پەیامێكى بەپەلە/بۆكۆسرەت ڕەسول ـ شێرەكەى ئیمامى على، خەریكە ڕیوییەكان دەتخۆن
Friday, 30/04/2010, 12:00
هەرگیز یەكێتى نەبوومە وتاوەكوماویشم نابم بە هیچ حزبێكى خوێن مژ،بەڵام وەك بینەرێكى سیاسى بەردەوام ئاگادارى جموجۆڵى حزبەكانم وتەماشاچى فێڵ وتەڵكانیانم،زۆربەڕوونى هەست بە شتەكان دەكەم وبیركردنەوەى ڕەخنەییم هێندە تیژە زۆركات دیوارە پۆڵاینەكانى فێڵ بازان دەبڕێت وپیلانەكانیان ئاشكرادەكات بۆسەر هاوخەباتانیان وهاوسەنگەرەكانیان،ئەگەرچى ئەم پیلانگێڕى وشێوانەى ناوەخۆى حزبەكان پەیوەندى ڕاستەوخۆى بەئێمەمانانەوە نى یە،بەڵام لەڕووى ئیدارەیی وبەڕێوەبردنى حكومەت زیانى بۆمان هەیە،
ئەوەى مەبەستمە بۆ بەڕێز كۆسرەت ڕسول بیخەمە ڕوو ئەم مەترسیانەیە،كە ڕووبەڕووى دەبێتەوە وبەردەوام پیلانى لەدژ دادەڕێژرێت وهەندێك ڕاستى هەیە بۆبەڕێزیان ڕوون بكەمەوە.
جەنابى كاك كۆسرەت تۆدەزانى كێى؟
تۆئەوكەسەى كەبەتەنها ئاواتى هەولێرییەكان بووى لەناوسیاسەت،ئەگەر لەدانیشتنەكان باس لەبەرپرسێك بكرابایە كە ئامادەنى یە بچوكترین تەنازول بكات بۆهیچ كەسێك ئەوا بەڕێزتان لەپێشەوەى هەمووكەسێك بوون،من ئەوكاتەى لەڕیزى پارتى كارم دەكرد هەمیشە شانازیم بەوەدەكرد،كەهەولێرخاوەن سەركردەى وەك تۆیە،خۆت لەهەمووكەس باشترهەستت بەوە دەكرد بێگەى جەماوەرى تۆ لەهەولێر بەهێزە،خەڵكانێكى زۆرى هەولێرى ڕووناكیان تۆبوو،ئاواتیان تۆبوو،ئێستاش كۆسرەتییەكانى هەولێرمنداڵێكى ناو(كۆسرەت)یان لەماڵەوەیە ولەخۆشەویستى ناوى تۆ ناونراون،تۆ بەباشى گوێت لەكۆسرەتیەكانى هەولێردەبوو،كەدەیانگوت:(شێرى ئیمامى عەلى ـ كاك كۆسرەت ڕسول على)؟بەهەمووئەم دەربڕینانە بەباشى ئەوڕاستیەدەزانى،كە خاوەن پێگەیەكى بەرزبووى لەهەولێر.
جەنابى كاك كۆسرەت من یەكێتى نیم ڕۆژێكیش كارم بۆیەكێتى نەكردووە،بەڵام وەك هەولێرییەك بەڕێزت ئاگاداربكەمەوە لەپیلانى نەیارەكانت ئەگەر دەتەوێ وەك سمبولى هەولێریەكان بناسرێى وبەمەرجەعى هەولێرباس بكرێی ئەواپێویستە بەزووترین كات دەست لەكاربكێشەوەلەناویەكێتى وبگەڕێوە هەولێر،چونكە دڵنیات دەكەمەوە ڕیوییەكان بەدواتەوەن وئاواتى هەرەگەورەیان خواردن وشكانى شێرەكەى ئیمامى عەلى هەولێرییەكانەو كۆنگرەى ئەم جارەى یەكێتى بەناوەنەهێنیەكەى(كۆنگرەى نەمانى كۆسرەت ڕسول وكۆسرەتیەكانە).
دواهەمین قسەشم جەنابى كاك كۆسرەت دەمەوێ پێتڕابگەینم،ئەوڕاستییانەیە كە ئەم هەلە،دواهەمین هەل دەبێت بۆژیانى سیاسى بەڕێزتان ئەگەر بەرلەئەنجامدانى كۆنگرە هەڵوێست وەرگرن وبەشدارى كۆنگرە نەكەن ئەوا پێگەى جەماوەرى بەڕێزتان دەگەڕێتەوە دۆخى جارانى ئەگەر بەشدارى كۆنگرەش بكەن واتا قبوڵ كردنى هەڵەكانى یەكێتى.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست