سیمینارێك لە دانمارك
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
بۆ به‌رگری له‌ئازادیی بیروڕا و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری لە کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 6-2-2011 لە شاری ڤالبوی کە بەشێکە لە شاری کۆپنهاگی گەورە، کەمپینی بەرگری لە ئازادی - دانمارك، هەڵسا بە گێڕانی سمینارێك بۆ هەر یەك لە بەڕێزان هیدایەتی مەلا عەلی، نوسه‌ر و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و ئاراس وەهاب، جێگری بەرپرسی کۆمیته‌ی دانیمارکی ڕێكخراوی "چاودێری کوردۆساید/چاک".
ئەو بەڕێزانە دوو بابەتیان پێشکەش کرد:
بابه‌تی یه‌که‌م: له‌لایه‌ن (هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی)ه‌وه له ژێر ناوی (ئازادی له بۆته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئیسلامی سیاسی)دا.
بابه‌تی دووه‌م: له‌لایه‌ن (ئاراس وه‌هاب)ه‌وه له ژێر ناوی (چه‌مكی ئازادی له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه).
ئامادە بوانی سیمینارەکەش بە پرسیار و سەرنج و بەشداریکردنیان بابەتەکانیان دەوڵەمەند کرد. وە هەموو لایەک پێیان وایە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان ئەمڕۆ بە هاوپەیمانەتی ئیسلامی سیاسی دەیانەوێت دەنگی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز لە کوردستاندا سەرکوت بکەن. لەبەرامبەر مەترسیەکی ئاوەهاشدا پێویستە ئازادیخوازانی کوردستان ڕیزەکانی خۆیان یەکگرتوو بکەن بۆ بەرگری و بەرپەرچدانەوەی ئەو دەستدرێژیانە.
- دانمارک
6-2-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست