کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیموكراسیخوازان بۆچی ؟

Saturday, 17/07/2010, 12:00



دوای راپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991 وهەڵبژاردنی یەكەم پەرلەمانی كوردستان ودروست كردنی لیستی سەربەخۆى بێلایەن لەلایەن بەهادین نوری وە ئەمەلێكی لەدڵی كۆموڵانی خەڵكی كوردستان پەیدا بوو پاشان كەوتنەوەی شەری نێوخۆ ودابەش بوونی حزبەسیاسیەكان بەسەرهەردوو هێزە سەرەكیەكەدا وكۆپی كردنی حزبەكان یاخود كەرت بوونیان بەسەر هەردووحزبی دەسەڵاتدا خەڵكانێك ساردبوونەوە لەوەی كەهیچ حزبێك بێلایەن نیە لەشەری ناوخۆدا بەهادین نوری دوای ئەوەی خاوەنی خەباتێكی پاك و بێگەرد بوو لەدوای راپەرینەوە گۆڤاری دیموكراسی دەردەكرد قۆناغێك چووە پێشەوە توانی لەسالی 1994 بزوتنەوەی دیموكراسیخوازان دروست بكات لەكاتی شەری ناوخۆدا دەرفەتی بۆرەخسا بەهۆی ئەوبوجەیەی لەلایەن یەكیتی نیشتمانیەوە بۆی برابووەوە مانگانەو بەهۆی ئەزموونی سیاسی خۆیەوە توانی لەو فەترەی 10سالەی سكرتێری ئەودا دیموكراسیخوازان هەنگاویك پێشكەوێت بۆپیشەوە بەڵام دوای ئەوەی خۆی خانەنشین كردكەسێكی وادروست نەبوو لەناو بزوتنەوەكەی كەبتوانێت دیموكراسیخوازان گەشەپێبدات و بەرەو پێشی بەرێت ئەوەبوو كەوتە دەست كۆمەڵك كادری پارتی كاری سەبەخۆى هەلوەشاوە كەلەپێش دەرچوونی بەهادین نوریەوە پەیوەندیان كردبوو بەو بزوتنەوەیەوە كەوتنە نانەوەی كێشە لەسەر میراتی سكرتێری تائیستاش نەتوانراوە كیشەكانیان چارەسەربكەن ئەویش دەگەرێتەوە بۆ باوەرنەبوون بە دیموكراسیەت وەك حوكمەتەكەی عیراقیان لێهاتووە و تەشكیل ناكرێت لەبەرئەوەی ئەوەندە دەستی دەرەكی تێكەتووە دیموكراسیخوازانیش هەررۆژەی یەكێك بەناوی باڵیكەوە لێدوان دەدات ئەوەندەی حوكمەت مەشغوڵە بەكێشەی دیموكراسیخوازانەوە ئەوەندە مەشغول بوایە بەكێشەی كەركوكەوە رێگەچارەیەكی بۆدەدۆزیەوە بەڵام ئەم باڵانەی دیموكراسیخوازان ئەوەندە شتی نەشیاویان بڵاو كردۆتەوە لەسەریەكتر باوەرناكەم كەس قەناعەتی بەبزوتنەوەكەمابێت رەنگە خۆشیان باوەریان بەخۆیان نەمابێت تەنها شەری هەریسەكە بكەن ئەوەی لەسەریەك بڵاویان كردۆتەوە باڵەكانیان دەردەكەوێت كێشەكانیان لەسەر مادەیە لەسەرەتای سالی 2010 بوجەی حزبەكان چووەتەسەر وەزارەتی دارایی بوجەكانیشیان باش بووە ئەوەی كەمن لەنزیكەوە ئاگاداربم كابرایەكی پیریان هەبوو بەناوی حاجی مەلاوە زیاتر لە 10 سال بوو وازی لە دیموكراسیخوازان هێنابوو چووبووە ئەوروپا بەڵام دوای ئەوەی شوكرللە هەولیری باری لاربوو لەدیموكراسیخوازانداو دەستی لەكاركێشایەوە بۆخۆدەربازكردن لەوشكستە چوو حاجی مەلای هێنایەوە وەك تووتوو داینالەكۆنفرانسێكی ناشەرعیدا لەهەولیر سەركردایەتیەكی ناشەرعی دروست كردوو تووتووەكەی ناو لێنا سكرتیری دیموكراسیخوازان و خۆشی كارەكانی دەكرد لەولاش كەسێكی تر بەناوی سامان عەلاوە خۆی بەسكرتیری باڵكی تردەزانی پاشان وەك فیرقەی تۆپ تۆپێن تێكەلی یەكتربوونەوە لەوكاتەوەی تێكەل بوونەتەوە تائەوكاتەی جیابوونەوە كەسیان بروایان بەكەسیان نەبوو ئەمە كاری ئەو بزووتنەوەیە لەدوای بەهادین نوریەوە رەنگە خەلك وابزانێت سیاسەتی هەرێم حاجی مەلای سكرتیروو شوكرللە ى جێگرەكەی دایدەنێن ئاخر حاجی پیری ئاخر شەرنیە یان شوكرللە نەخوێندەوار دەتوانێت چارەسەری كیشە نەتەوەیەكانی گەلەكەمان بكات بۆ خۆی ناناسێت لەكوێوە هاتووە . ئاخر خەلكی كوردستان چ دڵێكیان بە چەپ خۆش بێت گەرئەمانە چەپەكان بن بەحەوت حزبی چەپ بەقەرار كورسیەكیان هێنا خەریك بوو لەسەر كورسیەكە لەناو خۆشیان تێك بچن بەڵام باش بوو دووكەرت بوون كێشەی ناو خۆیان ئەوەندەزۆربوو كورسیەكەیان بیر چووەوە بوو بەنسیبی حزبی شیوعی سەركەوتوو بێت خەباتی دیموكراسیانەی ناوحزبەكان..


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە