کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ بۆچوونەكەی ئاسۆ علی فەرەجی رۆژنامەنووسی پارتی لە هەفتەنامەی هاوڵاتی

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


رێكنەكەوتووە هەموو رێكەوتنێك لە نێوان دوو ئاستی حیزبیدا لە لوتكەوە بگاتە بنكە وەك ئەوەی لە نێوان یەكێتی و پارتی دا هەیە بەناوی رێكەوتنی ستراتیژی، بەداخەوە هەندێك لە كەوادیرەكانی پارتی لە ئاستە جیاوازەكاندا لە ململانێی ساڵانی شەڕی ناوخۆیە بەڵام بە زمانەوانی یەكی دیكە و پێچ و پەنا، لە هەفتەنامەی هاوڵاتی ژمارە 594ی یەك شەمەی 17\1\2010 راپۆرتێك بەناونیشانی(راگەیاندنی پارتی لە نێوان بیرخستنەوەی كابینەی پێنجەم و كارەكانی كابینەی شەشەمدا) بڵاوكراوەتەوە.....

راستوێژی لەم راپۆرتەدا وجودی هەیە بەڵام ئەوەی جێگای داخ بوو رۆژنامەنووسێكی پارتی و رۆژنامەی خەباتی زمانحاڵی پارتی بەشێوەیەكی زۆر نابەرپرسانە لەم راپۆرتەدا دواوە، ئەگەرچی زۆرم بیركردەوە لە یەكێك لە راگەیاندنەكانی یەكێتی نیشمانی كوردستان وەڵام نا بەڵكو روونكردنەوەیەكی بۆ بنووسیم نەمتوانی گەڕام پرسیارم كرد ئاخۆ ئەم رۆژنامەنووسە كە ئاسۆ عەلی كێ یە؟ لە خەباتی پارتی كار دەكات؟ بەڵێ گوتیان: ئاسۆ عەلی فەرەج رۆژنامەنووسە لە خەبات و یەكێكە لە كادیرەكانی پێشووی راگەیاندنی قوتابیانی پارتی و گەنجێكی توندڕەوە، ئەمەیان كاری ئێمە نی یە بەڵام دەخۆ كاكە ئاسۆ چی گوتووە لەو دواندنەی بۆ هاوڵاتی داویەتی...

ئاسۆ دەڵێ: راگەیاندنی پارتی لەسەردەمی كابینەی پێنجەمدا لەسەنگەر بەرگریكردا بوون لە حكوومەت، بەڵام ئێستا زروفەكە گۆڕاوە، باشە كاك ئاسۆ دیارە كابینەی شەشەم تەواو كەری كابینەی پێنجم نی یە هەر خۆتان لە خەبات و دەزگاكانی ترتان ئەماتان نەگوتووە!؟ نازانم ئەم رۆژنامەنووسەی پارتی ئەم دیرەی بۆچ مەبەستێك گوتووە، ئەگەر زرزفەكە بە گوڕینی نێچیرڤان بارزانی بێت ئەوا حەتمەن ئاسۆ راست دەكات.

دواتر ئاسۆ دەڵێت: ئێمە دەمانەوێ ستراتیژیەتی كابینەی شەشەم لەو ستراتیژیەتە نزیك بێت كە كابینەی پێنجەم كاری لەسەركردوون بۆ ئەوەی ئێمە بە حكوومەتی خۆمانی بزانین و بەرگری لێ بكەین. عەجیب ئەم كابرایە ئێستا كابینەی شەشەم بە هۆی خۆی نازانێ لە كاتێكدا كابینەیەكی هاوبەشە و ئەوانیش بەشدارن، بەڵام گریانەكەی ئاسۆ بۆ مەبەستی ترە ئەگەرنا ستراتیژیەتی لیستە هاوبەشەكەمان یەك ستراتیژیی یە ئەوجا كاكە ئاسۆ تۆ بۆ بەكابینەی خۆتی نازانیت و بۆ بەرگری لێ ناكەی؟ ئاسۆ پێشتریش بەم توندی یە بەرامبەر كاك بەرهەم ساڵح نووسیوە ئەو زۆرتری نووسیوە و بە شان و باڵی سەرۆكی پێشووتری هەڵداوە....

چەند تێبنیەك بۆ مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی پارتی و رۆژنامەی خەبات ئەگەر لەسەر ئەم بابەتە هاتنە دوان جێگای رێزن:

یەكەم: باشە بۆچی لە نێو ئەو هەموو رۆژنامەنووس و اعلامیە زەبەلاحانەی پارتی تەنیا ئەم كورە قسەی كردووە و وەك وەجهی مەكتەبی راگەیاندن و رۆژنامەكە؟

دووەم: رۆژنامەی خەبات هیچ لێپرسینەوەی كردووە بەوەی كادیرێكی خۆی بەم زمانە قسە دەكات؟

سێهەم: تكایە وەڵامێ بدەنەوە و بە سیاسەتی پارتی مەزانن ئەگەرنا شەڕەكە دەبێتە شەڕی رۆژنامەنووسیانەی نێوان هەردوو حیزب.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە