چۆن یادی 11ی ئازار بکه‌ینه‌وه
Thursday, 11/03/2010, 12:00
ئه‌وه40 ساڵ به سه‌ر به‌یانی 11ی ئازاردا تێپه‌رده‌بێت. به‌یانی 11ی ئازار و پرۆسه‌ی دیالۆگ و دان و ستان له نێوان کورد له باشوری کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێراق یه‌کێکه له گرینگ‌ترین رووداوه‌کانی مێژووی هاوچه‌رخی گه‌لی کورد. دوای پارچه‌بونی کوردستان، له قۆناخی 11ی ئازار جاری یه‌که‌مینه که ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر له بواری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌واره‌ی سیاسی کوردییه‌وه به فه‌رمی کۆمه‌ڵێک شت په‌سه‌ندده‌کرێت. قۆناخی 11ی ئازار یه‌کێکه له ده‌ستکه‌وته هه‌ره گرینگه‌کانی تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان. به‌یانی 11ی ئازار له لایێکه‌وه کۆمه‌ڵێک داخوازی گه‌لی کورد به فه‌رمی په‌سه‌ندده‌کات و ده‌وڵه‌تی ئێراق له به‌رامبه‌ر کورد ناچاری پاشه‌کشه‌ده‌کات و له لایێکی تره‌وه به‌شێکی به‌رچاو له ماف و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد به هه‌ڵواسراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌و کاته ده‌وڵه‌تی ئێراق بۆ پرسی که‌رکوک و کۆمه‌ڵێک پرسی تر چه‌مکی ره‌تکردنه‌وه‌ی به ته‌واوی ناگرێته‌به‌ر به‌ڵکو ده‌رفه‌تی دیالۆگ و قازانج کردنی کات به‌بنه‌ماده‌گرێت. قۆناخی 11ی ئازار به هه‌موو گرینگییه‌که‌یه‌وه له ماوه‌یێکی نزیک به 4 ساڵدا کۆتایی پێدێت. دیاره قۆناخی 11ی ئازار به په‌یمانی جه‌زائیر کۆتایی پێدێت که گه‌لی کورد ئه‌و په‌یمانه به په‌یمانێکی شوم به‌نێوده‌کات. هۆکاری سه‌ره‌کی شکستهێنانی قۆناخی 11ی ئازار زۆرجار شرۆڤه کراوه به‌ڵام ئاماژه کردن به چوار خاڵه گرینگ ده‌بینم.
یه‌که‌م: زه‌ختی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر حکومه‌تی ئێراق به تایبه‌تی به‌شێک له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستان. دووه‌م: دوای قۆناخی 1958 هه‌تا 1970، سه‌قامگیری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق به سه‌ر پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی تێکۆشانی گه‌لی کورد لاوازبو و سه‌ره‌تاکانی هاتنهسه‌رده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس پێویستی به کات هه‌بو بۆ به هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. له‌م رووه‌وه ناچار بو له گه‌ڵ کورد گفتوگۆبکات به‌ڵام له لایێکی تریشه‌وه کات به ده‌ست بخات بۆ به هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. سێهه‌م: هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی ئاماده‌ی پێشکه‌وتنی پرۆژه‌یێکی چاره‌سه‌ری پرسی کورد نه‌بون یان به واتایێکی تر زه‌مینی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌قامگیری قۆناخی 11ی ئازار لاوازبو و ئه‌و هێزانه به‌رژه‌وه‌ندییان له گه‌ڵ گۆرینی هاوسه‌نگی سیاسی ئێراق و کاریگه‌ری له سه‌ر گشتی هه‌رێمه‌که و به تایبه‌تیش گه‌لی کورد نه‌بو. چواره‌م: سیاسه‌تی کورد له نێوخۆ دا توانای وڵامدانه‌وه و ئاراسته‌کردنی بنه‌ره‌تی ئه‌و قۆناخه‌ی نیشان نه‌دا، که له‌وانه‌یه له سه‌رکه‌وتن یان چه‌سپاندنی ئه‌و قۆناخه‌دا به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی هه‌بو به‌ڵام به داخه‌وه نه‌یتوانی وڵامبداته‌وه. ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تریش له به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه ئاسته‌نگ بون و وه‌کو ده‌زانرێت دوای ماوه‌یێکی کورت ئه‌و فاکتۆره سه‌ره‌کیانه هه‌مووی له دژی کورد وه‌رچه‌رخا و ئه‌و پرۆسه‌یه به په‌یمانی جه‌زئیر کۆتایی پێهات. باس کردن له سه‌ر په‌مانی جه‌زائیر ده‌کرێ بۆ ده‌رفه‌تێکی تر بهێڵێنه‌وه.
چه‌مک و زیهنییه‌تی لێکدانه‌وه‌ی مێژوو و رووداوه گرینگه‌کانی مێژوو له کوردستاندا دیارده‌یێکی گرینگ و جێی سه‌رنجه. مێژووی کورد هه‌تا ئێستاش زۆرتر به چه‌مکی خاوه‌نداریتی، هه‌ست و ستایش کردن لێکده‌درێته‌وه. زۆرینه مێژوو بۆ مێژوو باس ده‌کرێت. مێژوو و پردی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ رۆژگاری ئه‌مرۆ وه‌کو نه‌رێت زۆر پێشنه‌که‌وتوه. مێژوو زیاتر له لایه‌ن ئاکته‌ر و هێزه سیاسیه‌کانه‌وه وه‌کو ده‌ستکه‌وت و شانازی باسی لێوه‌ده‌کرێت. چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگای کورد وه‌کو روناکبیر و مێژوونوس و ... به‌رپرسیارییه‌کی وه‌هایان نیشان نه‌داوه که مێژوو ره‌خنه‌بکه‌ن و که‌م و کۆرییه‌کانی ده‌ستنیشان بکه‌ن و پردی پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مرۆ دروست بکه‌ن و چۆنیه‌تی دووباره‌بونه‌وه‌ی رووداوه‌کان دیاربکه‌ن و به کورتی ئه‌و چه‌مکه‌ی که کورد پێویسته له مێژووی خۆی و که‌م و کۆرییه مێژووییه‌کانی ده‌رس و ته‌جروبه بگرێت، پێشنه‌که‌وتوه. ئه‌ڵێن نا. سه‌یری به‌رنامه و وتاره‌کان بکه‌ن که له زۆربه‌ی که‌ناڵه کوردییه‌کان چۆن 11ی ئازار به بیردێننه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که که سیاسه‌تمه‌داره‌کان وه‌کو ده‌ستکه‌وت و شانازی سه‌یری ده‌که‌ن، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن مێژوویه و تێپه‌ربوه و پێویست نیه خۆمانی پێوه ماندو بکه‌ین. یان هه‌ر ته‌نیا باسی خودی ئه‌و رۆژه و مۆر کردنی ئه‌و په‌یمانه ده‌که‌ن و وه‌کو قۆناخێک به ده‌ست ناگیرێت. ئه‌وه له کاتێکدایه که ئێستا زیاتر له هه‌ر کاتێک پێویستی به شرۆڤه‌یێکی نوێ هه‌یه له سه‌ر قۆناخی 11ی ئازار هه‌یه. بۆچی؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌رای تێپه‌ر بونی 40 ساڵ، له‌و قۆناخه هه‌ستیاره‌ی تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کوردستاندا، بابه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌و قۆناخه هه‌م له باشور و هه‌م له باکوری کوردستانیش له ئارادایه ته‌نیا به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و گۆرانکارییانه‌ی که له کات و شوێنی رووداو و پێویستیه‌کانی ئه‌مرۆ هاتوه‌ته ئاراوه.
له ئێراق و باشوری کوردستان پرسی کورد له ئاستێکی زۆر فراوانتر له پێشبینیه‌کانی ناوه‌رۆکی به‌یانی 11ی ئازار چاره‌سه‌ر بوه و ده‌ستکه‌وتی گرینگ ده‌سته‌به‌ر کراون به‌ڵام با ئاورێک له‌و پرسانه‌ی نێوان گه‌لی کورد و ده‌وڵه‌تی ئێراق له قۆناخی 11ی ئازار له 70کاندا بده‌ینه‌وه که جێی ناکۆکی هه‌ر دوو لایه‌ن بون و هه‌ڵواسراو بون و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌رای هه‌موو گۆرانکارییه‌کان له رواڵه‌ت و ناوه‌رۆکیشدا، باسی ئه‌و ئه‌و کێشه‌یانه‌ی ئه‌مرۆ بکه‌ین له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێراقدا که به ساڵانه به هه‌ڵواسراوه‌یی ماونه‌ته‌وه. باسی هه‌ڵوێستی گشتی ده‌وڵه‌تی ئێراق بکه‌ین به نیسبه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که چۆن له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، تورکیا، ئێران و سوریا له هه‌موو هاوپه‌یمانییه سیاسیه‌کانی دژی کورد دا جارێکی تر جێ ده‌گرێت. باسی هه‌وڵدان و سیاسه‌تی ئاسته‌نگی نانه‌وه‌ی تورکیا و سوریا و ئێران بکه‌ین که چه‌نده هه‌وڵی تێکدان یان سنوردار کردن یان بێکاریگه‌ر کردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوری کوردستان ده‌ده‌ن.ئه‌و کاته ئه‌و راستییه ده‌رده‌که‌وێت که ره‌وشێکی هاوشێوه‌ی قۆناخی 11ی ئازار له ئارادایه. ئاشکراده‌بێت که سیاسه‌تی کورد چه‌نده پێویستی به لێکدانه‌وه‌یێکی ره‌خنه‌گرانه هه‌یه له سه‌ر رووداوی مێژوویی 11ی ئازار. چه‌نده پێویستیمان به‌وه هه‌یه که به بوێرییه‌وه باس له که‌م و کۆرییه‌کانی ئه‌و کاته‌مان بکه‌ین هه‌وڵبده‌ین ئه‌مرۆکه پێش له دووپات بونه‌وه‌یان بگرین. سیاسه‌تی کورد ئه‌مرۆکه به ده‌یان جار ده‌رفه‌ت و ئیمکانی له قۆناخی 11ی ئازاری 1970کان زیاتره به‌ڵام زۆر هۆکاریش هه‌ن، زۆر دیارده‌ی سیاسی وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی، چه‌مکی حیزبی، سیاسه‌تی سنورداری پارچه‌یی و هه‌رێمی و ناکۆکی نێوخۆیی و شێوه‌ی پێوه‌ندی و هه‌ڵوێست له سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی کورد دا هه‌ن که ئه‌گه‌ر تێپه‌ر نه‌کرێت، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ نه‌کرێت؛ وه‌کو کورد ناتوانین ده‌رکه‌وتنێکی نوێ بکه‌ین و زۆرێک ده‌رفه‌تمان له ده‌ست ده‌چێت.
له باشوری کوردستاندا هێزی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ئاکته‌ره سیاسیه‌کان پێویسته وه‌کو ره‌خنه‌یێکی مێژوویی ئه‌و راستیه ببینن که هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له قۆناخی 11ی ئازاردا هه‌ڵواسراو بوون بگه‌یێنێته چاره‌سه‌ری. هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که قۆناخی 11ی ئازاری به‌ره‌و په‌یمانی شومی جه‌زائیر برد، بێکاریگه‌ر بکه‌ن. نه‌یانتوانیوه لاوازییه نێوخۆییه‌کانی سیاسه‌تی کورد که خۆی له نه‌بونی ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه‌دا ده‌بینێته‌وه، گه‌نگاوێکی گه‌وره و بوێرانه بهاوێژن. بۆیه له قۆناخی ساڵیادی 11ی ئازاردا به‌ر له هه‌موو شتێک پێویستی به ره‌خنه له خۆ گرتنێکی بابه‌تیانه له ئارادایه که گه‌لی کورد و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد فێری ئه‌وه بین که له مێژوو ده‌رس وه‌ربگرین و به‌وه‌شه‌وه ئاراسته‌ی پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌مرۆ و ئایینده‌مان مسۆگه‌ر بکه‌ین.
پێویسته باسی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان و تورکیاشدا له قۆناخێکی زۆر گرینگ و هه‌ستیاردایه. پرسی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش گه‌ییشتوه‌ته لوتکه‌یێک که له هه‌موو روویێکه‌وه چاره‌سه‌ر خۆی ده‌سه‌پێنێت. له جیێ دایه که بڵێن له نێوان گه‌لی کورد له باکور و ده‌وڵه‌تی تورکیاشدا قۆناخێکی هاوشێوه‌ی قۆناخی 11ی ئازار له ئارادایه. چاره‌سه‌ری پرسی کورد و په‌سه‌ندکردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیا ئیدی پرسی یه‌که‌مینی تورکیایه. لایه‌نی کورد به ده‌رخستنی نه‌خشه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری و هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ی پرسی کورد تێده‌کۆشێت. بۆیه قۆناخی 11ی ئازار له هه‌موو روویێکه‌وه بۆ ئه‌و قۆناخه‌ی باکوری کوردستانیش جێی سه‌رنج و لێکدانه‌وه‌یه و پێویسته که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێت.
به بۆچونی ئێمه سیاسه‌تی کورد له‌و قۆناخه‌دا و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کان پێویسته په‌یمانێک بداته گه‌لی کورد. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له قۆناخی چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورددا، له ئاستی هه‌رێمی و نێوخۆیی و جیهانیشدا به سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه، پێش له دووپات بونه‌وه‌ی لاوازییه‌کانی قۆناخی 11ی ئازار بگرێت و به شێوه‌یێکی زۆر به هێزتر و به ناوه‌رۆکی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد؛ ده‌رکه‌وتنێکی نوێ بکاته ئامانج و بیگه‌یێنێنێته سه‌رکه‌وتن.
له گه‌ڵ سڵاو و رێزی شۆرشگێری
ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسی کۆما جڤاکێن کوردستان 11ی ئازاری 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست