دێینه شاخ ده‌ترسن، شهر ده‌كه‌ین ، كه داوای چاره‌سه‌ری و ئاشتی ده‌كه‌ین هه رلێمان ده‌ترسن! 22/11/2009 بریار گابار*
Sunday, 13/12/2009, 12:00
ده‌ڵێن له هه‌موو دونیادا هه‌موو شتێك دوو رووی هه‌یه. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بزانین كه له هه‌موو دونیاش دا، بۆ هیچ كه‌سێك هێنده‌ی كوردان شتی دوو روو، دیارده‌ی دوو روو، كه‌سی دوو روو به دی ناكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن نا، با پێكه‌وه دوو رووی شتێك، دیاردهیێك، كه‌سێك، سیاسه‌تێك و سه‌رۆك وه‌زیرێك لێكبده‌ینه‌وه، ئه‌ویش له توركیا. به‌ڵێ مه‌به‌ستم سه‌رۆك وه‌زیری توركیا (ئه‌ردۆغانه). ئه‌م زاته و ئه‌م دیارده‌یه له رووی رواڵه‌ت و ناوه‌رۆكه‌وه تۆزێك شی بكه‌ینه‌وه.
ناوه‌رۆك: واتا پێستی گورگ یان ئه‌سڵی شته‌كه: سه‌رۆك وه‌زیری توركیا. ده‌وڵه‌تێك كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه نكۆڵی له هه‌بونی نه‌ته‌وه‌یێكی ره‌سه‌ن و كه‌ونارای وه‌كو كورد ده‌كات. پێی ده‌ڵێت توركی كێوی. ههبونهكهی، ناسنامه‌كه‌ی، زمانه‌كه‌ی و ئیراده‌كه‌ی ئینكار ده‌كات.به ده‌یان جار به‌و په‌ری بێ به‌زه‌ییه‌وه سه‌ركوتی كردوه. له هه‌بونی ئه‌و گه‌له له دار و به‌ردی ئه‌و وڵاته، له شاخ و ده‌شت و ده‌ر، كانی و چه‌م و رووبار، گۆرانی و شیعر و حه‌یران و لای لایه، له كۆرپه و دایك و باب و
گه‌وره و بچوك، له گوڵ و گژ و گیا و ره‌نگ و شه‌و و رۆژ و هه‌تاو و مانگه‌شه‌و، و له هه‌موو شتێكی ئه‌و وڵاته ده‌ترسێت.
كه ده‌ڵێی كورد، ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت ده‌روخێت. كه ده‌ڵێی زمانی كوردی، ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌ی تورك پارچه ده‌بێت و ده‌سرێته‌وه. كه ده‌ڵێی ره‌نگی سروشتی كوردستان، ده‌ڵێ ئاڵای شه‌كاوه و پیرۆزی تورك ده‌شكێت و دێته خواره‌وه.
ئه‌و سهدهیێكه هاوارده‌كه‌ن ته‌ك ده‌وڵه‌ت، ته‌ك نه‌ته‌وه، ته‌ك زمان، ته‌ك ئاڵا، و هه‌موشی توركی. بۆ ئه‌م دیارده شۆڤێنی-فاشیستییه به سه‌دان هه‌زار كوردیان كوشتوه و توركیان به كوشت داوه. له‌م دواییانه ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئێمه ده‌رۆینه شاخ. یان ده‌یانگوت (هه‌ر ئه‌وه‌یه یا حه‌ز بكه‌ن یان به جێ بێڵه) و ده‌یانگوت دست له ژنان و منداڵانیش نه‌پارێزن و هه‌مویان قڕ بكه‌ن. یه‌كێكی تریشیان ده‌ڵێت نمونه‌ی قه‌تڵ عامی دێرسیم، باشرتین نمونه‌یه كه ئه‌مرۆش ده‌توانین بۆ پاراستنی
هه‌موو شته پیرۆزه توركییهكانمان جارێكی تر به سه‌ر كوردان دا تاقی بكه‌ینه‌وه.
با بێنه‌وه سه‌ر ئه‌ردۆغان. نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چوه ئه‌مه‌ریكا و له گه‌ڵ بۆش سوێندیان خوارد كه كورد دوژمنی ئه‌وانه. هه‌موو دونیا ده‌گه‌رێن و هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك په‌یدا بێت و بڵێت كورد تیرۆریستن. هه‌ر چی رۆژه له هه‌ر شارێك منداڵ ده‌كوژرێت، سوكایه‌تی به دایكان ده‌كرێت، چ رۆژێك نیه به ده‌یان كه‌س ده‌ستگیر نه‌كرێن. سزای زیندانی قورس ده‌درێ به منداڵان و به راستی دۆزه‌خێكیان بۆ گه‌لی كورد پێكهێناوه. ره‌وشی نائاسایی و ئه‌منی له كوردستان به‌رده‌وامه.
بریاری شهر نه‌ك هه‌ر له باكوری كوردستان و توركیا به‌ڵكو بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوریش هه‌ر به پێشنیاری ئه‌و كابرایه ده‌چێته پارله‌مان و به قورسایی پارتییه‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌بێته بریار. تا ئێستا چ رۆژێك نییه كه وه‌كوو پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ، له پێنج كۆبونه‌وه‌ی رهدهباڵای جه‌ماوه‌ری و ده‌وڵه‌تیدا باسی ته‌ك نه‌ته‌وه و ته‌ك ئاڵا و له‌و شتانه نه‌كات.
رووی دووه‌م: رواڵه‌ت واتا رووی نه‌رم واتا پێستی مهر:
جارێ به‌ر له هه‌موو شتێك جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ خۆی و وه‌زیره‌كانی، ئه‌و ماوه‌یه ئه‌وه‌نده گریاون و فرمێسكیان بۆ كورد رشتوه كه پێم وایه كوردی فه‌قیر ئه‌وه‌نده‌ی دڵ به خۆی نه‌سوتاوه. هاوار ئه‌كا و ئه‌ڵێ پێویسته دایكان نه‌گرین. روو له هێندێكی تر ئه‌كا و ده‌ڵێ ئێوه منداڵتان كوژراوه؟ ئێوه جه‌رگتان سوتاوه؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ خۆی حه‌وت كوری كوژرابێت و كوره‌كانی نه‌ناردبێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌مه‌ریكا كانادا بۆ خوێندن.
ده‌ڵێ پێویسته خوێن راوه‌ستێ. ده‌ڵێ ئێه و كورد برایه‌تییه‌كه‌مان ئه‌وه‌نده به هێزه كه كه‌س ناتوانێت لێكمان بكات. ده‌ڵێ كورد بۆ ئه‌وه‌نده ئاواره بوون و ده‌ستیان له گوند و شاره‌كانی خۆیان به‌رداوه. ده‌ڵێ داخۆ بۆ ناوی هه‌موو شوێنهكانمان كردوه به توركی. ده‌ڵێ كورد بۆچی ئه‌وه‌نده له فه‌قیری و هه‌ژاری و بێكاری دانه. ده‌ڵێ ئه‌و جه‌ماوه‌ره جاران توركی كێوی بوون باشه با ئێستا ببن به كودی توركی. ئیدی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵایه‌ی بۆ چییه؟ ده‌ڵێ خۆ ئێمه كێشهیێكمان له گه‌ڵ كوردان نه‌بوه و
ئه‌وه كوردن كێشه‌یان له گه‌ڵ ئێمه هه‌یه. جارێكی تر ئێمه‌ی تورك براگه‌وره‌یی خۆمان به جێدێنین. ئه‌وه نییه رازی ده‌بین وه‌كو كوردی تورك ناوێكی نوێتان لێبكه‌ین. خۆ من وه‌كو ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان زووتر له روسیا گوتبوم ئه‌گه‌ر بیری لێ نه‌كه‌یته‌وه كێشه‌یێكی وه‌ها نییه و نابێت. باشه كه ئێستا ئێوه‌ی كورد به قسه‌ی منتان نه‌كرد و بیرتا لێكردوه‌ته‌وه كه كوردن، ئه‌وه كێشه‌ی ئێوه‌یه و تهقسیرهكه له خۆتانه.ئێمه‌ش پیاوه‌تی ده‌كه‌ین و بۆتان دیردهكهین كه كوردێكی چۆن بن. ببنه
كوردی توركی. سه‌د جار له كوردی پ‌ك‌ك باشتره. ئه‌وا هه‌ر خه‌ریكه له كوردان ده‌پارێته‌وه كه ئێمه له خۆتان باشتر دهتانكهینهوه به كورد. ئه‌ی كوردینه سه‌یر كه‌ن، وه‌كو جاران هه‌ڵه مه‌كه‌ن، با په‌شیمان نه‌بینه‌وه، ئه‌وه نییه پارتییه نژادپهرستهكان و ئه‌رگه‌نه‌كۆن و ئارتێش ته‌نگاومان ده‌كه‌ن.
به راستی ئێمه‌ی كورد لێمان تێكچوه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیره، ئه‌م سیاسه‌ته و ئه‌م دیارده‌یه له پێستی مه‌ڕ دا، یان له پێستی گورگ دا لێكبده‌ینه‌وه. ئه‌و رووه‌ی كه له خۆمان زیاتر دڵسۆزمانه و بۆمان ده‌گریت، یان ئه‌و رووه‌ی كه بریاری شهر و ئۆپه‌راسیون ده‌گرێت و به‌رێوه‌ی ده‌بات؟ دیاره كه‌سانێكی تریش هه‌ن له ئێمه‌ش زیاتر لێیان تێكچوه. هه‌ندێ حزب و لایه‌ن و گوایه رووناكبیر و كه‌سایه‌تی كورد هه‌ن كه بهرژهوهندییهكهیان وه‌ها ده‌خوازێت كه هه‌ر باسی پێستی گورگی ئه‌م كابرایه نه‌كرێت
و هه‌ر چه‌پڵه بۆ پێسته سپییه جوانه‌كه‌ی لێبدرێت.
ده‌ڵێن با كورد هه‌بێت، به‌ڵام وه‌كو نه‌ته‌وه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نا، به‌ڵكو وه‌كو تاكه‌كه‌س، به حاڵی خۆی و له ماڵی خۆی. چونكه ئه‌ویتر مه‌ترسیداره و نه‌ته‌وه‌ی تورك پارچه ده‌كات. ده‌ڵێن با كورد هه‌بێت، به‌ڵام وڵات و نیشتیمان و كوردستانی بۆ چییه. ئه‌وه نییه توركستان باشتره. چونكه كوردستان ئێمه پارچهدهكات. ده‌ڵێن با زمانی كوردی هه‌بێت و هه‌ر كه‌س چه‌نده دڵی ده‌خوازێت قسه‌ی پێبكات. به‌ڵام نابێت زمانی فه‌رمی بێت و زمانی په‌روه‌رده‌بێت. چونكه ئه‌وه ئێمه زیاتر پارجه
ده‌كات.ده‌ڵێن با دایكان نه‌گرین و رۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌كوژرێت. به‌ڵام شهر و ئۆپه‌راسیون یه‌ك رۆژیش راناوهستێنن. پێم وایه ده‌خوازن بڵێن دایكان ئیدی مافیان نییه بگرین. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هۆكاری گریان و جه‌رگ سوتانی دایكان واتا شهر و ئۆپه‌راسیون راوه‌ستێنن. ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت به دایكان بڵێن (ئه‌وه نییه ئێمه وه‌كو پارله‌مانتار و سه‌رۆك وه‌زیر له هه‌موو كۆر و كۆبونه‌وه‌كانماندا له ئێوه زیاتر ده‌گرین و فرمێسك دهرێژین، جاران ئێوه هه‌ر له ماڵه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س گوێی لێتان بێت
ده‌گریان، ئێستا ئێمه له ئێوه‌ش زیاتر و به شێوه‌یێكی ره‌سمی له پارله‌ماندا ده‌گرین، ئێمه ئه‌و مافه‌تان لێ زه‌وت ده‌كه‌ین).
بۆ خۆیان منداڵان ده‌گرن و سزای قورسی له پیره‌مێرد زیاتریان بۆ ده‌برنه‌وه و دواییش ده‌ڵێن : ئه‌وه‌یه یاسامان گۆری و منداڵه‌كانتان به‌رده‌ده‌ین، ئیدی كوردان چی‌یان ده‌وێت؟ له كاتێكدا له هه‌موو دونیا یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی به نیسبه‌تی منداڵان هه‌یه، بۆ خۆیان دهیبرن و هه‌ر بۆ خۆشیان دهیدرونهوه.
ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی رۆیی، رۆیی. ئه‌و كاته عه‌سگه‌ر بوین، گه‌نه‌راڵ بوین، پێویست بو هه‌موتان قڕبكهین. هه‌ر باشه ئهوهندهشتان لێ ماونه‌ته‌وه. ئه‌وه نییه ئێستا ده‌ڵێن كوردد هه‌یه. ئیدی با كای كۆن به با نه‌ده‌ین. چۆن پێمان ده‌كرێت ئه‌و هه‌موو تاوانباره سزابده‌ین. ئێمه توركین، ده‌وڵه‌تین، لێمان گه‌رێن خۆمان تاوانبارانی خۆمان عه‌فوو ده‌كه‌ین، هی ئێوه‌ش سزا ده‌ده‌ین با دڵتان له خۆتان نه‌مێنێت.ئاوارهكانتان با بگه‌رێنه‌وه چونكه كاتی خۆی به هه‌ڵه هاتون و ئێستاش با
بگه‌رێنه‌وه. و به سه‌دان نمونه‌ی تریش........
تا له ماڵه‌وه‌ین لێمان ده‌ترسن، كه دێینه شاخ لێمان ده‌ترسن، كه شهر ده‌كه‌ین لێمان ده‌ترسن، كه داوای چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین لێمان ده‌ترسن، كه داوای ئاشتی ده‌كه‌ین لێمان ده‌ترسن، داخۆ ئه‌م كورده سه‌ر له چ رێبازێكز بدات مه‌گه‌ر خودا بیزانێت.
له كوده‌واریدا شتێك هه‌یه ده‌ڵێن كابرایێك كه‌سێك ده‌كوژێت و دواتریش ده‌رواته سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی و له خزم كه‌سه‌كانی كه‌سی كوژراو زیاتر ده‌گری و خاوه‌نداریتی لێوه‌ده‌كات. ئه‌وه‌ی ئێستاش له توركیا رووده‌دات، به پێستی گورگ نكۆڵیمان لێده‌كه‌ن و قڕمان ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا كردویانه. به پێستی مهریشهوه دێنه سه‌رمان ، له خۆمان له ئێوه‌ش و له هه‌ر كه‌سێك زیاتر و خه‌مگینتر و دڵ پرتر بۆمان ده‌گرین.
گه‌لی كورد با بزانین ئه‌وه‌ی ئێستا فه‌رقی له له گه‌ڵ جاران هه‌رئه‌وه‌نده‌یه كه به پێستی سپی و جوان بۆمان ده‌گرین. به‌ڵام جاران ناچار نه‌بونه ئه‌و فرمێسكه تیمساحیهمان بۆ برێژن.
با وشیاربین، با نهخڵهتین، با به چاوێكی وردبینییه‌وه هه‌ر دوو رووی ئه‌م دیارده‌یه و سیاسه‌ته ببینین و به گوێره‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.
*ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسی كۆما جڤاكێن كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست