بانگه‌واز
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 27.04.2011 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، خۆپیشاندانێکی هێمنانه له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی نیده‌رزاکسن له شاری هانۆڤه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشی هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی بۆ شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران و بێده‌نگ کردنی ده‌نگی ئازاد.
له‌م خۆپیشانده‌نه‌دا یاداشتێک ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م هه‌ڕێمه ده‌کرێت بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی نێوه‌نده سیاسیه‌کان و بڕیارده‌ره‌کانی ناو ئه‌ڵمانیاو یه‌کێتی ئه‌وڕوپا.
تکا له هه‌موو کوردێکی دڵسۆز‌و ئازاد ده‌که‌ین به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بکه‌ن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی کوردستان بۆ نێوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌کان و پیشاندانی ڕووه نادیموکراتیه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندان له شاری هانۆڤه‌ر/ئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست