کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چ باسە؟ دەوڵەتی کوردی!

Friday, 11/07/2014, 12:00





لەو كاته ى کە شۆرشی کوردی دژی دەسەڵاتی سەدام حسین لە عیراق هەڵگیرسا خەڵکی کوردستان تووشی برسێتی کوشتن ماڵوێرانی دەیان کارەساتی تر بوویەوە.
پێشمەرگە ئەچوو بەگژی دەسەڵاتی بەعسدا دەیان وت ئێمە کوردستان رزگار دەکەین مافی خەڵکی هەژارو بەش مەینەت وەرئەگرینەوە،دەمان وت سوپاس بۆ خوا رازین.

دوای لاوازبوونی سوپای عێراق لە جەنگی کویتدا و بەهاوکاری هێزی نێودەوڵەتی و خەڵکی کوردستان بەشێکی هەرێمی کوردستان رزگار کرا، زیاتر لە 22 ساڵ حوکمرانی کوردی ئەم دورشمانە لە پراکتیکدا پێچەوانەکەی راست بوو بە شێکی کەمی ئەو خەڵکە هەژارەی کوردستان کە بوون بە سووتووی شۆرش لە چاو کەسانی بەرپرس سودمەندن بوون لە سامان و داهاتی ئەم هەرێمە.
بەرپرسان بە جیاوازییەکی زۆر لە رووی ئابوری کۆمەڵایەتی تەندروستی پەروەردەیی وئەمنی لە پێش خەڵکی هەژارو بەش خوراو بوون،کە ئەپرسی ئەم جیاوازییە گەورەیە بۆ کەس وەڵامی گونجاوی لانیە تەنها ئەوەیە ئەڵێن ئەو بەر پرسە فڵان بەرپرسە.
لە وتەکانی ماوتستۆن گەورە دیکتاتۆری جیهان و چینی دەڵێ"شۆرش بە خەڵکی بورجوازو شاری ناکرێ بەڵکو بە چینی کرێکارو گوند نشینان دەکرێ"وتەکەی تا ئەندازەیەک راستە چونکە هەرچی شۆرشی چەکداری لە جیهاندا بووبێ بەشێکی زۆری جینی کرێکاروگوند نشینان بوون بە سوتەمەنی ، خەڵکی شاری کەمتر خۆی ئەخزێنێتە ناو چەک و کوشتارەوە، شۆرشی کوردیش لەسەر هەمان رێبازبوو هەرچی شەرو بەرانگاری بوو خەڵکی کرێکارو گوند نشینان بوون ،بەڵام هەمیشە ئەو چینەی کە خەبات دەکات دواتر لەهەموو بەشخوراو تر دەبێت.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەگەر یەک هەفتە تەماتە نەیەت لە وڵاتانی دراوسێمانەوە قەیران دروست ئەبێت ئێمە کێشەی خۆژێنی مرۆڤ مان هەیە.
لە ئێستادا سەرکردەکانی ئێمە جارێکی تر دەیانەوێت خەڵکی کوردستان بکەنە سوتەمەنی بوون بە دەوڵەتی کوردی بەناوی قازانج بۆ خەڵکی هەژارو وردە بۆرجوازەوە،خۆیان چ کێشەیان هەیە پارەی زۆریان هەیە بەنزینیان هەیە سەیارەو تەیارەیان هەیە جەوازی وڵاتانیان هەیە هیچ کێشەیان نییە.
دەوڵەتی کوردی رائەگەیەنن خۆیان لە وڵاتانی دەرەوە لە تەلەفزیۆنەوە سەیری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان دەکەن،هەرکات زانیان خەڵکی کوردستان خۆراگرەوە زاڵە بەسەر مەینەتییەکاندا پێشرەوی دەکات لە بەرەو پێش چوونی کوردستان، ئەوان راستەو خۆ خۆیان دەکەن بەسەرکردەوە پێشرەوی سەرکەوتنەکان دەکەن، دەست دەگرن بەسەر هەموو موقەدەساتەکانی کوردستاندا، ئیتر باس باسی هەژار نامێنێ تەنها باس باسی زیادکردنی مووچەی وەزیر و ئەندام پەرلەمان ودابەشکردنی زەوی ئۆتۆمبیلی باش ئیمتیازاتی زۆر بەسەر پلە باڵاکاندا.
ئێمە دەوڵەتی کوردیمان بۆ چییە ئێمە ئێستا ژیانمان ئەوێ نامانەوێ جارێکی تر دەربەدەرو ئاوارەو برسی بین کە بەدڵنیاییەوە سەرکەشییەکی لەو شێوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کە هەموو دوژمنی داواکانی کوردن زۆر کارەساتی تری وەک و ئەنفال کیمیا باران برسی بوون و ماڵوێرانی زیاتری هەشتاکانی سەدەی رابردووی لێدەکەوێتەوە کە مێژوویەک بوو وڵاتانی دراوسێ(تورکیا ئێران سوریا دواجار عێراق خۆی)پەناگەمان بوون لە کاتی جەنگەکاندا بەڵام لەهەنگاوێکی لەو شێوەیەدا ئەبن بە مێردەزمە بۆ گیانمان چیان بوێ بە خەڵکی کوردستانی ئەکەن،مەینەتیەکەش بەتەنها خەڵکی کوردستان باجەکەی ئەدات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە