌ یاسانه‌خوازه‌ بوون كه‌ باسمانكرد، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌و بنه‌ماڵه‌دان‌و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، گه‌ر په‌رله‌مان بإیارێكیش بدات توانای جێبه‌جێكردن‌و چاودێریی‌و موحاسه‌به‌ی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تی حیزبی نییه‌، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م ته‌وژمه‌ جیهانی‌و راپه‌إینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ وا له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكات وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵك ره‌فتار بكه‌ن نه‌ك نوێنه‌ری حیزب.


هاوڵاتی: خه‌ڵك ره‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌رۆڵی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، تێإوانینی به‌إێزتان چییه‌ له‌سه‌ر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن له‌م رووداوانه‌دا به‌تایبه‌ت بز‌ووتنه‌وه‌ی گۆإان؟



د.كه‌مال میراوده‌لی: له‌وڵاتێكدا سیسته‌می په‌رله‌مانی دیموكراتی راسته‌قینه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ده‌ستووری دیموكراتی‌و حوكمی یاساو حكومه‌تی ده‌زگایی نه‌بێ، ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی مه‌ده‌نی فه‌رمیش نابێ، ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ ئۆپۆزسیۆن تائێستا به‌شدارییه‌كی راسته‌وخۆی تاوانكارانه‌یه‌ له‌سیسته‌می كۆیلایه‌تی مووچه‌و كۆیلایه‌تی بودجه‌و تۆتالیتاریزمی حیزبیی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردیدا سه‌پاندووه‌، هیوادارم ئه‌م ته‌وژمه‌ جیهانییه‌و راپه‌إینه‌ جه‌ماوه‌رییانه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كجاری بێننه‌ ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه‌.



هاوڵاتی: ره‌خنه‌یه‌كی زۆریش له‌شه‌قامی كوردیدا هه‌یه‌ به‌رانبه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كه‌ هه‌ڵوێستی روونی نییه‌ له‌به‌رانبه‌ر ته‌قه‌كردنه‌كانی پارتی له‌خۆپیشانده‌ران؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: یه‌كێتی به‌مانای حیزبی سیاسیی‌و ده‌وری ئه‌ندامانی حیزب‌و دیموكراسی رێكخراوه‌یی‌و ئایدیۆلۆجی سۆسیالیزمی دیموكراسی ده‌مێكه‌ بوونی نه‌ماوه‌، یه‌كێتی وه‌ك پارتی‌و له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ك هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیی بووه‌ته‌ كارتیلێكی ئابووری بازرگانی كه‌ بنه‌ماڵه‌‌و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانیان به‌إێیه‌وه‌ ده‌با، پارتی‌و یه‌كێتی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نایاسایی بوونه‌ كۆمپانیای ئه‌ندام‌و كادیركإین‌و دامه‌زراندن‌و خانه‌نشینكردن، ئۆرگانه‌ شكلییه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك ئه‌نجو‌ومه‌ن‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان واجیهه‌ی پاراستنی ئه‌و كارتێله‌ن، بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوو كارتێله‌كه‌ جووته‌، هه‌ڵوێستی روونی یه‌كێتی چی بێ كه‌ پیلانه‌كه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو كارتێله‌كه‌وه‌ داإێژرابێ؟ لێدانی باره‌گاكانی گۆإان له‌ناوچه‌ی پارتی‌و كه‌ی ئێن ئێن ده‌وری پارتی بوو، هێنانی زێره‌ڤانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و سو‌وتاندنی ته‌له‌فزیۆنی نالیا‌و به‌كارهێنانی ئاسایش‌و دژه‌تیرۆر بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌وری یه‌كێتی (كارتێل) بوو. واته‌ به‌راستی پیلانی كۆده‌تایه‌ك دژی خه‌ڵك وه‌ك پێش ده‌ستوه‌شاندن (زه‌إبه‌ی ئیستیباقی) جێبه‌جێكرا، ئێستاش سه‌یركه‌ چۆن خۆپیشانده‌ران له‌كه‌لارو هه‌ڵه‌بجه‌ راوه‌دووده‌نرێن‌و ده‌گیرێن.
هاوڵاتی: خوێندنه‌وه‌ت چییه‌ بۆ جوڵاندنی هێز له‌هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی، رۆڵی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌بێت چیبێت له‌دۆخێكی وه‌ك ئێستای كوردستاندا؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: گه‌ر په‌رله‌مانتارو ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌مان هه‌بان، گه‌ر رووناكبیران ده‌وری كاریگه‌ری خۆیان هه‌بایه‌، گه‌ر یاساناس‌و پارێزه‌رو حاكم‌و دادوه‌رو ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆو به‌هه‌ڵوێستمان هه‌بان‌، هه‌موو قورسایی به‌رهه‌ڵستییه‌كه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م جوڵاندنی هێزه‌ بایه‌، بۆیه‌ تكایه‌ بوارم بده‌نێ تۆزێ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بوه‌ستم.
له‌هه‌ر وڵاتێكدا ده‌ستوورو یاسای تێدابێ، جوڵاندنی هێزی چه‌كدار ته‌نانه‌ت هی پۆلیسیش به‌بێ بنه‌مای ده‌ستووریی‌و پاكانه‌ی یاسایی‌و بإیاری یاسایی‌و سیاسی روون‌و ئاشكرا ناكرێ، چ به‌رانبه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی گۆإان، چ له‌ئه‌نجامی خۆنیشاندانی گه‌نجان، باری نائاسایی راگه‌ێندرا یان دروستكرا‌و له‌شكرو ده‌بابه‌ جوڵێندرا، ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌حاڵه‌تی خه‌ته‌ری ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێ، به‌ڵام ده‌زانین به‌رانبه‌ر هێرشی توركیاو بۆمبارانی ئێران‌و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كورد له‌جه‌له‌ولا، دیاله‌‌و دوزخورماتو‌و شه‌نگار ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، ئایا به‌یاننامه‌ی حیزبێك یان به‌ردهاویشتنی منداڵان شایه‌نی ئه‌وه‌ن حاڵه‌تی نائاسایی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی خۆت رابگه‌یه‌ندرێ‌و هه‌لومه‌رج‌و كه‌شی شه‌إی ناوخۆیی دروست بكرێ؟
ته‌نیا دوو پرسیار: به‌پێی چ ده‌ستوورو یاسایه‌ك‌و بإیارێكی سیاسی ئه‌مه‌ كراوه‌؟ ئه‌وسا كێ به‌رپرسیاری یاسایی‌و سیاسییه‌ له‌و هێز جوڵاندنه‌؟ ده‌بوو ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆن‌و په‌رله‌مان، كه‌ هه‌بوونایه‌، پرسینی ئه‌و دوو پرسیاره‌و سووربوون له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كانی بایه‌، ئێمه‌ ده‌ستووری دوایی بإیاردراومان نییه‌، به‌ڵام به‌پێی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ماده‌ی هه‌شت جاإدانی باری نائاسایی‌و جوڵاندنی هێزی چه‌كدار له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌، میكانیزمی بإیاردانه‌كه‌ش به‌م چه‌شنه‌ دیاریكراوه‌ جاإدانی باری نائاسایی، پاش راوێژكردن‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی ئه‌نجو‌ومه‌نی وه‌زیران له‌حاڵه‌تی شه‌إ، داگیركردن، یاخیبوون، ئاژاوه‌، كاره‌ساتی سروشتی، یان بڵاوبو‌ونه‌وه‌ی په‌تا، یان هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاوی دیكه‌دا، به‌مه‌رجێك له‌مانگێك پتر نه‌بێ‌و درێژكردنه‌وه‌ی دواتریش به‌ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.. ده‌بێ‌و حوكمه‌كانی حاڵه‌تی نائاساییش به‌یاسایه‌ك ریكده‌خرێن، ئاشكرایه‌ هیچ له‌و حاڵه‌تانه‌ی نائاسایی بوون، له‌ كوردستان نه‌بوون‌و نین مه‌گه‌ر ترسی حاڵه‌تی له‌ ناكاوی میسرو تونس به‌هۆكار وه‌رگیرابێ، ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌یاسا رێكنه‌خراوه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمیش كه‌ به‌رپرسه‌ له‌م ئاژاوه‌نانه‌وه‌و له‌شكر جوڵاندن‌و ته‌قه‌و كوشتاره‌، پرسی به‌په‌رله‌مان نه‌كردووه‌و گه‌ر حاڵه‌تی نائاسایی هه‌بێ چۆن ده‌بێ خۆی له‌وڵات نه‌بێ؟ كه‌واته‌ له‌رووی یاسایی‌و سیاسییه‌وه‌ تاوانباری یه‌كه‌م‌و كه‌مته‌رخه‌می یه‌كه‌م‌و هۆكاری یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمه‌. كه‌چی سه‌یره‌ نه‌ئۆپۆزسیۆن نه‌په‌رله‌مان نه‌كه‌س باسی به‌رپرسیارێتی ده‌ستووریی، سیاسیی، ئه‌خلاقی، مه‌عنه‌وی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكه‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌م كاره‌و به‌م به‌كارهێنانه‌ی له‌شكر بۆ داگیركردن‌و ترساندن‌و سووتاندنی باره‌گای گۆإان‌و ته‌قه‌كردن له‌جه‌ماوه‌ر‌و ئه‌و هه‌إه‌شه‌و گوإه‌شه‌ی پیاوانی حیزبه‌كه‌ی، سه‌لماندی سه‌رۆكی خه‌ڵك نییه‌و بێلایه‌ن نییه‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتی خۆی نازانێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كار ده‌كات و بێ یاسایی‌و كه‌ڵه‌گایی حیزبی ده‌سه‌پێنێ، پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆن‌و په‌رله‌مان‌و شه‌قامی كوردی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و دادگاییكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌نجامی لێكدانه‌وه‌ی باری یاسایی ئه‌و ره‌وشه‌ی دروستكراوه‌، نابێ كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه‌ بێت زۆر گرنگه‌ ئه‌مه‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران بێ

.
هاوڵاتی: داواكاری خۆپیشانده‌ران تاچه‌ند ره‌وایه‌، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات به‌گه‌رمی به‌ده‌میانه‌وه‌ ناچێت؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: داواكاری خۆپیشانده‌ران تا ئه‌و ئاسته‌ی من ئاگاداربم له‌كاردانه‌وه‌و په‌رچه‌كردار بۆ ده‌ستدرێژی‌و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاتر نییه‌و دووره‌ له‌داواكاری بنچینه‌یی‌و سه‌ره‌كی خه‌ڵك به‌و شێوه‌ی له‌تونس‌و میسرو لیبیا بینیمان، كشانه‌وه‌ی هێزی پارتی‌و گرتن‌و داداگاییكردنی ته‌قه‌كه‌ران‌و بكوژان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م رووداوه‌ داوا نین، له‌وڵاتێكدا یاساو دادگاو ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی‌و یاسایی‌و ده‌ستووری‌و دیموكراتی نه‌بن ئه‌م داواكارییانه‌ ئه‌نجامیان نییه‌، كوا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئوتێل سۆما، شه‌هیدكردنی سه‌رده‌شت عوسمان، سۆران مامه‌ حه‌مه‌، خه‌سته‌خانه‌كه‌ی منداڵان، روخاندنی قوتابخانه‌ی فریشته‌، به‌دواداچوونی 2700 فایلی گه‌نده‌ڵی، 12000 كه‌یسی كوشتن‌و سووتانی ژنان، ته‌زویری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هتد!، ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ سه‌رنجی كۆمه‌ڵێ وشه‌ بده‌ین كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی به‌كارهاتوون تا سروشتی خێڵه‌كی‌و عه‌قڵییه‌تی فاشیی‌و دژ به‌یاسای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ حیزبییه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ تێبگه‌ین: ئاژاوه‌گێإ، تێكده‌ر، ته‌عه‌ددا قبوڵ ناكه‌ین، پارتی گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی به‌كه‌س قووت بدرێ، تا پێمان بكرێ ده‌ستیان ده‌بإینه‌وه‌، فیتنه‌یه‌، ئاژاوه‌گێإان ده‌ستنیشان بكرێن‌و بدرێن به‌دادگا، پارتی غه‌دری لێكراوه‌، هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر لقی پارتی ...هتد، ئه‌مانه‌ هه‌موو موفره‌داتی زمانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری‌و فاشین كه‌ خوێنی خه‌ڵك‌و ماف‌و ئازادییه‌كانیان له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا بوونی نییه‌، ئه‌وانه‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی هه‌ق‌و حه‌قیقه‌ته‌كانن، پارتی پیلانی لێكراوه‌و غه‌دری لێكراوه‌، گه‌ر منداڵانی سلێمانی به‌رد له‌باره‌گا پإچه‌كه‌كانی بگرن، به‌ڵام گه‌ر پارتی ستۆدیۆو باره‌گاكاكانی گۆإان له‌هه‌ولێرو شه‌قڵاوه‌و دهۆك‌و سۆران‌و بنه‌سڵاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تیرۆریستی‌و نایاسایی بسووتێنێ‌و له‌شكریش بۆ داگیركردنی سلێمانی بنێرێ، ئه‌مه‌ نه‌ غه‌دره‌ نه‌ پیلان! گه‌ر هه‌ڵكوتێته‌ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌دهۆك بیانسووتێنێ‌و كادیره‌كانی شه‌هید بكات، ئه‌مه‌ نه‌تاوانه‌، نه‌ ئاژاوه‌و تێكدانه‌، نه‌پێویستی به‌ یاساو سزادانه‌، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كه‌ به‌پاره‌ به‌خشین چاره‌سه‌ر ده‌بێ.


هاوڵاتی: هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات بۆیه‌ وا سارده‌ له‌ئاسات داواكاری خۆپیشانده‌ران كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بێتاقه‌ت ببێت هێنده‌ له‌سه‌ر شه‌قام بمێنێته‌وه‌‌و دواتر كۆڵ بدات؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: بیست ساڵ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بناسرێ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌و سیسته‌مه‌ نایاسایی‌و داگیركارییه‌ی له‌سه‌ری وه‌ستاوه‌، خۆی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاوان‌و بێدادیی‌و نایاساییه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی ئاوا قابیلی چاكبوون‌و چاكسازی نه‌ماوه‌، داواكاری چاكسازی رووكه‌ش له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ڵه‌یه‌، خه‌ڵكی تونس‌و میسرو لیبیاو یه‌مه‌ن داواكارییان ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی گه‌نده‌ڵ چاكسازی بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بووه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی بإواو بإوخێ [شعب یرید اسقاگ النڤام]. تا سه‌ری ره‌ش ئازاد نه‌بێ هیچ شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌ نابێته‌ مه‌یدانی ئازادی، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی نه‌مێنێ، ده‌بێ تاوانكارانی 50 ساڵه‌ی ناكۆكی نه‌ته‌وه‌یی‌و شه‌إی ناوخۆیی‌و خوێن‌و خیانه‌ت‌و داگیركاری چۆڵی بكه‌ن‌و بإۆن، ئه‌مه‌ تاقه‌ داواكاری دروست‌و راسته‌، له‌مه‌ كه‌متر گاڵته‌كردنه‌ به‌خواستی خه‌ڵك، به‌یاسا، به‌عه‌داله‌ت، به‌خوێنی شه‌هید سه‌رده‌شت‌و سۆران‌و سوركێو‌و هه‌زاران شه‌هیدی تر.


هاوڵاتی: یه‌كێك له‌داواكانی خۆپیشانده‌ران دادگاییكردنی ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌و ئه‌وانه‌ش فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان داوه‌، پێتوایه‌ حكومه‌تی ئێستا بتوانێت ئه‌و داواكارییه‌ جێبه‌جێ بكات؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێ حكومه‌ت خۆی جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و سیناریۆیه‌ی 17/2 بوو، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مه‌ی ئاشكراكرد كاتێ وتی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت هێزی زێره‌ڤانی نێردراوه‌ بۆ سلێمانی‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش وتی هێزی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوون، ئه‌م داواكارییه‌ به‌داخه‌وه‌ نیشانه‌ی كه‌م تێگه‌یشتن یان دڵسافی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ئه‌م داواكارییانه‌یان داإشتووه‌، ده‌سه‌ڵاتێ خۆی نایاسایی‌و تاوانكار بێ، چۆن خۆی خۆی دادگایی ده‌كات؟ كوا یاساو دادگا له‌وڵاتی ئێمه‌دا؟ كوا حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان؟ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌.
هاوڵاتی: داواكردنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا تاچه‌ند ره‌وایه‌؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی حیزبی پێویسته‌، گه‌ر مه‌به‌ست دروستكردنی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی ته‌كنۆكراتی ناحیزبیی كاتیی ئینتیقالی بێت تا رێگه‌ خۆش بكات بۆ:
1. ته‌واوكردن‌و بإیاردانی ده‌ستو‌ورێكی دیموكراتی له‌ماوه‌ی مانگێكدا.
2. ئاماده‌كاریكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌ماوه‌ی سێ مانگدا.
3. ده‌‌ركردنی چه‌ند بإیارێكی خێرا بۆ لابردنی چه‌كدار له‌شاره‌كان‌و گێإانه‌وه‌ی زه‌وی‌و زار‌و موڵك‌و ماڵ‌و سامانی گشتی بۆ خه‌ڵك. به‌ڵام گه‌ر مه‌به‌ستی گۆإان ته‌نیا ئه‌وه‌ بێت خۆشی وه‌ك حیزب به‌شداری له‌حكومه‌تی حیزبییدا بكات، ئه‌وه‌ خراپتركردنی سیسته‌مه‌كه‌یه‌ نه‌ك باشتركردنی.
هاوڵاتی: هێزێكی رێكخراوی چه‌كدار كه‌نزیكه‌ی په‌نجا كه‌س ده‌بوون هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌NRT ‌و به‌ته‌واوی سو‌وتاندیان، چۆن له‌و رووداوه‌ ده‌إوانیت له‌كاتێكدا بارودۆخی سلێمانی له‌كاتی ئه‌و رووداوه‌دا نائاسیی بووه‌و هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌ناو شاردا بوو؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: ئه‌م رووداوه‌ له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن له‌گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر‌و ناردنی له‌شكر بۆ سلێمانی‌و سو‌وتاندنی باره‌گاكانی گۆإان، ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م وڵاته‌ بێ ده‌ستو‌ورو بێ سنورو بێ سه‌رۆك‌و بێ یاساو بێ په‌رله‌مان‌و پره‌نسیپی سیاسیی‌و ئه‌خلاقیییه‌، راستی ده‌ریده‌خات كه‌ جه‌نگه‌ڵێكی بێ یاسایی‌و به‌ربه‌رییه‌ته‌، گه‌ر ئه‌مه‌ له‌هه‌ر وڵاتێكی تردا روویدابایه‌و له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا تاوانبار نه‌گیرابان‌و دادگایی نه‌كرابان، حكومه‌ت ده‌إووخا.
هاوڵاتی: زۆرێك له‌چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پشتگیری له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، چۆن ده‌إوانیته‌ ئه‌م پشتیوانیكردنه‌؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: هه‌موو هه‌ڵوێست‌و پشتگیرییه‌كی داواكانی گه‌ل‌و راپه‌إینی گه‌نجان باش‌و پیرۆزه‌، هیوادارم رۆژبه‌رۆژ خه‌ڵكی زیاتر له‌هه‌موو توێژه‌كان بچنه‌ پاڵ خۆنیشانده‌رانه‌وه‌، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ له‌م له‌حزه‌ مێژووییه‌ هه‌ستیاره‌دا عاتیفی‌و رواڵه‌تی نه‌بین؟ ده‌بێ بپرسین: كام پشتگیری؟ چۆن؟ بۆچی؟ هه‌موو كارێك به‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌پێورێ. نابێ خۆپیشاندانه‌كه‌ی خه‌ڵك له‌به‌رده‌ركی سه‌را ته‌نیا ببێته‌ پێشانگای ده‌ركه‌وتن‌و قسه‌كردن، نابێ هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌بن، له‌وێ ده‌سه‌ڵات گوڵ پیشانی خه‌ڵك بدا له‌هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار گولله‌، له‌رانیه‌و قه‌ڵادزێ تۆقاندن‌و هه‌إه‌شه‌، له‌هه‌ولێر داخستنی زانكۆو گرتنی رێگاوبان‌و هه‌إه‌شه‌ی كوشتن له‌چالاكوان‌و رۆژنامه‌نووسان، گرنگ به‌رده‌وامكردن‌و به‌رفراوانكردنی خۆپیشاندان‌و به‌رپاكردنی راپه‌إینی سه‌رانسه‌رییه‌، پێویسته‌ گه‌نجانی به‌رده‌ركی سه‌را ببنه‌ نموونه‌ بۆ گه‌نجانی هه‌موو شه‌قام‌و كوچه‌یه‌كی كوردستان، پێویسته‌ له‌ده‌سه‌ڵات توإه‌بن‌و توإه‌ییه‌كه‌ بگه‌یه‌ننه‌ هه‌موو شوێنێك.
هاوڵاتی: بۆچی تائێستا خۆپیشاندان سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، ئایا بارودۆخ و ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك له‌وێ باشه‌ یان هۆكاری دیكه‌ی هه‌یه‌؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: مرۆڤ ته‌نیا به‌نان ناژی، ئازادی‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌گوزه‌رانی باش گرنگتره‌، به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجی ئه‌مإۆ كه‌ هۆشیاره‌و هه‌ست به‌نرخ‌و كه‌رامه‌تی خۆی ده‌كات، كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌وێ زیاتره‌، به‌ڵام ترسه‌كه‌ش له‌وێ زیاتره‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچانه‌ لاوازه‌و موساوه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا كردووه‌.
هاوڵاتی: پێتوایه‌ ئه‌و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه‌؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: گه‌ر راپه‌إینی سلێمانی به‌رده‌وام بێ‌و هه‌موو ناوچه‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان بگرێته‌وه‌، بێگومان هه‌ولێرو دهۆكیش ده‌گرێته‌وه‌.
هاوڵاتی: په‌یامت چییه‌ بۆ خۆپیشانده‌ران‌و گه‌نجان؟
د.كه‌مال میراوده‌لی: به‌عه‌قڵ بیربكه‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌عاتیفه‌، دووربین‌و درێژخایه‌نبن، هه‌قتانه‌ توإه‌بن‌و توإه‌یی خۆتان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ده‌ربإن كه‌ له‌دڵإه‌قیی‌و ناهه‌قی‌و تاوان‌و گرتن‌و فیشه‌ك هیچ زمانێكی تری نه‌زانیوه‌، دیواری ترس له‌هه‌موو شوێنێك بشكێنن، ئاگاتان له‌ده‌ستكیسه‌و دووإوویی ده‌سه‌ڵات بێت، ئه‌م شه‌إه‌ شه‌إی خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه‌یه‌، گه‌ر له‌م ته‌وژمه‌ی رزگاریی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ند رزگارتان نه‌بێت، ده‌رفه‌تی تری ئاوا دووباره‌ نابێته‌وه‌.. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك بن، به‌رده‌وام‌و خۆإاگربن، بۆخۆتان مێژووی ئێستاو پاشه‌إۆژی خۆتان دروستبكه‌ن، داوای ده‌ستو‌ورێكی دیموكراتی بكه‌ن كه‌ ماف‌و ئازادی‌و یه‌كسانی بۆ هه‌موان دابین بكات‌و ده‌سه‌ڵات بخاته‌ ژێر به‌رپرسیاری گه‌ل‌و په‌رله‌مانی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌وه‌، داوای وازهێنانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن، داوای ئازادی رێكخستنی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ری دوور له‌حیزب‌و حیزبایه‌تی بكه‌ن، داوای نه‌مانی كۆمپانیای حیزبی‌و رێكخراوی پیشه‌یی حیزبیی‌و چه‌كداری حیزبی‌و میدیای حیزبی بكه‌ن، داوای ئازادی‌و یه‌كسانی بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كام له‌مانه‌ له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا نایه‌ته‌ دی، بۆیه‌ پێویسته‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بێت، پێویسته‌ مه‌یدانه‌كانی ئازادی‌و شه‌قامه‌كانی راپه‌إین چۆل نه‌كرێن تا سه‌ری ره‌ش چۆڵ نه‌كرێ‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو بینایه‌و زه‌وی و زارو بودجه‌و سامانی داگیركراو نه‌بێته‌وه‌ به‌موڵكی گه‌ل‌و سیسته‌مێكی ده‌ستووریی دیموكراتی دادپه‌روه‌ریی له‌دایك نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كۆڵ نه‌ده‌ن تا مه‌یدانه‌كانی ئازادی ده‌بن به‌مه‌یدانی سه‌ركه‌وتنی ئازادی، ئازادی ئێوه‌و گه‌له‌كه‌تان، خودا پشتیوانتان بێت، وره‌تان به‌رزبێ‌و سه‌ركه‌تووبن، به‌هیوای دیدارتان به‌م زووانه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە