ئاراسته‌ی کورد له هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و کوێ؟
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق، له ئێراق و باشوری کوردستاندا رۆژه‌ڤی یه‌که‌مینه و هه‌ر که‌سێک به شێوه‌یێک پێوه سه‌رقاڵه. دیاره به‌راستی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و ئه‌نجامه‌کانیشی گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه هه‌م بۆ ئێراق، هه‌م بۆ گه‌لی کورد و هه‌میش له گشتی هه‌رێمه‌که‌دا. به‌رله هه‌مووشتێک ئه‌زمونێکی له‌جاران گرینگتره بۆ بونیادنانی سیستمی نوێی سیاسی و سه‌قامگیری ئیداری و یاسایی له گشتی ئێراقدا. به‌رێوه‌بردنی سیستمی سیاسی فیدراڵی له ئێراقدا که هه‌تا ئێستا له ژێر سێبه‌ری عه‌سکه‌ری و سیاسی ئه‌مه‌ریکادا به شێوه‌ی هاوپه‌یمانی لایه‌نه‌کان بوه، به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به ناچاری به‌ره‌و سیستمێکی سیاسی و ئیداری و یاسایی هه‌نگاوده‌نێت. بانگه‌شه‌ی کشانه‌وه یان که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی له‌شکه‌ری ئه‌مه‌ریکاش له‌ئارادایه. واتا ههڵبژارنێکه که له گۆرینی پرۆسه‌ی ته‌وافوقی یان هاوپه‌یمانی لایه‌نه‌کان له نێو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێراقدا به‌ره‌و ئیداره‌یێکی ده‌ستوری و یاسایی رۆڵێکی به‌چاوی هه‌یه. رێک له‌م خاڵه‌دا پێویسته ره‌وشی کورد و قورسایی سیاسی کورد له باشوری کوردستاندا و چۆنیه‌تی به‌شدارییه‌که‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندرێت. ئایا کورد خوێندنه‌وه‌یێکی چۆنی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌یه؟ واتا کورد له ئێراقێکدا که له ساڵی 2003 وه هه‌تا ئێستا به شێوه‌ی ته‌وافوقی و له ژێر کاریگه‌ری و قورسایی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریکادا به‌رێوه‌چوه خاوه‌ن چ پێگه و ستراتیژییه‌کی سیاسی بوه، ئه‌گه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ئێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یێک ده‌چێت که ئه‌و هه‌ردوو فاکتۆره ره‌نگیان کاڵتر ده‌بێته‌وه کورد چ پێگه و ستراتیژییه‌کی سیاسی په‌یره‌وده‌کات، پێویستی به راوه‌سته‌کردن هه‌یه.
پرسی کورد له باشوری کوردستان و ئێراقدا له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک هاوسه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمی گه‌ییشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ. جگه له جێبه‌جێ کردنی پێویستیه‌کانی ئه‌و هاوسه‌نگیه نێونه‌ته‌وه‌ییه که ئه‌وانه‌ش دیارکردنی چوارچێوهیێکه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردتان و دانانی ده‌ستوری ئێراقی فیدراڵ که به‌شێک له مافه‌کانی کوردانی تێدا چه‌سپاوه، له ئێراقدا ته‌نیا یه‌ک هه‌نگاویش که بڵێن ئه‌وه ئه‌نجامی پێشکه‌وتنی دیموکراسی و گۆرینی عه‌قڵییه‌تی سیاسی ئێراقه به نیسبه‌تی کورد نه‌نراوه. ئه‌گه‌ر پشتمان به ده‌ستور گه‌رمه، ئه‌وه‌تا ده‌ستوره به‌ڵام ماده و یاساکانی به نیسبه‌تی کورد دواده‌خرێت، ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌کرێت، پوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه، جێبه‌جێ ناکرێت و لوانه‌یه سبه‌ی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی کورد بشگۆردرێت. ده‌زانن کێشه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان، پرسی ئه‌منییه‌ت، پرسی ئابوری و ماده‌ی 140 و زۆرێک شتی تر ئیدی وه‌کو شریتێکی لێهاتوه که هه‌ر ده‌گوترێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ده‌گوترێت و هیچیتر. له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستاندایه ده‌یبینین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تر وه‌کو خه‌یاڵ دارێژراون که کورد هه‌ر خه‌یاڵی بۆ بکات و چ کاتێکیش پێی نه‌گات. ئه‌وه ئه‌نجامی هاوپه‌یمانیه‌کی سیاسی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه. مافی کورد له باشوری کوردستان به شێوه‌یه دارێژراوه و ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه هه‌رئه‌وه‌نده‌یه. ئه‌وه‌ی وه‌کو مافی کورد پێوه‌ندی به نێوخۆی خودی ئێراقه‌وه هه‌یه ئه‌و کێشهیانهن له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی یان راستتر بڵێن له نێوان گه‌لی کورد و ناوه‌ندی ئێراق له ئارادان که کورد وه‌کو شریتێک هه‌ر ده‌یانڵێته‌وه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێراقیش هه‌تا ئێستا یه‌ک هه‌نگاویشی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌ناوه. هۆکاری ئه‌و ره‌وشه کورد بۆ خۆیه‌تی، به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌و ره‌شه سیاسه‌تی کورد بۆ خۆیه‌تی. سیاسه‌تی کورد له باشوری کوردستان نه‌یتوانیوه عه‌قڵیه‌تی سیاسی کۆمه‌ڵگای ئێراق و ده‌وڵه‌تی ئێراق به نیسبه‌تی گه‌لی کورد و پرسی کورده‌وه بگۆرێت. سه‌ره‌کیترین هه‌وڵدانی سیاسه‌تی کورد هه‌تا ئێستا ئه‌وه بوه که له پێناوی به‌شداری له ئیداره‌ی ئێراقدا له گه‌ڵ لایه‌نه‌کان هاوپه‌یمانی بکات و ته‌نیا ستراتیژی هاوپه‌یمانی به‌رێوه‌بردوه، له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئێراقیش و له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاش. به‌ڵام ده‌زانین که هاوپه‌یمانی سیاسی به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه و ئه‌به‌دی نیه و نابێت. عه‌قڵییه‌تی سیاسی ده‌وڵه‌تی نوێ ئێراق به نیسبه‌تی کورد نه‌گۆراوه و زۆریش هه‌وڵنه‌دراوه که بگۆردرێت.
ده‌وڵه‌تی نوێی ئێراق سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به‌شێک له ئیداره‌که‌شی کوردن، به شێوه‌یێک له ده‌ستوره‌که‌یدا پرسی کورد چاره‌سه‌رکراوه به‌ڵام له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی تر وه‌کو تورکیا و ئێران و سوریا و بگره له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاش له نێو هه‌موو هاوپه‌یمانیه‌کی دژه‌کورددا جێده‌گرێت. هه‌تا ئێستا له هیچ شوێنێک باسی هه‌بونی کوردی له‌و هه‌رێمه نه‌کردوه و ئه‌ک ره‌خنه‌ی له تورکیا و ئێران و سوریا و ئه‌مه‌ریکا نه‌گرتوه به نیسبه‌تی سیاسه‌تی دژه‌کورد. وه‌کو ناچار کرابێت که له کوردان سنورێکی هه‌بێت و توانای به‌زاندنی ئه‌وه‌ی نه‌بێت. هه‌تا ئێستا هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌ناوه. ئیدی ئێستا وای لێهاتوه که به‌غدا میوانداری زۆرینه‌ی ئه‌و وهڤدانه ده‌کات که سیاسه‌تی هه‌رێمی دژه‌کورد داده‌رێژن. ئێستا نه ته‌نیا له‌وه سڵ ناکاته‌وه به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و وهڤدانهی که دێن دوای به‌غدا ده‌یاننێرن بۆ هه‌ولێریش. به‌ڵام سیاسه‌تی کورد هه‌تا ئێستا یان هه‌وڵی نه‌داوه و یان نه‌یتوانیوه که له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی نوێی ئێراق به نیسبه‌تی کورد له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ناوین گۆرانکارییه‌ک به دی بێنێت. به هه‌ر بههایێک بێت هه‌ر هه‌وڵیداوه هاوپه‌یمانی خۆی بپارێزێت. له راستیدا هاوپه‌یمانی سیاسی وه‌کو ستراتیژی سیاسی درێژخایه‌ن لێکدراوه‌ته‌وه و په‌یره‌و کراوه. بۆ نمونه ئه‌وه‌نده باسی ماده‌ی 140 ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تی ئێراق ماده‌ی 140 له سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی هه‌رێمی له گه‌ڵ تورکیا به هه‌ڵواسراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام کوانێ و له کوێ سیاسه‌تی کورد ئه‌م سیاسه‌ته هه‌رێمیه‌ی به‌غدای ره‌خنه کردوه یان بینیوه یان ته‌گبیری بۆ گرتوه؟
دیاره ستراتیژی سیاسی له سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه ئێراقیه‌کان، به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه لانی که‌م وه‌کو هه‌تا ئێستا کاریگه‌ری نابێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه له به‌رنامه‌ی لیسته کوردستانیه‌کانی به‌شداربوی هه‌ڵبژاردندا، ته‌نیا یه‌ک دروشم و بۆچونیش نابینرێت که هه‌ڵوێستی سیاسی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق به نیسبه‌تی گه‌لی کورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست رهخنهکرابێت. ته‌نیا یه‌ک دروشم نابینرێت که سیاسه‌تی هه‌رێمی و هاوپه‌یمانی به‌غدا و هاوکاری راسته‌وخۆی له ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی تر له دژی کورد ره‌خنه کرابێت. ته‌نیا یه‌ک دروشم نابینرێت که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان سیاسه‌تی کورد پێویسته پشت به ئیراده و تێکۆشانی گه‌لی کورد ببه‌ستێت و بۆ خستنه گه‌ری هێزی له بن نه‌هاتوی کورد به‌رنامه و ته‌گبیری پێویستی هه‌بێت. دروشمێک نیه که له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا باس له کێشه‌کان بکات. له کاتێکدا دروشمی بریقه‌داری وه‌کو ماده‌ی 140 جێبه‌جێده‌که‌ین، ناوچه دابراوه‌کان ده‌گه‌رێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی تر چاره‌سه‌رده‌که‌ین له نێو هه‌موو لیسته‌کاندا به زه‌قی ده‌بینرێت. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت که چاره‌سه‌ر نه‌بونی ئه‌و کێشه‌یانه گرێدراوه به دوو هۆکاری سه‌ره‌کی. یه‌که‌م، سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا به نیسبه‌تی کورد و دووه‌مینیش، نه‌هاتنه مه‌یدانی کۆمه‌ڵگای کورد و هێز و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کورد که به‌رپرسیاری ئه‌وه‌ش ئه‌و روانگه سیاسیه‌ی حیزبه‌کانه که هێزی جه‌ماوه‌ری و به‌شداری جه‌ماوه‌ر له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا وه‌کو هێز له قه‌ڵه‌م ناده‌ن. هیچ لیستێک له‌م هه‌ر دوو خاڵه‌دا ته‌نیا یه‌ک دێر و دروشمیشی نه‌نوسیوه و یه‌ک ره‌خنه‌ی نه‌گرتوه نه له خۆی و نه له که‌سی تریش. باشه بێ زه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵکی روونبکه‌نه‌وه که رێگای چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یانه چیه و ئێوه ده‌تانه‌وێت چۆن چاره‌سه‌ری بکه‌ن. به داخه‌وه نازانم چۆن ناوی لێبکه‌م به‌ڵام سیاسه‌تی کورد له باشوری کوردستاندا له باری پێشبینی، دووربینی و رێبازی به گژداچونی کێشه‌کاندا زۆر لاوازه و جێی سه‌رسورمانه. ده‌ترسم به‌م رێبازه‌وه به‌ره‌و دیارده‌یێکی وه‌ها برۆین، چه‌نده که‌رکوک و موسڵ بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا خه‌یاڵێکی میپاقی میللی یه، چه‌نده ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی ئێران به خه‌یاڵ هه‌میشه وه‌کو وه‌کو به‌شێک له ئێراق له قه‌ڵه‌مدراون؛ که‌رکوک و ناوچه کوردنشینه‌کان و سنوری حه‌مرینیش بۆ کورد ببێته خه‌یاڵێکی سهدساڵان.
بابه‌تی تر، له سیاسه‌تی کورددا شوێن و پێگه‌ی دیموکراسیه. دیموکراسیه‌ت له نێو هه‌موو لیست و لایه‌نه سیاسیه‌کانی باشوری کوردستان له‌و قۆناخه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ئاستی چۆنایه‌تیدا زیاتر دهردهکهوێتهروو. ئه‌م بابه‌ته له سێ رووه‌وه جێی سه‌رنجه. رووی یه‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری له باشوری کوردستاندا که ته‌مه‌نی به‌ره‌و 20 ساڵ ده‌چێت، هێشتا خۆی به ساوا ده‌ناسێنێت به‌ڵام ئه‌زمونێکی زۆر سه‌رکه‌تو نیه و ره‌خنه و نارازیبونی جه‌ماوه‌ری له سه‌ره. ده‌سه‌ڵات ره‌خنه ده‌کرێت و ئه‌ویش خۆی به ساوا ناوزه‌ت ده‌کات، خۆی به سه‌ره‌تای ئه‌زمونێک ده‌ناسێنێت. ئه‌وه له‌وانه‌یه له باری ئیدارییه‌وه تا راده‌یێک راست بێت به‌ڵام خۆ له باری سیاسی و به تایبه‌تیش ئابورییه‌وه نه ته‌نیا ساوا نیه به‌ڵکو له‌وانه‌یه (پیری به ساڵاچوی دونیادیدهشی) تێپه‌راندبێت. ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دیاردهخراپانه له باشوری کوردستاندا له که‌سێک یان ده‌سه‌ڵاتێکی ساوا ناوه‌شێته‌وه. ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی پاراستنی خۆیدایه هه‌تا له‌به‌رچاو گرتنی ره‌خنه و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک.
رووی دووه‌مین، موخالفه‌ت که کۆمه‌ڵێک بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له خۆده‌گرێت. موخالفه‌ت شانی داوه‌ته ژێر هه‌ندێ به‌رپرسیارییه‌وه به‌ڵام به داخه‌وه گشتگیری و هه‌مه‌لایه‌نه نیه. موخالفه‌ت ته‌نیا به به‌شێک له لاوازیهکانهوه خه‌ریک ده‌بێت. ته‌نیا باسی به‌شێک له شته‌کان ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وانه‌ی که دیارن و زۆر زهقبونهتهوه موخالفه‌ت به شێوه‌یێکی رێک و پێک تر و به دیکۆمێنته‌وه باسی ره‌خنه‌کانی جهماوهردهکات. موخالفه‌ت زیاتر باسی ئه‌نجامه‌کان ده‌کات هه‌تا هۆکاره‌کان. باسی رووداوه‌کان ده‌کات هه‌تا هۆکاری بنه‌ره‌تی بنبه‌سته‌کان. دیاره ئه‌وه‌ش گرینگه به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌وایه باس له سه‌قه‌تی مرۆڤێک بکرێت و وه‌هاش بکرێت که خه‌ڵک دڵی بۆی بسوتێت به‌ڵام که‌متر له‌وه بکۆڵێته‌وه که بۆچی سه‌قه‌ت بوه و رێگای چاره‌سه‌ری و ته‌گبیری پێویست بۆ ئه‌وه چیه.
موخالفه‌ت پێشبینیه‌کی به‌هێزی بۆ گۆرینی سیاسه‌تی کورد، بۆ گۆرینی سیاسه‌تی ئێراق به نیسبه‌تی کورد نه‌کردوه. موخالفه‌ت بۆ سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد خاوه‌نی چ بانگهشهیێکه هه‌تا ئێستا زۆر روون نیه، ئایا هه‌مان رێچکه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌به‌ر یان گوتارێکی جیاوازی هه‌یه هێشتا به ته‌واوی دیار نیه. به داخه‌وه موخالفه‌ت وه‌کو پێویست له سه‌ر جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵگای کورد کارناکات که ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ری له ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینێت یان تێکۆشانی پارله‌مانی به ته‌نیا رێگای تێکۆشانی دیموکراسی لێکده‌داته‌وه، بۆیه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی به ئاشکرا کردنی راستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه (ئه‌ویش به رێبازی خۆی) خه‌ریک ده‌بێت ئه‌وه‌نده به بنه‌ماکانی تێکۆشانی دیموکراتیانه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه خۆ ماندو ناکات. دیاره من باوه‌ریم به‌وه هه‌یه که موخالفهتی دیموکراسی له باشوری کوردستاندا هێشتا ساوایه. به‌ڵام موخالفهتێکی دیموکراتیانه‌ی راسته‌قینه که بۆ کێشه نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیه‌کان توانای وڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت پێویسته له سێ بابه‌تی گرینگدا خاوه‌ن بانگه‌شه و پێداگری بێت و قامکی بخاته ژێر به‌رده‌وه و به‌رپرسیاری هه‌ڵبگرێت. سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌تی دیموکراتی و رادیکاڵ و پشتبه‌ستن به هێز و ئیراده‌ی گه‌ل و هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پێدانی وشیاری دیموکراتی و رێکخراوه‌بونی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد. له لایێکی تره‌وه موخالفه‌ت پێویسته نه‌که‌وێته ئه‌و داوانه‌ی که ده‌سه‌ڵات له رێگای ته‌حریک کردنه‌وه ده‌یهه‌وێت روومه‌ت و ره‌وایه‌تی تێکۆشانی دیموکراتی بخاته ژێر پرسه‌وه. به خوێن ساردی و به‌رپرسیارییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ره‌وشه‌که بکات. ئه‌و به‌رپرسیاریه سه‌ره‌رای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌کان له موخالفه‌ت چاوه‌روان ده‌کرێت.
رووی سێهه‌م، کۆمه‌ڵگای کورد که ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات هه‌یه له لێگه‌رینی نوێ دایه و داوای گۆرانکاری ده‌کات. به‌ڵام به تایبه‌تی چین و توێژی پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگا وه‌کو روناکبیران، ده‌زگا و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و ژنان و لاوان پێوانهیێکی به هێزیان بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی گۆرانکاری دیاری نه‌کردوه. رێبازی بنگه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یانه چیه و کامه هێز و لایه‌ن ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی بکات و به‌رپرسیاری هه‌ڵگرێت زۆر روون نیه. بۆیه ده‌بێ بڵێن لێگه‌رینێکی جه‌ماوه‌ری بۆ گۆرانکاری دیموکراتیانه له ئارادایه به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا و له دیاریکردنی پێوانه‌کاندا و له ئاستی ره‌وشه‌نگه‌ری دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا لاوازه. ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌ی کۆمه‌ڵگا ناتوانێت ئاراسته‌ی گۆرانکاری دیموکراتیانه بگرێت مه‌گه‌ر ئاستی وشیاری و رێکخراوهبوونی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه و چالاکی جه‌ماوه‌ری دیموکراتیانه پێشبکه‌وێت. له‌م رووه‌وه به‌راستی چین و توێژی پێشه‌نگی کۆمه‌ڵگا هه‌م پێویسته ره‌خنه بکرێن و هه‌میش هه‌ست به به‌رپرسیاری مه‌زن بکه‌ن چونکه راسته‌وخۆ له سه‌ر ئاراسته‌ی گۆرانکاری دیموکراتی کاریگه‌رییان هه‌یه.
که ئه‌م هه‌ر سێ دیارده‌یه بگه‌یێنینه یه‌ک؛ ده‌سه‌ڵات ره‌خنه قه‌بوڵ ناکات و بۆ پاراستنی خۆی هه‌موو رێگایێک به کار دێنێت، موخالفه‌ت له رێبازدا و له بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ریدا خاوه‌ن سیاسه‌تێکی بنگه‌یی نیه و زیاتر سه‌رقاڵی ره‌خنه‌گرتن له ئه‌نجامه‌کانه و کۆمه‌ڵگاش له هه‌ڵوێستی دیموکراتیانه سه‌قامگیر و ئیراده‌ی رێکخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری که‌م و کۆری هه‌یه. بۆیه ئه‌و تابلۆیه زۆر ئاڵۆزه، له ناوه‌رۆکدا که‌م و کۆری هه‌یه، پێشبینیه‌کانی بۆ داهاتو زۆر به هێز نین، زۆر خۆی سه‌رقاڵی کێشه نێوخۆییه‌کان کردوه و مه‌ترسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌کو پێویست نابینێت، له ململانێیه‌کی سه‌ختی خۆپاراستن یان خۆ بهجێکردنهوهدایه و کۆمه‌ڵگا و هێزی بنگه‌یی دیموکراسی کۆمه‌ڵگا تێدا به گشتی په‌راوێز کراوه. به تابلۆیێکی به‌و شێوه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌م و کۆریانه نه‌بینرێن و چاره‌سه‌ر نه‌کرێن به راستی سیاسه‌تی کورد و قورسایی سیاسی کورد چۆن ده‌بێت و به‌ره‌و کوێ ده‌چێت، ئه‌وه ئیدی کاتی پێویسته و چاودێری زیاتری ده‌وێت.
بابه‌تی تر؛ نه‌ته‌وه‌یی بونه له سیاسه‌تی کورد له باشوری کوردستاندا. بێگومان هه‌ر کوردێک ده‌زانێت و ده‌بینێت که هێڵی نه‌ته‌وه‌یی له سیاسه‌تی باشوری کوردستاندا لاوازه، به‌ڵام پرس ئه‌وه‌یه که داخۆ سیاسهتیکورد به مه‌نتێق و چاوته‌نگی پارچه‌ییه‌وه تا ئێستا هاتوه هه‌تا کوێ ده‌روات. سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و کورد له هه‌موو شوێنێک ، ده‌ستکه‌وتی باشوری کوردستان به هی خۆیان ببینن و له هه‌موو روویێکه‌وه پاڵپشتی بن و بیپارێزن. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یێک یان مه‌ترسیه‌ک بێته سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وته، کورد هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ خاوه‌نداریتی لێبکه‌ن و ئه‌وه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق له هه‌موو روویێکه‌وه حیسابی زیاتر و گه‌وره‌تر بۆ سیاسه‌تی کورد له باشور بکات. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کورد به کراوه‌ییه‌کی زیاتره‌وه روو له باشور بکه‌ن و ئه‌وه‌ش له باری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و ئابورییه‌وه پێشکه‌تنی گه‌وره له گه‌ڵ خۆی بێنێت. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تانی وه‌کو ئێران و تورکیا و سوریا به رهحهتییهی ئێستا سیاسه‌ت و هاوپه‌یمانی دژه‌کورد نه‌توانن به‌رێوه‌ببه‌ن. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی به قورساییه‌کی زیاتره‌وه چاو له داهاتوی کورد بکه‌ن. ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق له سیاسه‌تی هه‌رێمی دژه‌کورددا ئه‌وه‌نده سه‌ربه‌ست نه‌بێت و ده‌بێته هۆی کۆتایی پێهێنانی کوردان له دژی یه‌کتر له لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ره‌وه.
له لایێکی تره‌وه سیاسه‌تی نکۆڵی کردن و قڕکردنی گه‌لی کورد، له ئێراق به رووخانی سه‌دام شکاوه، له تورکیا به ته‌واوی پوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه، له ئێران هاوته‌ریبی گه‌لانی تری ئێرانی رژێمی کۆماری ئیسلامی به ته‌واوی ته‌نگاو کراوه و له سوریاش شتێک به ناوی سیاسه‌تی کورد له ئارادا نه‌ماوه به‌ڵکو سوریا له سیاسه‌تی کورددا وه‌کو ویلایه‌تێکی تورکیای لێهاتوه. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا گه‌لی کورد و چاره‌سه‌ری پرسی کورد له رۆژه‌ڤی جیهانیدایه. ته‌نیا رێبازی پێداگری ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان بۆ سیاسه‌تی نکۆڵی کردن و قڕکردنی گه‌لی کورد، هاوپه‌یمانییه‌که که تورکیا و ئێران و سوریا به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و له زۆرێک رووه‌وه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئێراقیشیان خستوه‌ته نێوی و له هه‌وڵ ئه‌وه‌دان که به هه‌ر رێگایێک بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشوری کوردستانیش بکه‌وێته نێو ئه‌و بازنه‌یه‌وه. ئه‌و راستیانه له لایه‌ن هه‌موو تاکێکی کورد، کۆمه‌ڵگای کورد و هێزه سیسیهکانهوه ده‌زانرێت و زۆر به روونیش ده‌رکی پێ ده‌کرێت. به‌ڵام به داخه‌وه ته‌گبیری کوردان و سیاسه‌تی کورد له‌م باره‌یه‌وه زۆر لاوازه. دیسان به داخه‌وه له رووداوێکی گرینگی وه‌کو هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئێراق و باشوری کوردستاندا گوتاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌تا له راده‌ی دروشمیشدا زۆر لاوازه.
وه‌کو کورد پێویسته بزانین که کاتی زۆر و درێژخایه‌نمان له به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، شانسی هه‌ڵه کردنیشمان زۆر نیه چونکه هه‌تا ئێستا تێر و پر هه‌ڵه‌مان کردوه. بۆیه پێویسته له سیاسه‌تی کورددا لاپه‌ره‌یێکی نوێ بۆ یه‌کیتی ریزه‌کانی گه‌لی کورد، یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌ییشتن به ستراتیژییه‌کی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بکرێته‌وه. گه‌لی باشوری کوردستان پێویسته له‌م رووه‌وه زۆر وشیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ هێزه سیاسی و هه‌ڵبژاردن و پاڵێوراواندا بکه‌ن. ته‌نیا ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌یه که ده‌توانێت بۆ ئایینده‌ی کورد سودی هه‌بێت. بۆیه پێویسته لیست و رێکخستن و پاڵێوراوی نزیکی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی به بنه‌ما بگرین. به بێ ئه‌وه‌ی سنوری لیست یان رێکخستن بناسێت گرنگی بداته که‌سایه‌تی و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی و سه‌ربه‌خۆ که باوه‌ری به هێزی گه‌له‌که‌ی هه‌بێت. به‌و هیوایه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه رێگا له به‌رده‌م یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکاته‌وه.
له گه‌ڵ سڵاو و رێزی شۆرشگێری
ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسی کۆما جڤاکێن کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست