ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له ده‌زگاى وه‌رزشى
Sunday, 27/09/2009, 12:00
لاوان و گه‌نجان له هه‌رێمى كوردستان زیندوترین توێژ‌و دینه‌مۆى گه‌لن ، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه له ڕێگاى یانه وه‌رزشى ودام و ده‌زگاكانى گه‌شه‌پێدانى تواناكانى لاوان جیهانێكى پڕخۆشى و حه‌وانه‌وه دروست بكه‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له‌جیاتى به‌هێزكردن و بره‌و پێدانى تواناكانى لاوان ، له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ستان به‌ده‌ركردنى فه‌رمانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى كاروان كه خاوه‌نى مۆڵه‌تى ڕه‌سمى هه‌رێم و عێراقه ، به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه گۆڕه‌پانى نیه ، له‌كاتێكدا چه‌ند جار گۆڕه‌پان و پارچه‌زه‌وى به‌وان دراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رپه‌رشتیاران و دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و یانه‌یه له‌لایه‌ن - یه‌كگرتووى ئیسلامى - یه‌وه پشتگیریان لێكراوه بۆ خزمه‌تى شارى دهۆك و لاوانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێ جیاوازى ، هه‌موو إمتیازاته‌كانیان لێ زه‌وت كراوه و مافیان خوراوه وئێمه چه‌نده‌ها جار به‌پێشنیارى چاك و به‌سوود هه‌م وه‌زاره‌ت و هه‌م لیژنه‌ى ئوڵومپیمان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه كه به‌رچاوو ڕوون بن بۆ خزمه‌تى وه‌رزش و لاوانى هه‌رێم به‌گشتى وه قبوڵى ده‌ست تێ وه‌ردانى حزب نه‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ڵێین بڕیارى ئاوا زۆر جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌موو دڵسۆزانى وه‌رزش و لاوانى كوردستانه بۆیه داوا له‌به‌ڕێزان وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان و ، به‌رپرسانى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى ده‌كه‌ین كه به‌بڕیاره‌كه‌دا بچنه‌وه و وه‌ك بێ به‌ش نه‌كردنیان له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه وسه‌رجه‌م مافه‌كانى ئه‌و یانه له بیناو له گۆڕه‌پان دابین بكه‌ن تا یارى زان و دۆستانى ئه‌و یانه‌یه كه چه‌نده‌ها ساڵه له پاڵه‌وانیه‌كان و یاریه‌كاندا خزمه‌ت به شارى دهۆك ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها مه‌دالیاو پله‌ى به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه ، دڵخۆش بن نه‌ك بێ ئومێدى و محروم كردن له سه‌ره‌تای ترین ماف .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست