لە بانگەشەی ئەم هەلبژاردنانە دا رەنگی ئاسمان و زەوی گۆراوە ...
Monday, 09/09/2013, 12:00
پۆستەرەکان کە نیوەشەوە هەڵدەواسرێ لە ٨ و نۆی بەیانی بە دڕوای دەبینرێتەوە ، هەرکەس پارە و ئیمکان و هێزی زیاتر هەبێت دەتوانێ سیمای شار وشارۆچکە و ئیدارەکان و تەنانەت شوێنەگشتەیەکان و ئاسمان و زەوی شار رەنگەکانی بگۆرێت و چەندە گۆڕانکاری خێرا لە سیمای شارەکان دا دەبینرێ ئاسمان شین و سەوز و زەرد ،رەش و رەنگەگەڵێکی دەکاتە وا بیر دەکەیەوە زەوی لە ئاسمانە ، تۆ بلێی گۆڕانگاری و ئاڵۆری پەرلەمانی داهاتووش بە خێراییە بێت ، ئەم هەموو پروپاگەندە بۆ ئەنجامی سەر سندوقەکان نیە بەڵکو بۆ ئەوەی رەنگی شارەکان کێ دەتوانێ زیاتر بۆیاخی کات ، دی پێم شوێن بۆ رەنگە سروشتیەکان نەماوە ..
١١٢٩ کەس خۆیان بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی ئەمجاری باشوری کوردستان پاڵاوتووە ، کەرکوکی قۆدسی کوردستان و خانەقین و ئەو دەڤەر بێبەرین ئەوان کەس باسیان لێوەناکا بەلام لە کاتی هەلبژاردن دا سۆز و بەلێنەکانی رابردوو پالێوراوان و پارەتەکانی دەسەلاتدار بیرمان دەخاتەوە کە کەرکوک و خانەقین و دەوربەریش هەن ، بەهەر حال پەرلەمانی هەریم لە ١٩٩٢ دامەزراوە و لە بریاردان دا یەکدەستی بەخۆیەوە بینیەوە هەلبژاردنی ئەمجارە بەدەر پروپاگەندەی هۆرنی سەیارە و ماتۆر کە خەلکیان بێزار کردەوە هەندێک دڵخۆشکەرە ، کەسانێکی سەربەخۆ و کەسێک گەلێک بە رابردوویەکی پاکەوە لە ناو پاڵێوراوان دان ، لە بانگەشەی هەلبژاردن دا ئاستەنگی رێندان و شکاندنی پێوانەکانی دیموکراسی بەدی دەکرێ ، هەرێمی بادینان و هەولێر زیاترین گوشار هەیە و دەرفەتەکانی حکومەت لەدەست حزب دایە تەنانەت سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێم پێشنیاری هەرەشەئامێز لە خەلک دەدەن کە راستە ئێمەسەرۆکی تەواوی هەرێم بەلام ئەو لیستانەی دی بەکەڵک نایەن و کوردستان دەخەنە مەترسیەوە ، ئەی نابینن ئێمە بۆ لە بادینان تا کەلار تەقەیان لێدەکەن .
بابەراوەردێک لە نێوان تەنیا دوو لیست دا بکەین ئەوەیش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی پەچەدەکە لە چ کەسانێک پێک هاتووە و چۆن بانگەشەکانیان بەرێوە دەبن ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ركلامی هەلبژاردن نەوەک پێشنیار بەلکو وەک هەرەشە و ئیجار لە خەلک دەکا و پارەی خەیاڵی و لە دەرفەتەکان شارەوانیەوە بگرە تا هێزی پێشمەرگە و ئاوارە ناچارەکراوەکانی رۆژئاوا و رۆژهەلاتی کوردستان ... کە ئەمە چەندە یاساییە خۆتان قەزاوەت بکەن .
بەلام لە بەرانبەری دا پالێوروانی پەچەدەکە بەناو خەلک دا دەگەرێن و وێرای وشیارکردنەوە باس لەوە دەکەن ئێمە ئەم پەیرەو پروگرامانە و پێوانەکانی هەلبژاردن کە لەلایەن کۆمسیونی هەلبژاردنەوە دەستنیشان کراوە نابەزێنین بەوشێوەیە گوزارە لەخویان دەکەن هەر ههمان کات لەلایەن پارتی دەسەلاتدارەوە پۆستەرەکانیان دەدرێ و دەسوتێندرێ.
کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردن دەبێت مۆلەت لە پارتی دەسەڵاتدار بگرێ بۆ لێپێچینەوە لەو کردەوانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست