رژێمی سوریا كچێكى 15ساڵانى كورد لەیادى نەورۆز دەكەنە قوربانى
Sunday, 21/03/2010, 12:00
نازانم بۆچى لەهەمووكەس گوناهتر ئەو كوردە داماوەییە؟هەركاتێك لەژێردەستى بێگانە دەژیت زووڵمى لێدەكرێت وكاتێكیش ئازاد دەبێت دیسان بەدەستى خۆیان زووڵم وستەم لەخۆیان دەكەن؟
ئەوەتە لەیادى نەورۆزى ساڵى كوردى لەكاتێكدا خەڵكى پارچەكانى ترى كوردستان خەریكى پیرۆزباین لەیەكترى وبەخۆشى وشادى باوەش بەیەكتردەكەن، كەچى رژێمی سوریان فاشیست و دیکتاتۆر گوڵێكى بێگوناهى پاك دەكەنە قوربانى وشەهیدى دەكەن، دەستیان بەخوێنى كچێك سور دەكەن، كەهێشتا بەئاواتى هەڵمژینى هەوایەكى ئازادی بوو! وەحشى گەرانە هەڵدەكووتنەسەر ئەوكوردە داماوە، لەهەمان كاتیشدا بهرپرسهکانی un خەریكى ڕابواردن وگەشتن بانكى مۆنى خوێرى سكرتێرى نەتەوەیەكگرتووەكان ملى نەدەشكا ئەگەر لەجیاتى ئەوگەشتەى بۆئەفریقیاى كردووە بهاتبایە سوریا وسەیرى بكردبا چۆن زووڵم لەكوردانى سوریا دەكەن، ئێمەباش دەزانین ئەگەرلەبەرچاویشتان بمانكوژن ئنەتان لێوەنایەت.
خۆشەویستانم خوشك وبراى كوردم هەرگیز ڕێگاش بەخۆم نادەم داواى سەربەخۆیتان بۆبكەم، ئەگەرچى ئەم هێسترانەى سوریا والەگەڵتان هەڵسوكەوت دەكەن، چونكە ئەگەرئازادیش بن ئەوا لەناوئێوەش هەزاران(سۆرانى مامەحەمە) دەبنەقوربانى، بەڵام بەڵێنتان پێدەدەم هەركاتێك دەرفەتم بۆبڕەخسێت تۆڵەى ئەوخوشكە جوانەم بكەمەوە، كەبەنیازبوو لەگەڵ هاونەتەوەكانى یادى جەژنى نەورۆز بكاتەوە.
سەرشۆڕى بۆبەشارئەسەدەكانى سوریاوزیاترخۆیان وناموسیان هەڕاج بكرێت وسەرفرازى وخۆڕاگریش بۆئێوەى كەس وكارمان لەخودا داوادەكەم، هیواداریشم سەرجەم ڕاگەیاندنەكانى كورد ماتەمینى ڕایگەین وئەم كارەى سوریاى هێستر ڕیسوابكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست