6500 دۆلار بۆ خه‌وتن !

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ئای خوای گه‌وره‌ میله‌تی کورد به‌ختی چه‌ند ڕه‌شه سه‌رباری ئه‌وه‌ی چوارده‌وری به‌ دوژمنی داگیرکه‌ری دڕنده‌ گیراوه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ وڵاته‌که‌ی ژێرخانی داته‌پیوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی کتورو هونه‌رو زمان و هتد......داگیرکراوه‌ ئه‌وه‌تا دوای چه‌ندین ساڵ خه‌باتی و شۆڕشی خوێناوی و ماڵوێرانی خاوه‌نی ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه، ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ هۆلی په‌رله‌مان وێنه‌ ده‌کێشی ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خه‌وێ ئه‌ندام په‌رله‌مان هۆڵی په‌رله‌مانی کردووه‌ به‌ هۆڵی گۆرانی ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاوی کامیره‌ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ده‌بێت دوور له‌ چاوی کامیره‌ چ باس بێت، که‌چی مووچه‌ی 6500 دۆلاره‌ هه‌زاران گه‌نجی ده‌رچووی ئه‌و ووڵاته‌ به‌ 150 دۆلار داده‌مه‌زرێت، ئه‌وه‌ی له‌ ووڵاتی ئێمه‌ ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر بێتو له‌ وڵاتانی که‌مێک ڕۆشنبیر ڕووبدات خه‌ڵک به‌ هیچ شێوه‌ک قبوڵی ناکات . ‌
من لێره‌دا ڕوو ده‌که‌مه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی دوای ده‌رچونی به‌150 داده‌مه‌زرێت یاخود داشنامه‌زرێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ مسقالێک ڕۆشنبیر بن یا مسقالێک شۆڕشگێر بن ئه‌م ژیانه‌تان چۆن قبوله‌.
له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم هه‌تا ئێمه‌‌ وا ترسنۆک بین حاڵمان له‌وه‌ باشتر نابێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە