بێ دەنگی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان تا كەى !
Tuesday, 08/01/2013, 12:00
مانگەكانیش بوون بە مانگی چینی نەك هەر كەرەستەكانمان!
من نازانم یەكێتی مامۆستایان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دامەزراوە یان بۆ دووبارە كردنەوەى ئەجیندەى حزبی وە بەنجكردنی خەڵك و هاوڵاتی كە هێچ داهاتێكی سەرچاوەیان نیە لە مووچەى حكوومی زیاتر هەروەها زۆربەى فەرمانبەران داهاتێكی دیاریكراویان هەیە كە بەشێوەیەكی بەرنامەڕێژكراو لە ماوەى مانگێكدا بوودجەكەى دابەش دەكات بەسەر رۆژانەی یەك مانگ بەئەژماركردنی كرێ خانوو ئەگەر كرێچی بێت و قیستی مانگانەی كەل و پەل و پێداویستی نێوماڵ یان ئەگەر بۆنەیەكیان بێتە پێش یان بەسەرهاتێك خوانەخواستە و ئەمانە چەند حاڵەتێكیتر ... كە پەیوەندی بە باری دارایی فەرمانبەرەوە هەیە .... نزیكەى سێ مانگە مووچە لە كاتی خۆی سەرف ناكرێت!بەتایبەت ئەم مانگە كە مووچەى پارساڵمان وەرنەگرتووە مانگی (12) نازانم حساباتی مانگی ێینیش دەهێننە كایەوە وەك پرۆژە بازرگانیەكانیان ، یان مەبەست لەم دواكەوتنە چییە؟ بۆ ؟ دەبوایە یەكێتی مامۆستایان بە ئەركی خۆیان بیزانیایە و هەڵوێست و روونكردنەوەیان هەبوایە لەم بارەیەوە لە لایەن نوێنەرەكانیانەوە نەك بێ هەڵوێستی و بێ دەنگی هەڵبژێرن!
بەپێی ئامارێكی ژووری لێكۆڵینەوەى ئابوری بزوتنەوەى گۆڕان زۆربەمان ئاگاداری داهاتی هەرێمی كوردستانین بە تایبەت ئەو بەڕێزانە كە نزیكن لە كاروباری سیاسەت و ئابوری و و بودجەى ساڵانە هەرێم ، بودجەى (2013) دەگاتە (16)ترلیۆن (943) ملیار دینار نزیكەى هەشت هەزار كەس بە پلەى راوێژكار و شارەزا مووچە لە حكومەتی هەرێم وەردەگرن سەرەڕای ئەوەى ساڵانە حكومەت چەندین ملیار دینار بەناوى بەكرێگرتنی راوێژكار و پاداشتی شارەزایانەوە خەرجدەكات ، تا ئێستاش حكوومەت هەنگاوێكی بەرەوپێشچوونێكمان لێ نەبینیوە لە قەیرانی ئابووری زیاتر نەبێت لە سایەیی ئەو هەموو پارەیە كە بە ناوى راوێزكاری خەرجدەكرێت دەبوایە ئێستا پارەیەكی یەدەكمان هەبوایە لە بانقەكان بۆ چەندین ساڵ نەك دواكەوتنی بۆ چەند مانگێك وە چەند رۆژێك، با حكومەت تۆزێك راوێژ بكات بە راوێژكارانەوە با بزانێ چی بكات بۆ رووبەرووی ئەم قەیرانە.
ئەو هەموو پارەیە لە كوێیە بۆ قاسەى بانقەكان لە پڕ پارەى تێدانەما و مشك بووە میوانی ؟
بۆ حكوومەت چارەڕێگایەكی نەدۆزیەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم قەیرانە؟
بۆ چی ئیدارەی هەولێر پارەى سەرف كرد و ئیدارەی سلێمانی دواكەوتووە! ئەى هەردووكیان یەك حكومەت نین یان ئەمەش بووە موزایەدەى سیاسی بە سەر خەڵك و هاوڵاتی هەرچەندە وەكوو بەڵێنەكانیتر حكوومەتی هەرێم خۆیی لێدزیەوە بۆ یەكخستنی دارایی هەردوو ئیدارە؟
دیسان ناوچەدابڕێنراوەكان وەكوو قەیرانەكانیتر بە پلەى یەكەم دانرا لەم قەیرانە! لە كاتێكدا دەبوایە خزمەتێكی باشتری بۆبكرایە .
ئەم چەند بۆیە وە چەند بۆیەكیتر بۆ حكوومەت كە دەبوایە یەكێتی مامۆستایان دەستپێشخەربوونایە لە دەربڕینی ناڕەزایی و كوزارشتیان بكردایە لەم دۆخە كە چینی پەروەردە بەدەستیەوە دەناڵێنێت وەبەزووترین كات جاڕنامەیەكیان بڵابكردایە بۆ پەرلەمان و حكومەت ئیتر نازانم كاریان چییە ئەوە نەبێت بەڵێن و قسەى زل و كەشخەیی و قات و بۆینباخ وپۆسلێدان بەسەر مامۆستایانەوە ودەبێت بەویژدانەوە باس لەوەش بكەین تەنها لە كاتی كۆكردنەوە ئابوونە سەرهەڵدەدەن و زۆر جدین لە كارەكانیاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست