زیندووبوونه‌وه له یه‌کگرتنه‌وه باشتره...
Sunday, 09/12/2012, 12:00
گه‌ر هه‌ر پارت و لایه‌نێکی سیاسی هێز خۆی له‌ناو گه‌لدا هه‌بێ و بتوانێ تا راده‌یه‌ک پیلانه‌کانی داگیرکه‌ران مایه‌پوچ کا ئه‌گه‌ر هێزی ته‌واوی سه‌رکه‌وتنی نه‌بێ زۆر پێویسته که گه‌ڵ هیزه‌کانی دیکه‌ی ئۆپۆزسیونی کارادا که تا راده‌یه‌ک ئامانجه‌کانیان له‌یه‌کتر نزیک بێ یه‌کبگرنه‌وه .
ماوەی چەندین مانگە راگه‌یانده‌کانی دیموکرات كوردستان و ئێران باس له یه‌ک گرتنه‌وه خۆیان ده‌که‌ن که تا ئێستا کۆمه‌لگا له جیابوونه‌وه و جیاوازیه‌کانیان به ته‌واوی نه‌گه‌شتووه .
ئایا یه‌کگرتنه‌وه ئه‌حزابی کلاسیک له‌وانه دیموکراتی کوردستان و دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کا ؟
له‌راستیدا له سه‌ره‌تاش که‌یه‌ک بوون کوردستانیان رزگار نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی ئه‌م 20 ساله‌ی دواییه‌دا نه‌یانتوانی ببنه ئه‌هرومێکی فشار له به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی یا خود ، به کاری ریکخستنیش نه‌یانتوانی به‌ر به ئه‌و شه‌پۆلی تواندهنهوهی نژادیه بگرن که له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه له سه‌ر گه‌لی کورد په‌یره‌و ده‌کرێ و رۆژ له‌دوای رۆژ قوربانی ده‌دا.
ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌ک به‌و کرده‌وانه‌وه‌ی رژێم ئێران بده‌ین پێم وایه ناتوانین له چه‌ندین بابه‌ت دا هه‌موو باس که‌ین به‌لام ئه‌گه‌ر ئاماژه به کار و خه‌باتی دوو پارتی باس کراو له‌م سالانه‌ی دواییه‌دا بده‌ین له که‌متر له لاپه‌ره‌یه‌ک دا باس ده‌کرێ .
بۆنموونه شه‌پۆلی به‌رفراوانی به‌سیج کردنی که وه‌ک ناوه‌ندێک له‌سه‌ر لاوانی کورد په‌یره‌و ده‌کرێ، کێشه‌ی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشه‌به‌ره‌کان ، یاخود بێ‌کاری و به تاڵان بردنی داهاتی سه‌رخان و ژێرخانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ،هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیرکردنی لاوان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ، ئه‌م نموونانه ئاماژه‌یه‌کی بچووکن له‌و کرده‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی ،
جیگای خۆیهیی پرسیارگه‌لێکی ئاراسته‌ی ئه‌م ئۆپۆزسیونانه بکه‌ین ، که بانگه‌شه ده‌یان سال کار و خه‌باتی کۆلهنهدارانه له مه‌یدانه‌کان دا ده‌که‌ن ئایا به‌رانبه‌ر به‌م کرده‌وانه‌ی کۆماری رژێم تا ئێستا چ رێ‌و شوێنێکتان گرتووه‌ته‌به‌ر و ولامتان بۆ لاوان و چینی نوێ کۆمه‌لگا له رۆژهه‌لاتی کوردستان چیه ..
راسته سه‌ره‌کیترین فاکته‌ری سه‌رکه‌وتن له‌یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دایه ، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆرێ ئایا یهکگهرتنهوهی چه‌ندین حزب و پارتی پاسیف و که‌مپ نیشن که پێشتر یه‌ک بۆ دوو به‌ش بوون ده‌توانێ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێک بێنێ ؟
ئایا به یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ، کۆمه‌له‌ی کونیست ، کارگه‌ری تا دواییی .... هه‌روه‌ها هه‌ر دوو حزبی دیموکرات ده‌توانرێ کێشه‌ی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا چاره‌سه‌ر بکا ؟
به‌لکو لای هه‌موومان ئه‌و وڵامه گه‌لاله بێ که رژێمی ئێران زلهێزه تا ئێستا یه‌ک له دوای یه‌ک ئۆپۆزسیون و به‌رهه‌لستکارانی سه‌رکوت کردوه ، پێویسته رژێمی ئێران نه‌مێنێ ئه‌و زمانی دیموکراتیت تێ نگا و .....
به‌لام له راستی دا ئه‌مه لایه‌نێکی بابه‌ته‌که‌یه ، لایه‌نی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و پارتانه وێرای ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه،خۆیانیان خستووه‌ته ژێر رێکفی هێزی ده‌ره‌کیه‌وه و ده‌یانه‌وێ له رێگای ئه‌وروپا و رۆژئاوا و ئیسرائیلیشی له گه‌ڵ دا بێ له رۆژهه‌لاتی کوردستان به ده‌سه‌لات بگه‌ن یا خود هه‌رێمێک وه‌ک هه‌رێمی کوردستان که ئێستا له به‌شێک له باشوری کوردستان دا هاتووه ئاراوه ئاوا که‌ن، که پێک هێنانی ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه .
پێش هه‌وڵدان بۆ رێکه‌وتن گرنگ وشیاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه‌یه ،بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له قۆناغی ئێستای که تا راده‌یه‌کی به‌رچاوو بێ هێز ولاواز و بێ پێگه بوونه و بۆیه سه‌ره‌تا پێویسته هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغی کارا و ئاکیتڤ بنێن .
رژێمی ئێران وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ژمارێک پارت ولایه‌نی به ده‌سیسه و پیلان به‌ره‌و لاوازبوو بردووه ، به‌لکوو هه‌موو پیلانه‌کانیشی په‌ره پێداوه و ئاماده‌کاری زیاتر ده‌کا بۆ سه‌رکه‌وتکردنی هه‌ر ده‌نگێکی دژبه‌ر.
جا له شوێن ئه‌وه‌ی ئه‌رک و به‌رپرسیاری هیزه‌کان که خۆیان به به‌رهه‌لستکار ده‌بینن له جێگای ئه‌وه‌ی رێکخستنی خۆیان به‌هیز که‌ن و ببنه ولامده‌ری کۆمه‌لگای چه‌وساوه‌ی کورد و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مده‌نی ، به‌لکوو پرۆگرام و کار تێكۆشانیان بووته دژبەری هێزی کارای رۆژهەلات ، دانیشتن و کۆبوونه‌وه له ئاستێکی نزم دا له گه‌ل هیزی ده‌ره‌کی که‌ئامانج و پیلانیان بۆ داهاتووی ئێران زۆر له‌وه جیاوازتره که ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه ...
ئه‌و دۆخه بێ هیوایه‌کی له‌ئاستی به‌رزدا له ناو رۆژهه‌لاتی کوردستان دا دروست کرد .
بە دەرکەوتنی پەژاک ، هیوایەک لای گەلی کورد لە رۆژهەلات دروست بوو ە، بەلام زۆربەی پارتەکانی رۆژهەلاتی کوردستان لە جێگای پالپشتی ئەو تێکۆشانەی بن کەچی بەشێوازارەکی و نوسراوە ماوەی چەندین سالە هەولی لەباربردن و رەش کردنی دەدەن ،لەماوەی چۆارسالی رابردوو دا چەندین جار ناوەندی پەژاک ئاگاداری ئەو پارتانەی کردوە بە تایبەت کومەلە و دیموکراتی ئێران کە دەست لە دژایەتی بەردەن و بەو کردەوانەتان ناراستەخۆ خزمەت بە سیاستەکانی رژێمی ئێران دەکەن ..هەروەها لە رۆژانی رابردوو داHRK بانگەوازی دیکەی ئاراستەی ئەو پارتانەکرد ، دوابەدوای ئەو لێدوانە، ئەو پارتانە چ لە لایەن ئەندامانیانەوە و چ لەلایەن رێکخستنەکانیانەوە ، بەشێوازێک هەلوێستیان نواند کە لاوانی کورد خۆزگەیان دەخواست لە کاتی شەری هاوینی سالی رابردوو هێتشی رژێمی ئێران بۆ سەر قەندیل ئەو هەلوێستەیان هەبوایەت .......
ئه‌و وته‌یه‌ی کریس کۆچرا دێته‌وه بیرم که ده‌لێ ئیران ، تورکیا ، سوریا و عێراق دژومنانی بچووکی کوردن ، به‌لام دژومنی گه‌وره‌ی کورد ، کورده ....ده‌توانم ئه‌وه‌ی لێ زیادکه‌م هه‌لخه‌له‌تاندنی گه‌لیش ده‌توانێ داهاتووی رۆژهه‌لاتی کوردستان لێل تر بکا و له سه‌رکه‌وتن دووری خاته‌وه ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست