(650,000,000) شەش سەدو پەنجاملیۆن دینارى حكومەت بەهەدەر دەڕوات
Sunday, 18/04/2010, 12:00
جوان بامەڕنى دەرهێنەرى فلیمەكە (من لەم پارە خواردنە خۆشنابم و شكایەت دەكەم).
فیلمى (هەتیوەكانى گەردوون)، كەبڕى (650,000,000)ملیۆن دینارى بۆ خەرجكراوە بەرهەمى وەزارەتى ڕۆشنبیرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە، دەرهێنەرەكەى جوان بامەڕنى یە، تاوەكو ئێستا ئەم فیلمە تەواو نەبووە، دەرهێنەرى فیلمەكە، جوان بامەڕنى بێ ئاگایى خۆى لە چۆنیەتى خەرجكردنى پارەكە ڕادەگەیێنیت و لاى وایە خەڵكانێك لەم پارە سوود مەند بوونەو دوا دەكات لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتى پارە سەرف كردنە پێك بهێنرێت، سەبارەت بە تەواو بوونى یاخود تەواو نەبوونى بامەڕنى دەڵێت لە 90% پڕۆژەكە تەواو بووە من لە مانگى 5/2010 فیلمەكە بڵاو دەكەمەوە هیچ هێزێك نیە ڕێگەم لێ بگرێت لە بڵاو نەكردنەوەى، هەروەها دەڵێت بۆیە بڵاوى دەكەمەوە تاوەكو بۆ مێژوو لایەنى پەیوەندار شەرمەزار بێت .
هاوڵاتى/ فیلمى هەتیوەكانى گەردوون باس لەچى دەكات؟
بامەڕنى/ ئەم فیلمە بەرهەمى وەزارەتى ڕۆشنبیرى یە، ساڵى 2008 پێشكەشى بەڕێوەبەراتى سینەما كردوو ئەوانیش ڕەزامەندیان لەسەردا بۆ دەست پێكردنى ، وە بڕى (583,000,000) پێنج سەدو هەشتاو سێ ملیۆن دینارى بۆ تەڕخانكرا چونكە فیلمەكە زۆر قورسە لەبەر ئەوەى ئەكشنە لەسەرەتادا پارەكەیان پێزۆر بوو ، من تەنها (83,000,000) هەشتاو سێ ملیۆنم زیاد داواكردبوو، چونكە هەموو فیلمێك لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى (500,000,000)پێنج سەد ملیۆنى خەرج دەكرێت ، من هەمیشە حەز بەكارى ئەكشن دەكەم ، هونەرمەند (جیهاد دڵپاك) لە دیمانەیەكى دا دەڵێت (لە هەرچوار پارچەى كوردستان) جوان بامەڕنى باشترینى یە لە فیلمى ئەكشن، نمونەشم بۆ قسەكەم فیلمى (گردى پیرۆزە).
هاوڵاتى/ بڕی پارەكە تەڕخانكراو چەندبوو؟
بامەڕنى/ لە سەرەتادا من داواى (583)ملیۆن دینارم كرد، بەڵام ئەوان گوتیان ئەگەر پێویستى كرد پارەى زیاتریش خەرج دەكەین لە كۆتایدا بڕى (650,000،000)شەش سەدو پەنجا ملیۆن خەرجكرا، سەرۆكى لیژنەكە (هۆشیار زێڕۆ) كابرایەكى سینەماكارە بوسیبووى بەم پارەیە ئەم فیلمە تەواو نابێت.
هاوڵاتى/ پاركە بەچ شێوازێك خەرج دەكرا، وەكێ خەرجى دەكرد؟
بامەڕنى/ كێشەكەى من لەوەیە نازانم پارەكە چۆن خەرج دەكرا، وەكێ دەسەڵاتى خەرجى هەیە ، من مانگى پێنج ئەم فیلمە بڵاو دەكەمەوە هیچ هێزێكیش ناتوانێت بموەستێنێت، بەڕاستى لەخۆم بێزاربووم (7)مانگ لەگەڵ خێزانم جودا بوینەوە لەسەر ئەم فیلمە، كێشەى كۆمەڵایەتیم زۆر بۆ دروست بوو ، سێ ساڵە بەدواى ئەم فیلمەم ، من سەرتا (120)ملیۆنم وەرگرت ئەویش وەزارەتى دارایى گوتیان جوان بامەڕنى خۆى دەرهێنەرە دەبێت خۆشى سەرفى پارەكەى بكات، چونكە كابرایەكى دیارە ئەگەر پڕۆژەكەى سەرنەگرێت كەسایەتى خۆى لەكەدار دەبێت. من (120)ملیۆنم وەرگرت، بەڵام بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنان (محمود گلى) پاركەى خەرج دەكردو بەئاگادارى ئەو خەرج دەكرا، كە بەنووسراوى وەزارەتى ڕۆشنبیرى (محمود گلى) وەك نوێنەرى حكومەت كرایە بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنان من ئەم (120)ملیۆنەم خەرج كرد، (60) ملیۆنم دا بەستافى فیلمەكە، كە ئێرانى بوون، (15)ملیۆنم بۆخۆم برد وەك دەرهێنەر، وە (3)ملیۆنم دا بە بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنان (محمود گلى)، وە (10)ملیۆنم دا بەكرێى خانوو بۆ چوار مانگ، پارەكەى من هەموو دیارە چۆن خەرجكراوە، من هەرگیز ڕیشوە نادەمەكەس من قسەم لەگەڵ كەسانى پڕۆفسشنەڵ دەكەم وە پارە بەوان دەدەم لەبەر ئەوەى (120)ملیۆنەكەم نەدا بەخەڵكانێكى پارە پەرست هەڵسان قسەیان بۆ درووستكردم لە ئەنجامدا لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى بانگكرام پێیان گوتم نابێ چیتر پارە لاى تۆ بێت منیش گوتم خۆم دەرهێنەرى فیلمم دەبێت پارە لاى خۆم بێت بەڵام لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى لیژنەیەك داندرا گوتیان هەرچیت بوێت ئێمە دابینى دەكەین ئەگەر مەبەست بوو داواى تەیارەو دەبابەش بكەى بۆت دێنین.
هاوڵاتى پارەكە چۆن خەرج دەكرا؟
بامەڕنى/ بەهیچ شێوەیەك من ئاگادار نەبووم چونكە شتەكانیان لەژێر دەستى من دەرهێنا.
هاوڵاتى/ ئەى چۆن پڕۆژەكە جێ بەجێ دەكرا؟
بامەڕنى/ دەزانى یەك كێشەهەیە ئەویش من گلەیى لە كەس ناكەم تەنها وەزارەتى ڕۆشنبیرى بە تاوانبار دەزانم وە بەڕێوە بەرایەتى سینەما تاوانبارە چونكە خەڵكێكى نەزانیان هێنا ناو پڕۆژەكە ئەوانەى هاتبوون ئیدارەى فیلمەكە بكەن كەسانێك هاتبوون بۆ پەیدا كردنى پارە هاتبوون بە هیچ شێوەیەك لە كارەكەیان نەئەزانى یەكێشیش دڵى بە پارەى حكومەت نە ئەسووتا بڕواتان هەبێت هەركەس هەوڵى ئەدا زۆرترین پارە ببات، كەس ئاگاى لە فیلمەكە نەبوو.
هاوڵاتى/ تاچەند پارەكە لە پڕۆژەكە خەرجكرا، لە كاتێكدا بەڕێزت و خەڵكانێكى زۆر دەڵێن پارەكە بە هەدەرچووە كەوتۆتە گیرفانى چەند كەسێك؟
بامەڕنى/ من داوادەكەم وەزارەتى دارایى و وەزارەتى ڕۆشنبیرى لیژنەیەك پێك بهێنین لەسەرچۆنیەتى خەرجى پارەكە چونكە من بێدەنگ نابم لەسەر بەهەدەر چوونى پارەكە من ئەو سێ ساڵە (22)هەزار دۆلارم لاى وەزارەتى ڕۆشنبیرى یە ناتوانم وەرى بگرمەوە وە دڵنیاتان دەكەمەوە ئەم فیلمە هەرگیز تەواو نابێت ، چونكە ڕۆژێك بانگى منیان كردە وەزارەتى ڕۆشنبیرى گوتیان واژوو بكە لەسەر ئەو نووسراوە بڵى من (187)ملیۆن فیلمەكە تەواو دەكەم منیش واژووم كرد بەڵام بۆڕۆژى دواتر گوتیان پارەكەمان هەمووى داوەتەوە قەرز تەنها (25)ملیۆن دینار ماوە منیش گوتم ئەى بۆ بەمنتان ئیمزا كرد كە (187)ملیۆن بۆ ئەم كارە خەرج كراوە، گوتیان وەڵا پارە نەما.
پارەى كێ قەرز داربوون؟
برا لە سەرەتاوە دەڵێم من نازانم چۆن پارە خەرج دەكرێت و قەرزدارى كێن!!!!!دواتر (88)ملیۆن دیناریان خەرج كرد بۆ دانانى مۆسیقا بەڵام من (26)ملیۆنم دیت كە بەڕێوە بەرى سینەما لەگەڵم هات بۆ ئێران خەرجكرا ئەوەى تریش نازانم چى بەسەر هات.
هاوڵاتى/ ئەوەى هەستى پێدەكرێت پارەى ئەم فیلمە زۆرى بەهەدەر چووە؟
بامەڕنى/ كاتێك چاودێرى دارای نەبێت و لێپرسینەوە نەبێت پارەى زیاتریش دەڕوات ئەگەر ئەو پارەیە بەهەدەر نەچووبا فیلمەكە زۆر جوانتر دەبوو.
هاوڵاتى/ كێ بەرپرسیارە لەم بەهەدەر چوونى پارەیە؟
بامەڕنى/ وەزارەتى ڕۆشنبیرى، دەبێت ئەم گەندەڵ و مشە خۆرانە لاببات و كەسانى شارەزا لە جێگایان دابنێت.
هاوڵاتى/تۆش بەرپرسیارنى لەبەهەدەرچوونى ئەمپارەیە؟
بامەڕنى/من وەك خۆم بەهیچ شێوەیەك بەرپرسیارنیم لەم بەهەدەرچوونە،وەزارەتى ڕۆشنبیرى خۆى بەرپرسیارى یەكەمە،چونكە لەوەزارەتى ڕۆشنبیرى بەمنیان گووت بەهیچ شێوەیەك تۆپەیوەندیت بەپارەخەرج كردنەوە نى یەولەدادگاش سەلماندم،كەمن پەیوەندیم بەپارەكەوەنەبووە دەبێت ئەوانەى پارەكەیان لەژێردەست بووە بیسەلمێنن تاچەندوەسڵ وبەڵگەكانى خەرجكردنیان دروست وتەواوە.
هاوڵاتى/كێ پارەكەى خەرج دەكرد لەوەزارەتى ڕۆشنبیرى؟
بامەڕنى/چەندین لیژنەداندران ولادران هەرلیژنەیەكیشیان لەچواركەس پێك هاتبوو،ئەوان پارەكەیان خەرج دەكردمن نازانم،جارێكیان(سلاح نجم الدین)گووتى جوان بامەڕنى پارەى تۆهەمووخورا،گووتى(15)ملیۆن دینارماوەتەوە دەڵم بیدەمە دەرهێنەر،بەڵام ئەوان بۆخۆیان برد.
هاوڵاتى/پارەكەچۆن لەوەزارەتى دارایی وەرگیرا؟
بامەڕنى/من(120)ملیۆنم وەرگرت و(محمودگلى)(150)ملیۆنى وەرگرت،ئەوەى تروەلیدمەعروف وەرى گرت.
هاوڵاتى/ گوایەلەسەرخەرجى ئەم فلیمە خانووێك لەعینكاوە بەكرێ گیراوە وبەمەبەستى كارى ناڕەواوڕابواردن بەكارهاتووە؟
بامەڕنى/ئەوەپەیوەندى بەكەسەوە هەیە،بۆنمونە من خێزانم لەكۆلیژە كاتێك دەچمەدواى ڕاگرى كۆلیژ هەقى بەسەرەوە نى یە،من(700)كەسم هێنابوو كۆنتڕۆل نەدەكرا ئەوەى من ئاگاداربم لەناوئەم خانووە هیچ نەكراوە،بەڵام لەدەرەوەنازانم.
هاوڵاتى/چارەنووسى ئەم فلیمە بەچى دەگات،لەكاتێكداپارەیەكى زەبەلاحى حكومەتى بۆخەرج كراوەوبەفیڕۆدراوە؟
بامەڕنى/مانگى پێنج بڵاوى دەكەمەوە،هیچ هێزێكیش ناتوانێت بڵێ بڵاوى مەكەوە،ئەوەبەرهەمى میلەتى كوردە،ئەوەفلیمى ئەنفال وزوڵم وستەمەكانى حكومەتى عێڕاقە،كەبەرامبەرگەلى كورد ئەنجامى داوە.
سازدانى(سەفین هەولێرى)/ڕۆژنامەى هاوڵاتى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست