کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە(محەمەد عومەر عوسمان)ەوە بۆ هاورێیانم

Saturday, 06/08/2011, 12:00




بابەت// ڕونکردنەوە


وێڕای ڕێزو سڵاو
ڕون و ئاشکرایەکه مافی ڕەوای هەرکەسێکە سەفەر بکاو له هەرشوێنێك بگیرسێتەوەو بیەو ێت ژیان بە رێتەسەر..چ جا ی ئەوکەسه ش شاعیر بێ و زیاد لەکەسێکی ئاسایی مرۆڤ دۆست بێت. لای دروست نییە وپێی ناشرینە غه در له که س بکات.. لەکاتێکدا بەمڕۆشەوەهەر لەحەزرەتی (نالی) یەوە تا شاعیرانی تریش.. شاعیری ڕاستگۆ هەر بەشی ئازاردان و تانەو تەشەری ژینگەیەکی نەخۆش و کەسانی کۆڵەوار بووه.

من چەند رۆژێک کە لە دوای ١٧ ی شوباگەوە وەک هەر کەسێکی ئاسایی .. فرسەتێکم بۆ هەڵکەوت بۆ سەفەر کردن بۆ وڵاتی سوید بە شیوەیەکی یاسایی، چۆن بە سەربەرزی لە سلێمانیەوە هاتوم ئاواش بە سەربەرزی هەر کاتێک بمەوێ دەگەڕێمەوە بۆ شارەکەم.. ئیتر نە غەدرم لەکەس کردوەو نەماڵی کەسیشم وێران کردوە نەکەسیشم فریو داوە..دەبێ هەر بەردی سەردڵی کەسانی بێ هەڵوێست و ئەوقەڵەمە لەرزۆکانەشبم کە کەڕو کوێرن بەرامبەر ڕاستیەکان وهەموومەبدەئیان پارەیە.

ئەوەی هانی دام ئەم چەند دێڕەتان بۆ بنووسم ئەوەیە کەسانێکی هەلپەرست وپولەکی (کە جارێ ناویان ناهێنم) لە غیابی مندا کەوتونەتە پڕوپاگەندەی ئەوەی کەزیانم بەکەسێک گەیاندبێت. دڵنیاتان دەکەمەوە. کە هیچ کارێکی نا دروست لە من ناوەشێتەوە... چۆن تا ئەم تەمەنەم سەربەرزانەو شاعیرانە هێناوە لە دەم و قەڵەمی هیچ دۆڕاو بوختان چیەک ناترسم ونەترساوم وەئەم چەند دێرەش هەر لە بەر خاتری خوێنەرەکانم دەنووسمەوە، بەڵێ ئەوانەی قسەی بێ بنەماو بێ بەڵگە دەکەن هەر لەو جۆرەکەسانەن کە کاتی خۆی (مامۆستا گۆران) ی شاعیریان ناچار کرد کە شیعری (سەگ وەڕ) بنوسێ و دوا جار ئۆباڵی ئەو شیعرەشی خستە ئەستۆی بوختان چیەکانەوە...

من وه ك شاعیرێکی ڕچه شکێنی کورد به شم هەر دژایەتی و پاشقول و نان بڕین بووە لەلایەن ناحەزانێکەوە کە هەموو ناحەزیی و دژایەتیەکیان بۆ من بایەخی چڵەپوشێکی نەبووە و نییە، لەبەرامبەر گه ورەیی شیعر و قودسیه تی داهێنان و خۆشەویستی جەماوەرەکەمدا.. هەمیشەش وه کو ڕوییەکی گه شی شیعری کوردی دەمێنمه وه.. نەدژی کەسم.. نەڕامکردوە.. لێرەش ڕۆحم هەرلەسەرای ئازادیی و باخی گشتی و سەهۆڵەکەیە.. وەکەسانێکی ناحەزو هەلپەرست کەلەسەرەتاوه ئاماژەم پێدا درەنگ یان زوو.. بەشیان هەر ڕسوایی زیاترەو لەباخی خۆشەویستیی خەڵکدا.. سەوز نابن، لەخۆڕا نییەکه چوارینەیەکی (پیرەمێرد)ی شاعیر بۆتە وێردی سەر زمانم کەلە شەشی ئامادەیی و لەگەرمەی دەسه ڵاتی ڕژێمی بەعسدا مامۆستای کوردیمان لەسەر تەخته ڕەشەکه دەینوسی..
زۆرمان دی ویستی دۆستی خۆی بخا..
کاتێکمان زانی وەك دیوار ڕوخا
هەندێک لەخۆیا دەست بەتێڵایە..
هیچ ناڵێت ڕۆژان ڕۆژی له دوایە

لەکۆتاییدا لەگەڵ برای شاعیرم کاک لەتیف هەڵمەتدا دەڵێم..

دەریایەکم هەرچی لمی دنیا هەیە..

بمخۆنەوە تەواو نابم

هەرچی سەگی دنیا هەیە..

دەمم تێنێن گڵاو نابم





لەگەڵ رێزی بێ پایانم|| ژەنەڕالێ پایز

سوید | یۆتۆبۆری
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە