ببورە جەنابى سەرۆكى هەرێمى كوردستان(پێشمەرگە)م بۆ پێناسەبكە؟من نەوەى دواى ڕاپەڕینم،لەبارەى پێشمەرگەوە هیچ نازانم؟
Saturday, 06/03/2010, 12:00
بەڕێز سەرۆكى كوردستان من لەوكاتەى چوومە سەر سندوقى دەنگدان بۆدەست نیشانكردنى سەرۆكێك بۆهەرێمەكەم لەتۆم شیاوتربەدى نەكرد،تاكوئێستاش بەدیلى تۆم نەدۆزیوەتەوە،بەمانایەك زۆر ئاسوودەم،كەدەنگم بەفیڕۆ نەچووە كاتێك لەسەر پرسە چارەنووس سازەكان ونەتەوەییەكان تۆ دەبینم پڵنگ ئاسا بەرەو دووژمنان هەنگاودەبڕى وئامادەنى سازش بكەى،بەمانایەكى تر هەتابڵێى نیگەرانم،كەجەنابتان ناتانەوێ یاخودناتوانن بچوكترین بەرپرس بێنە بەریاسا بۆلێپرسینەوە،ئەو هەرێمەى،كەئیمڕۆجەنابتان سەرۆكینە بەهەمووكات خەڵكەكەى ڕووبەڕووى هەڕەشە دەبنەوە لەلایان بەرپرسانەوە،بەڵام بەسەرى ئەوپێشمەرگەییەى،كەلەچیاكانى كوردستان بەرلە1991لەبرسان ولەتوێنویان گیانى پیرۆزى سپارد بەكوردستان كەسێك نى یە تاكوخەڵك سكاڵاى لەلا تۆماربكات!!!
جەنابى سەرۆكى كوردستان كێ دەتوانێت زەمانەتى گیانى هەزاران هەزار لاو و گەنجى وەكومن بكات، ئەگەر ڕۆژێك بەر تووڕەیی بەرپرسێك یاخودمنداڵەكانیان ببین وبەدامركاندنەوەى تووڕەییەكەیان بمانكەنە قوربانى؟دواتریش بەرپرسان ومنداڵەكانیان یاسا نەیانگرێتەوەو بەگێڕانەوەى بەسەرهاتەكە خەڵكانى تر بكەنە كۆیلە!!!!!!!!!!
ڕێزدارجەنابى سەرۆك من نەوەى دواى ڕاپەڕینم ناتوانم پێشمەرگە بناسم ئەگەر ئەو فلیمە دیكۆمێنتتاریانە نەبێت،كەبەڕێزتان ومام جەلال وكاك نەوشیروان وكۆمەڵێك كەس دەبینم،كەبەڕاستى وەك جەنابتان فەرمووتان پێویست ناكات كەس دان بە ناساندنى ئەم كەڵەپیاوانە بنێت بەپێشمەرگەبوونیان،وەتاكویەك كوردیش مابێت شانازى بەوپێشمەرگانەوە دەكات و بەقارەمانانى وڵات پێناسەیان دەكات،بەڵام زۆرم مەبەستە جەنابى سەرۆك لەبەڕێزتان بپرسم ئەرێ بەڕاست ئەوكەسانەى ئیمڕۆچەكیان لەشانە هەمان ئەوپێشمەرگانەن،كەبەڕێزتان ناوى دەبەن؟
ئەگەرپێشمەرگە ناسنامەى ئازادى گەلى كوردەوپێناسەى سەركەوتنەكانى كوردە؟ببورە سەرۆكى كوردستان چەند ڕاستیەك هەیە دەبێت بەڕێزتان و سەرجەم داكۆكى كاران لەپێشمەرگە بیزانن ئەویش ناسینى ئێمەى نەوەى دواى ڕاپەرینەلەئاكاروكارى فەڕمى پێشمەرگە،ئێمە بۆیەكەم جار،كەپێشمەرگەمان بینى خۆبەخۆیی یەكتریان دەكوشت وئەوماڵانەیان تێك ئەدا كە ڕۆژگارێك بەئاوات بوون بۆچەند ساتێك وبێترسى گرتن تیایدا دانیشن،ئەوكاتەى ئێمە ناوى پێشمەرگەمان بیست دەبا لەبەرى ڕابكەین ولەژێرزەمینەكان خۆمان حەشاربدەین نەبادا بمانگرن و لەبەر(پارتى بوون و یەكێتى بوون)ببینەقوربانى گولەكانیان وتووڕەیی سەدووشەشەكان نەمانگرێتەوە!!!
جەنابى سەرۆك ئێمە ئەوكاتە ئاشنایی پێشمەرگەبووین،كە(بەهەزاران پێِشمەرگە لەسەر كەپكى حمەدئاغابوونە قوربانى وئێستاش كەس بۆجارێكیش سەردانى حەمەدئاغا)ناكات،ئەوكاتە ئاشنایی پێِشمەرگەبووین،كەئەودێهاتانەى بۆچەندین چار بەدەستى ڕژێمەكانى عێراق وێرانكرابوو بۆجارێكى تر بەدەستى پێشمەرگە وێرانكرانەوە!!!من دەتوانم بەجانابتان بڵێم پێشمەرگە تاوەكوئێستا بەنەفەسى پێشمەرگایەتى بیردەكەیەوە بۆ وڵاتەكەت،بەڵام ناتوانم بەوكەسانە بڵێم پێِشمەرگە،كە سەرەكیترین كارى فەڕمیان خزمەت كردنى خێزانى بەرپرسان ومنداڵەكانیانە!!!!!!!
دواهەمین قسەم جەنابى سەرۆك ئەگەر بەدڵێكى میهرەبانى پێشمەرگانە لێم قبوڵى بكەى،توگەورەیی ناوى پێشمەرگە جەنابتان قبوڵى ئەوە دەكات بەتۆوهەزاران خەباتكارى گەلەكەمان بڵێن(پێشمەرگە) وئەوكەسانەى خێزانى بەرپرسان دەبەنە ساڵۆن وخەیات وماركێتەكان وئەوانەى بەدواوەى منداڵەبەرپرسەكانەوەن لەیانەكانى خواردنەوەوقومارخانەكان شوێنەكانى ڕابواردن وخزمەتى ماڵەبەرپرسەكان دەكەن بڵێن(پێشمەرگە)؟بۆیەپێویستە جەنابى سەرۆكى كوردستان هەروەك چۆن بەڕاستى تۆبەپێشمەرگەوسەرۆك دەزانین،ئەواش دەبێت سەروەرى تەواوبۆپێشمەرگە بگەڕێنیەوە،چونكە هەرشتێك بڕوات باكمان نی یە لەڕۆشتنى،بەتەنهاوبەتەنهاوبەتەنهاسەروەریمان وسامانیی میلیمان ناوى پیرۆزى(پێشمەرگە)یە باوەك قورسایی خۆى بیپارێزین وهەرگیز ڕێگا بەخۆمان نەدەین بۆیەك چركەش ئەم ناوە بەنزمى سەیربكەین،گەورەیی پێشمەرگەوناوى پێشمەرگە زۆرلەوە زیاترە تاوەكو ئەومرۆڤانەى بەشێوەیەكى تر باسیان لەپێشمەرگەكردووە ببورێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست