کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلابەختیار لەزمانی مام نەجم لەگەڕەکی تۆڵە فرۆشی خانەقینەوە

Thursday, 23/04/2009, 12:00


لەساڵی 984 کاتی مفاوەزاتەکە لە بەغداوەبۆ کەلار ئەچووم،پیاوێکی بەتەمەن لە کورسییەکەی تەنیشتم دانیشت لە کۆستەرێکدابووین لە ڕیگە لێی پرسیم خەڵک کورای ماموزا؟ منیش بەنەرمی ووتم شارەزووریم خاڵۆ، جگەرەیەکی دامێ منیش سوپاسم کرد، لێیپرسیم چی یە ویشن حەق کورد دەن پیتان!
کابرا بەهەناسەکەیا کەهەڵیکێشا زۆر بۆ کوردو کوردوستان پەرۆش بوو،پاشان چاوەڕوانی وەڵامی منی نەکرد ووتی وویشن مەڵا بەختیار دەم ڕاس کوردە! وتم تۆ خانقینیت ئەی ناسیت؟. ووتی خاس ناسیمەی بڵام چەبوویشم ئیمە وویشین پێی حەکۆ ئیسەلای ئیووە بیەوە مەڵا بەختیار! ئەی زەمانە گۆڕیایە.
ناوی حیکمەتە خەڵک ئاواییەک نزیک خانەقینە لەبەرئەوە ئەو ناوەیلێنراوە چوون هەرخەریک بەدڕەوشتی بییە وەل ڕەفیقێکی وە ناوی (عەبدۆ) ئەویش خولقی وەی حەکۆ بووی،برای عەبدولباقی زەهاووی بی !
تەمەنی وەبان پەنجا ساڵەوە بی هەر خەریک بەد ڕەفتاری و جاسووسی بوی لەهەفتاکانا پیشمەرگە گرتنەی لەبەربەد رەوشتی وەل حەکۆ سجنیان کردن زۆریان پێ کردن خوزگە بیان کوشتنایە .مەسولی شۆڕش لە خانەقین وبەمۆ
قادری حەمە سالح بی (قالە سوور تاووگۆزی) دووشەوو ڕۆژ وە عەموود مقەرەکەیانۆ وەحەبل جەڕاندبوونی ئاوو وە بانیان کردن،وە پێی ووتن هەر ئەتان کوشمەی جارێ تر دەعوا لەبان تان بکرێ.دوای بەردانیان حەبدولباقی زەهاوی رایکردبۆ بەغدا لوێ ئیتسالی کرد وە(نازم گزار) مدیر عام ئەمن بەغدا ووت عووسات ئەزیەتیان کردمە ووتیانەپیم توو بەعسیت، ئەوانیش تەعقیبیان کرد شیوعییە و شەقاوەیە بێ ئەخلاقە کردیانە مرافق نازم گزار، پێیانووت ئەبێ هەندێ پارتی لە خانەقین هەن توواین تۆ بیان کوشی،ئەویش جەماعەتێک عەسابەی لە خانەقین دروستکرد، لەناویان عادل عارف بی خەلک (حاجی محلە) بی  لەتەک15نەفەر تر بوبە نائب عەبدولباقی زەهاوی، یەکەم ئیشیان کردیان کووشتنی تاهیر عوزێری بوو کەرەئیس عەشرەت بی
لەخانەقین، 2000 نەفەری هەبوولەبەرئەوەی لەژێرەوە هاوکاری پارتی ئەکرد،سەری تاهیر عوزێریان برد بۆ نازم گزار.
بێینەو سەرباسی حەکۆو عەبدۆ هەردوکیان لەهەفتاکانا شوعی بون،لەرێگەی عەبدولباقی یەوە بینە پیاوی نازم گزار.
جارێک حەکۆو عەبدۆو عەبدولباقی تەعدای ناموسیان لەکه‌سێ قایمقام خانەقی کرد،قایمقام شکاتی کرد کەهەقی بسێنن بەڵام لەجیاتی حەقسەندن نەقڵیان کرد بەئەمری نازم گزار وەپێیانووت ئەمجارە تەعدا لەژنەکەت ئەکەین ئەگەر شکات بکەیت.هەرسێکیان تا ئینقلابە فاشیلەکەی نازم گزار مانەوە ،بەڵام عەبدولباقی لەگەڵ نازم گزار هەلهاتنو لە نزیک ماندەلی هەردوکیان گیران لەگەڵ چەند نەفەرێکی کە،...حەکۆ(مەلابەختیار) لەگەڵ عەبدۆ خەبەریان زانی رایان کرد بۆ سلێمانی وتیان ئێمە شیوعین رامان کردوە،لەساڵی77بۆ78 عەبدۆ لەگەڵ حەکۆ چوونە بەغدا مەسولێکی گەورەی بەعسیان کوشت بە ناوی(عوسمان معەمەد فایەق) نەک بۆ کورد بەڵکو بۆمەرامێکی گڵاوی خۆیان تالەناو کورد پێی گەورە ببن لە ساڵی هەشتاکانا

ئەمە حەکایەتی حەکۆی لای ئێمە و مەڵا بەختیاری لای ئێوەس! عەبدۆ و عەبدولباقی برای کوڕی غەفورە کوێری خادمی مزگەفت بوون لەخانەقی .

جا خوێنەری بەڕێزمەلا ئەو کەسەیە کەلەناوچەی شەمێران و تاوەگۆزی تۆوی دووبەرەکی وبرا کوژی چاند لە تۆڵەی ئەوەیی قادریحەمەساڵەح لەسەر بێڕەوشتی سجنی کردبوون لەساڵی 974 لەگەل عەبدولباقی زەهاووی هاو پیشەی، بۆیە لەگووندی کانی ژەنان بەناوی تۆڵەی هەکاری هێزێک ئەباتە سەر پێشمەرگەکانی(قادر حەمە ساڵەح)وە لەئەنجامدا نۆ پێشمەرگەی پ د ک شەهید ئەکەن لەکاتێکدا پارتیەکان دوو مەڕیان بۆسەر ئەبڕن و میوان داریان ئەکەن بە ڵام ئەمان زۆر نامەردانە لەکاتی خەودا هەروەک پیشەی هەمیشەییان لەنیوە شەودا بە ئاربی جی هەر 9 نۆ پێشمەرگەکە ئەکوژن و عەزیزی برای قادری حەمەساڵەح بە دیل ئەگرن لەکاتیکدا عەزیز لەگەڵ لێپرسراوەکانی ئەوان جگە لە مەلا بەختیار هاوڕێی منداڵی و هاوشارین(سەیری ئەزمون و یادی پشکۆ نەجمەدین) بکەن.
بەڵێ....هەرئەمکارە بوە هۆی کووشتنی عەزیز لەدوای ئەوەی لەسەر نامەی جەلال تاڵەبانی چووە ناو (ی ن ک) وە کرا بە ئامر کەرتی 12ی شارەزوور،عەزیز وجوودی بۆ حەکۆ دانەئەنا چوونکە لە حەفتاکانەوە ئەی ناسی لەگەڵ عەبدولباقیزەهاوی لەسەر بێ ڕەوشتی سجنیان کردبوو، بۆیە مەلا کەوتە دنە دانی کادیرەکانی مەڵبەندی یەکو بوختان هەڵبەستن چونکە ئەترسا عەزیز لەسەر تاوانەکەی کانی ژەنان تۆڵەی لێ بکاتەوە،،، بۆیە بە ئیمزای جەلال تاڵەبانی کووشتیان لەپلانێکی زۆرناپیاوانە .شەری ئیسلامیەکانیان(جەماعەتی خولە ئامە) کرد چەکێکی زۆریان گرت ،داوایان کردلە کەرت و مەفرە زەکانی مەڵبەندی یەک بێن بۆ مەلبەند چەک بەرن بۆ پێشمەرگە بێ چەکەکان،عەزیز کۆمەلێک پێشمەرگەی زۆری لابوو بێچەک بوون لەگەڵ یان ڕۆشت بۆ مەڵبەند پلانەکە بۆ ئەوە بوو لە گووندی ڕەزڵە چەکیان دانێ بۆ بێشکی 12 پارچە چەکیان دا بەعەزیز .چەکەکەی خۆشی دا بوو بە لەتیفی سەید کەریمی عازەبانی کە پێسمەرگە بوو لەلای بێ چەک بوو، پاشان بۆ ئەنجام دانی پیلانەکە ووتیان بائامر کەرت و مەفرەزەکان بەتەنها بێن بۆ گووندی پارەزان کۆبونەوەمان هەیە رۆشتن بۆ کۆبوونەوەیخیانەت و پیلانگێری عەزیز ئەوەندە پاک بوو لەخۆی تەنها دەمانچەیەکی پێ بوو لەکۆبوونەوەکە پلانەکەیان پێشتر داڕشتبوو شەش حەوتێکیان خۆیان ئەدەن بەسەر عەزیز داو ئەیگرن و ئەی کوژن لە بەرچاوی خەڵکی پارەزان! .عەزیز پێ یان ئەڵێ نامەردینە ئەگەر پیاوون شەرەفتان هەیە بەو بێ ئەخلاقیە نەتان گرتمایە هەر هەمووتان نزیکەی دووسەد کەس ئەبوون بە مەردانە خۆم تەنها یەک چەکم پێبایە بەرامبەر بە هەمووتان بەشەڕ بمکوژن
(یەکێک لە خەڵکی پارەزان ئەم قسەیەی عەزیزی گێڕاوەتەوە)، بەڵام ئەوانە پیشەیان کورد کوژی بوو هەرکەسێک ئازاو مەرد بوایە دەیان کووشت .
ئێستە حەکۆ ی نازم گزار لەناو یەکێتی شوێنەکەی ‌بۆ چۆڵ بوەو خەریکی کۆنە ئاشەکەیەتی بە ئارەزووی خۆی باراشی لێ ئەکات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە