ئاسایشی نهتهوهیی كوردیی و بتەكانى كوردستان
Sunday, 15/07/2012, 12:00
میللەتى كورد بە هەموو ئەو كۆشش و خەباتە درێژەى چەندەها ساڵە داویەتى و بەردەوام ئەیدات لە پارچەكانى ترى كوردستان، تاوەكو ئێستا بەرهەمەكەى ئەم هەرێمەیە بە هەموو باش و خراپەكانى. بۆچى نا با كوردیش دەزگایەكى رەسمى و عەلەنى هەبێت بۆ پارستنى ئاسایشی نهتهوهیی كوردى، خۆ كورد لە میللەتانى دەوربەرى و كیانەكانى تر كەمترو بێ دەسەڵات نىیە هەتا حەماسیس كە كیانێكى حیزبیە دەزگاى هەیە بەناو بۆ پاراستنى ئاسایشی نهتهوهیی فەلەستینى! ئەى ئیخوان موسلمین بۆ ناڵێى دەیان ساڵە لە خەباتیان كاریان بۆ ئاسایشی نهتهوهیی عەرەبى دەكرد لە ژێر كۆنگریەك بە ناوى (موئتەمەرى پارتە ئیسلامى و قومیەكان) كە تا ساڵانى رابردووش بەلاى كەم دوو لە ئەندامى ئیرشادیان ئەندام بوون تیایدا بێجگە لە سەدان ئەندامانى ترى ئەو پارتە لە ولاتانى جیاجیا كاندا ئەندامێتیان هەبوو، هەتا ئێستاش بەراشكاوى دەڵێن ئێمە مۆسگەرى پاراستنى ئاسایشی نهتهوهیی عەربین بگەرێنەوە بۆ ئەدبیاتنیان و بەیانەكانیان و دەزگاكانیان هەمووى لەبەر دەستە.
باشە كورد بۆى نىیە ئاسایشی نهتهوهیی كوردى بپارێزێت؟ لە وەڵامدا بەڵى هەیەتى. بەڵام ئیشكالیەت لەوەیە لە كوردستان دوو بنەماڵە دەستیان بەسەر سەرتاپاى كوردستاندا گرتووە، شێوەى كاریان تەنیا لە شێوەى حكومەت و دەولەت ناچێت زیاتر لە كارى مافیا دەچێت، چونكە تەنها لەناو دەزگاى مافیا دەسەڵات و مولك و خواچیەتى (استغفر الله) دەكرێت، تەنیا لەناو ئەوان باوك و كور و برازاو ئاموزاو پورزاچیەتى ...هتد دەكرێت كەسە بۆى نىیە قسە لەسەر هیچ بكات و هیچ بڵى تەنیا بەڵى گەورەم عراب و دەستى ماچ كات.. لەلاى ئیمەش بەڵى ئەزبەنى و دەستى ماچ كە.. هەروەك مافیائاساش هەرەدەم لە بەربەرەكانى مافیەكان، مافیاى بچوكتر خۆى لەپەنا مافیاى گەورەتر دەشارێتەوە ئەوەش دەقاو دەق وەسفى تەرتورەكانى ناو یەكێتى و بەنەماڵە تەرتورەكەى تاڵەبانىیە.
ئاسایشی نهتهوهییكوردى بە دزوو چەتەو داوێن پیس ناپارێزرێت، بەڵكو بەكەسانى پاك و دڵسۆزو خەمخۆرو زانا دەپارێزرێت، 13 ساڵە سەرۆكەكەى پارتى كرێكارانى كوردستان لە زیندانىیە رۆژیك تۆز قاڵێك تەنازولى لە هیچ خەتێكى سوورى تایبەت بە كورد نەكردووە ئەمریكا و بەریتانیا و توركیا ى كەمالى ناتوانن تەنازوولى پێبكەن دەى با ببێتە نمونەیەك لە نمونەكانى پارێزەرانى ئاسایشی نهتهوهیی كوردى. بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى وانەى لێوەرگرن. لەوەتەى سەركردە كوردەكانى توركیا وتیان بەرێز سەرۆكى هەریمەكەمان مسعود بارزانى سەرۆكى هەموو كوردان نىیە بەڵكو ئاپۆ سەرۆكە دەنگى ئاپۆش بەیەكجارى برا لە زیندانەكەى ئیمریلى!
ئاسایشی نهتهوهیی كوردى لە هەرێمى كوردستان زەرورەتە بەڵام بە دیوەكەى ترى كە ئەوان دایدەرێژن، ئاسایشی نهتهوهیی كوردی دەبێت وەك كردارى پێغەمبەر بێت كە دەرفەرمووێت " " مَنْ أَسْبَحَ مُعَافًى فِي بَدَنِهِ ، ێمِنًا فِي سِرْبِهِ ، عِنْدَهُ قُوتُ ێوْمِهِ ، فَكَأَنَّمَا حِيزَتْ لَهُ الدُّنْێا......
كەواتە (بدن) لیرە ئاسایشى تەندروستىیە كە لەكوردستان لە بنى تە پۆڵكەیە هەتا هەڵى دەیەوە بۆنى ناخۆشى لێدێت، (سرب) بەماناى ئاسایشى جێنشینیىە دەبێت خەڵك بە ئاسانى و ئاسپایى شوینى جێنشینى دەست كەوێت بە سەلامەتى بژیت لە ناو ئەو كۆمەڵگەیە نەوەكو یەكەم هەموو خانوو مولك و زەوى پرۆژەكان لەدەست دوو بنەمالە و چەتەكانیان بێت و دووەمیش ئەگەر قسە بكەیت بە نیوەى شەو و رۆژ كەس و دەسەڵاتى نادیار بێن بیبەن دوایى لە كەندەكان بە مردووى بتبینەوە، (قوت یومه) قوتیش دیارە بە مانا دەبێت هەموو كەسێك نەوەك هەموو خێزانیك بژێویەكى باشى هەبێت بە كەرامەتى خۆى هەلسێت نەوەكو لەدواى 10 مانگ دڵە راوكێ و جەڵتەو نەخۆشى دڵ بیگرێت لە كوردستانى زوڵم و زۆرداریدا، ئیستا پێم بڵێن ئەو دوو بنەماڵە زیاتر لە 20 ساڵە چیان لەمانە ئامادە كردووە تا بێن ئێستا باسى ئاسایشی نهتهوهییكوردى بكەن.
ئێستا كاتى ئەوە هاتووە هاوار بكرى بە دەم چاوى تەرتورەكانى حوكم لە كوردستان لە هەموو دەزگا سەربەخۆ و راگەیاندنەكان ومزگەوتەكان موئەسەساتەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى (متى ملكتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا). ئەو هەموو متمانەتان لە كێوە هێناوە؟ ئەگەر لە ئاغاكانتان لە توركیاو ئەمریكا و بەریتانیا لۆبیە شاراوەكان و زەڵكاوەكانى ئەوروپا وەرتان نەگرتنبێ! خۆ هیچ گۆمان نىیە ئێوە ئەوە نین كە تیایدان ئێستا!! قەبارەو موستەواى ئێوە دیارە چەندە! بچوكتر لە مێشولەیەك نەمرود ئاسا بە مێشولەیەك زەلیل كرا و تۆپى. بەڵام باسەكە لەسەر ئێوە ناوەستێ بەڵكو یەكەم ئەم ئۆپۆزسیونە بەشەرمەو بێ غیرەتە كە بەس بە چرپە چرپ ئازایە و موزایەداتى نا مەعقول بەسەر دەنگدەرانەوە بكات تەنیا بۆ جێگرتنەوەى كورسیەكانى پەرلەمان و رازى كردنى دڵى ئەم و ئەو لە ئەندامە چاو برسیەكانیان، خۆ لەوانىیە یەكێك بڵى بێ ئینسافى مەكە ئۆپۆزسیون زۆرى كردوە، منیش دەڵێم هەندێكى كردوە بەڵام هەرگیز لە ئاساتى رووداوەكان نەبوونە و ناشبن!! وا پێدەچێ خواى گەورە تا كۆمەڵێكى دڵسۆزترو بە ئەمەك و چاو نەترس نێن كۆمەكیان ناكات ئەوە میزانى خۆیەتى هەروەك لە قورئان هاتووە باوەرى تۆكمەى و كارى چاك تەمكینى حوكمى بەدوایە ئەو پێوەرەش بۆ چاكەكانە نەوەك شەیتان سیفەتەكانى كوردستان كە لە حوكمن، ئۆپۆزسیۆنەكانى كوردستانیش بە ئیسلامى و بە گۆران نە ئازان نە ئامادەن گیانیان فیداى رێگاى راست بكەن ناڵێم فیداى هاولاتیان چونكەى گیاندان تەنیا بۆ خودایە لەناوەوەشی فیدایى بۆ هاوڵاتیان دەستەبەردەبێ. شورەیى یە نەوەكانمان ئاوا بژین نەنگیە تەرتورەكان حوكمان بكەن كوفرىیە خوداى نوێ بتاشرێتەوە لەسەردەمى سەدەى 21 بەڵام لەجیاتى لە بەرد بتاشرێن ئەمجارە لە كوردستان لە خوێن و گۆشت دورست دەكرێن ناوەكانیان ئەزبەنى ژمارە 1 و 2 و 3 ... هەڤاڵە شەكەت و پەقەت و شێتەكانى تاڵەبانى هەركۆتایى نایەت. بەڵام ئەوەى خوداچیەتى كردووە و دەیكات ئەوا داهاتووى مل شكاندن و شەرمەزارى نابوتیىیە لە نەمرودەوە بیگرە تا ێدام وعدى وقێیەكەى وحوسنى مبارەك وجمال و علائەكەى و هاوەلانى تریان هەموو بەیەك دەرد چوون و دەچن ئینشا الله لەگەڵ من بڵین ئامین یا رب العالمین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست