بەئاگادارى سیدادبارزانى وبەفەرمانى على حسێن وعبدالرحمن رسولى پاراستنى سۆران بڕیارى لەناوچوونى من دراوە!!!
Saturday, 15/01/2011, 12:00
دواى ئەوەیی كۆمەڵگەی لاوانى هەولێر تەلەفزیۆنى سۆرانى لەدەڤەرى سۆران دامەزراند،بەرلەوەى بكەوێتەكار و بەرنامەیی خۆیی بەشێوەیی تێست پەخش بكات،شادمان دەرگەڵەیی بەڕێوەبەرى نووسینى ڕۆژنامەی هەولێر وئامۆزایی كرمانج عزەتى قائیمقامى سۆران هاتەلام گووتى نازانم چیت كردووە زۆرلێت توڕەن!!منیش گووتم كێ تووڕەیە و چیم كردووە؟گووتى وەڵاشەخسى كاك سیدادبارزانى زۆرزۆرتووڕەیە لەوەی،كەتۆ لەدانانى ئەم تەلەفزیۆنە ڕێكخراوێكت كردۆتە شەریك نزیكن لەكۆسرەت ڕەسول و خۆشت سەردانى نەوشێروان مستەفات كردووە،بۆیە پارتى وبەتایبەت بنەماڵەیی بارزانى بەهیچ شێوەیەك قبوڵى ئەو بابەتەناكەن وتووشى كێشەیەكى گەورەت دەكەن،گووتى بۆئەم بابەتە كاك سیداد لەمنى پرسیووە،منیش لەلاى كاك سیداد كەفالەتى تۆم كردووە وبەڵێنم داوە كارەكە چاك دەكەم!!لەوەڵامدا گووتم هەرچەندە من نازانم ئەو ڕێكخراوە سەربەكێن؟وەخۆشم ئازادم سەردانى هەركەسێك دەكەم یاخودچى دەكەم،بەڵام ئێمە بۆكاركردن وخزمەتى ئەودەڤەرە ئەم كارەمان كردووە،بەڵام شادمان گووتى كوڕى بابم ئەوە پارتى یە خۆت تووشى فەوتان مەكە!!بەخوا چەندین بەرنامە داڕێژراوە بۆ فەوتانى تۆ لەلایەن على حسێنى بەرپرسى لقى10وعبدالرحمان ڕسولى بەرپرسى پاراستنى سۆران بەئاگادارى كاك سیدادبارزانى،منیان بانگ كردووە لەسەر ئەوبابەتەى لەكوردستان پۆست لەسەرتەلەفزیۆنى سۆران نووسراوە،گووتى پێم باشە بەزووترین كات ئەم تەلەفزیۆنە جێبهێڵى وخۆت لەفەوتان ڕزگاربكەیی،من ئاگادارم چەندین كەسیان ئامادەكردووە بۆئەوەى بەرامبەرتۆبەكارى بهێنن،گووتى من خۆم لەلاى عبدالرحمن رسول بووم،خەڵكیان فێردەكرد بۆئەوەى بچن لەلاى دادگاشكایەت لەتۆبكەن وبڵێن ئێمەكارمەندین وتاوەكوئێستا مووچەمان وەرنەگرتووە!!!گووتم ئاخرتائێستا نەهیچ كارمەندێكم وەرگرتووە ونە گرێ بەستى كاركردنم لەگەڵ كەس واژوو كردووە؟!چۆن دەتوانن ئەوكارەبكەن؟گووتى برای خۆم ئەوە پارتى یە بەخوا ئەگەر خۆت ڕزگارنەكەى دەتكەنە پەندى زەمانە!!منیش ڕتمكردەوە،بۆئەوەى ماوەیەكى زۆر ماندووبووم بەدانانی ئەم كەناڵە وپارەیەكى زۆرم تێدا خەرجكردووە،ئەوەبوو دوایی چەند ڕۆژێك چوار ئاگاداركردنەوەى دادگایی سۆران لەكۆمەڵگەی لاوانى هەولێر داندرابوو بێ ئەوەى خۆم واژووى وەرگرتنى بكەم!!لەكاتێكدا هەرئاگاداركردنەوەیەكى دادگا دەبێت ئەوكەسە خۆیی واژووى بكات،لەگەڵ ئاگاداركردنەوەكە سكاڵایی ئەوكەسانەیی تێدابوو،كەبەگووتەیی خۆیان مووچەیان لاى منە وهەریەكەیان مانگانەیەك ملیۆن دیناریان بۆخۆیان دانابوو!!!منیش سەرەڕایی گاڵتەجارى بەئەفكارى ئەوان وئەوكەسانەیی لەپشتى ئەوكارەن ئاخر قائیمقامى سۆران مووچەی ناگاتە یەك ملیۆن دینار دواتر خۆ ئەوە كەناڵى جەزیرەنى یە تاوەكو مانگى هەركارمەندى یەك ملیۆن دینارى بداتێ،ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆشادومان كرد ولەم كارەئاگادارم كردەوە،گووتى چیم گووت بەخوا كاریتریش بەڕێوەیە بۆخوا پێت دەڵێم بیرێك لەخۆت بكەوە،منیش زانیم ناتوانم كارەكان بەباشى ئەنجامبدەم وسەركەوتووبم لەكارێك،كەحزبێكى وابەهەمووشێوەیەك دژایەتیم بكات،ڕەزامەندیم نواندلەسەر جێهێشتنى تەلەفزیۆن وفرۆشتنى،ئەوەبوو شادمان هاتەلام وگووتى بەخوا كارێكى باشت كرد،ئەگەرنا چەندین تۆمەتى ئەخلاقیشیان بۆت درووست دەكرد!!گووتم من هەرگیزنامەوێ جارێكى تر لەوسنوورە كاربكەم هەرچۆنێك بێت ئەو تەلەفزیۆنەم بۆبفرۆشە وباڕزگارم بێت لەوپیلانانە،شادوومان دوایی چەند ڕۆژێك گووتى تەلەفزیۆنەكەم فرۆشتووە بە لقى 10وعلى حسێن بە150وەرەقە وتۆش پەیوەندیت بەكێشەكان نەماوە،بەڵام دواى كۆنگرەى پارتى پارەكەت بۆدێنین،منیش گووتم كاك شادمان نزیكەی 40هەزاردۆلارم خەرجكردووە لەپێناوچى تووشى زەرەرێكى وابم؟گووتى من نازانم ئەوان خۆیان لیژنەیان پێكهێناوەو ئەوەندەیان داناوە!!!منیش لەگەڵ ئەوەى زەرەرێكى زۆر و ماندووبوونێكى بێ ئەنجامم بەركەوت ڕازیبووم،شادومان گووتى على حسێن لەكۆنگرەیە هەركە كۆنگرە تەواوبوو ئەو مەبلەغەپارەت بۆدەگەڕێنمەوە،كەچى زیاترلەمانگێك بەسەروادەیی دیاریكراوتێپەڕدەبێت وبۆچەندین جارپەیوەندى بەشادومان دەكەین بۆگەڕانەوەیی پارەكە،بەڵام شادومان دیسان بەناوى سیداد بارزانى وسەرۆقادروعلى حسێن وعبدالرحمان رسول هەڕەشەمان لێدەكات و دەڵێت بەخوا باسى پارەكە بكەن خراپتان بەسەردێت بەسەدان كەسى سۆران ڕەوانەیی دادگادەكەین لەدژتان سكاڵاتۆماربكەن وتۆمەتى ئەخلاقیشتان بۆدرووست دەكەین،من بەفەرمانى كاك سیداد وسەرۆقادر ئەوكارەم كردووە،ئەگەرنا من چۆن دەتوانم كارێكى وابكەم،دواى ئەوقسانەیی شادومان من پەیوەندیم بەسەرۆقادركرد ولە كارەكانى شادومان ئاگادارمكردەوە،بەڵام سەرۆقادر ئەوقسانەیی ڕەتكردەوەو گووتى شادومان بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیی ئەوكارەی كردووە نەوەك بۆپارتى!!لەگەڵ ڕێزم بۆقسەكانى سەرۆقادر ئاخۆ ئەگەر بەفەرمانى پارتى نەبێت چۆن كەسێك بەڕێوەبەرى نووسینى ڕۆژنامەیەكى وەك هەولێرى پارتى بێت دەتوانێت لەخۆڕا كارێكى وابكات؟!ئەگەرچى من ڕاستەوخۆ سكاڵا لەدادگا تۆماردەكەم دژى شادومان دەرگەڵەیی وبەشایەدى چەندین كەس،كەشادومان بەناوى لقى10وعلى حسێن تەلەفزیۆنى گواستەوەو ئێستاش هەڕەشەدەكات بەلەناوبردنمان،ئەگەر ئەوزووڵمەبەناوى ئەوەى بەشەشریكى ئەو تەلەفزیۆنە كەسانێكى نزیك بن لەكۆسرەت ڕەسول و تاوانى منیش ئەوەبێت، كەسەردانى نەوشێروان مستەفام كردبێت؟سوێندبەخوا لەوكاتەیی بۆچەندین مانگ بەخشینى كۆمەڵگەیی لاوانى هەولێ ڕاگیراو بەهەمان شێوەى ئەوكارەى ئێستایان چەندین كەسیان ڕەوانەیی وەزارەتى دارایی كرد بۆئەوەى سكاڵادژى ئێمە تۆماربكەن لەسەرئەوەى گوایە پارەیان لاى ئێمەیە ولەكۆتایدا هەموو تۆمەتەكان بەهەڵبەستراو داندران وئێمە ڕاست ودرووست دەرچووین،پەنامان بۆ هیچ حزب ولایەنێك نەبردوو،نەبووینە لایەنگرى هیچ حزبێك ولایەنێك،بەڵام ئەگەر ڕوون بۆئەو قسانەیی شادومان ڕاستن وسیداد بارزانى وپارتى لەپشتەوەیی ئەوكارەن،ئەوا من بەشێوەیەكى ئاشكرا هەڵوێستى خۆم دەبێت وبۆ وەرگرتنەوەى هەقى خۆشمان پەنا بۆ هەموولایەك دەبەین.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست