کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە لە(مامۆستایەكى 30 ساڵ نەفیكراو لە كوردستانەوە بۆ لە ناسریەو رمادیەوە) بۆ لایەنى پەیوەندیدارەكان.

Tuesday, 02/11/2010, 12:00


ماوەى دوومانگ زیاتر لەمەو بەر نامەیەكى كراوەم نارد بۆ مەكتەبى بەڕێز سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان، داواى یارمەتیم كرد بۆ گواستنەوەم لە كەركوكەوە بۆ سلێمانى ، چونكە لە وەزارەتى پەروەردەى هەرێم كەتەنها ئەو ئەتوانێت نەقڵى بكات بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێك نەبوو. لەبەر ئەوە ناچاربووم كە ئەم داوایەم لەم ڕێگەیەوە بڵاو بكەمەوە چونكە دەوامى قوتابخانەكان دەستى پێكردوە منیش هەرچاوەڕوانى ڕەحمەتێكم بەشكم لەم ڕێگەیەوە بكەوێتە بەرچاوى بەر پرسیاران و دڵسۆزانى ئەم خاك و میللەتە تابزانن كەلەم كوردستانە ڕزگاركراوەدا بەسەدان هاوڵاتە دڵسۆزو كورد پەروەر هەن كە مافیان پێشێل كراوە و تا ئێستا هیچ ئاوڕێكیان لێ نەدراوەتەوە.منیش یەكێكم لەو هاوڵاتیانە ئافرەتێكى كورد لە خێزانێكى كورد پەروەر هەموو ژیانم لە باشورى كوردستان لە ناێریەو لە دیوانیەو دواجار لە سارى رمادى بردە سەر، بۆ ماوەى 30 ساڵ زیاتر نەفى بوین لەگەڵ سەدان خێزانى كوردى تردا ،پاش ساڵى 1974 ڕەوانەى ئەوێ كراین و پاش ڕوخانى ڕژێمى بەعس ساڵى 2006 گەڕاینەوە بە خێزانەوە بۆ شارى سلێمانى و ماڵ و حاڵمان داگیركرا لەوێ لەلایەن تیرۆرستانەوە. وە لەو كاتەوە من هەوڵى نەقڵ ئەدەم بۆ سلێمانى بەڵام هەموو وەڵامى ناڕەزاى درایەوە لەلایەن هەرێمەوە. پاشان ساڵى 2008 چومە لاى وەزیرى پەروەردەى پێشو پێى ووتم كە خۆم نەقڵى كەركوك بكەم تانزیك ببمەوە و پاشان نەقڵى هەرێم ببم منیش خۆم نەقڵى كەركوك كرد و چومەوە لاى وەزیر بەڵام پێى ووتم ناتوانێ نەقڵم بكات چونكە من مووچەكەم لەسەر هەرێم نیە، دیسان لە ساڵى 2009 داواى نەقڵم كردوو فۆرمم پڕ كردەوە وەزارەتى پەروەردەى بەغدا ناردى بۆ هەرێم بە كتابى ژمارە (6162) لە بەروارى (19.7.2009) بۆ بەیان (رأى) بەڵام هەرێم وەڵامى ناڕەزاى دایەوە،وە بە كتابى ژمارە (2696) لە بەروارى (10.8.2009) دیسان ساڵى 2010 فۆرمى نەقڵم پڕكردەوە لە وەزارەتى پەروەردەى بەغداوە ناردیان بۆ هەرێم بۆ (بیان رأى) بەكتابى (7081) لەبەروارى (25.7.2010). دیسان هەرێم وەڵامى ناڕەزاى دایەوە بە بەغدا بەكتابى ژمارە (2693) لەبەروارى (3.8.2010) ،وە من داواكەم بە هەموو مستەمسەكاتەوە بۆ نەقڵ پڕكردەوە كە خەڵكى شارى سلێمانیم و فۆرمى خۆراك و پیشتگیرى موختاریشم نارد هەمووى بێ سود بوو، وە تا ئێستا نازانم هۆى ناڕەزاى هەرێم چیە؟! وە لەبەر چیە وە ئایا ئەبێ چ ڕەگەزنامەیەكم پێ بێ تا بتوانم نەقڵ ببمەوە بۆ شارى باو باپیرانم ؟؟!!، پاش (30) ساڵ نەفى كردن؟! وە بۆ زانیارى زۆر مامۆستایان لە كورد و عەرەبەوە نەقڵى هەرێم بوون چاوم بەهەندێكیان كەوت و پرسیارم لێ كردن هەموو وەڵامیان ئەوە بوو كە هەموویان پشگیریان هەبووە لە هەرێمەوە، بەڵام
من مافێكى ڕەوانى خۆمە كە بەیاسا داواى گواستنەوە بكەم چونكە من بەخۆشى خۆم نەچومەتەى شارى ڕومادى بەڵكو بەنەفى أجبارى. وە ئەبوایە هەرێم بڕیارێكى دەربكردایە هەرچى كوردێكى نەفى كراو و دەربەدەرە بێ شەرت بگەڕێتەوە بۆ شوێنى خۆی و یارمەتى بدرێ بەڵام بەداخەوە وەك و دەڵێن لە كابراى هەردوو جەژنە بووین لاى بەعس نەفى و دەربەدەر و لاى حكومەتى هەرێمیشەوە ئاوا مامەڵەمان لەگەڵدا دەكەن تەنها نەقڵێكى ئاساییە كەبۆم ناكەن..
وە لەو بڕوایەدام كە هیچ بەرپرسێكى دڵسۆزى ئەم خاك و میللەتە ڕازى نابێت بەوەى كە ئافرەتێكى تەمەن 59 ساڵ و بە 39 ساڵ خزمەتەوە و بە 30 ساڵ نەفى كردنەوە هەموو ڕۆژێ لە سلێمانیەوە بچم بۆ كەركوك و بگەڕێمەوە......

ڕێزو سوپاس بۆ هەموو كوردێكى دڵسۆز

پرشنگ عبدالقادر محمد جاف/ مامۆستاى ئینگلیزى
قوتابخانەى ڕۆژهەڵات/كەركوك
دانیشتوى شارى سلێمانى/ گەڕەكى شەكرەكە
ژمارە مۆبایل / 07705424144

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە