کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌سه جاشایه‌تی ... فریابکه‌ون ناسنامه‌ی کورد هه‌ڕاج ده‌کرێت!

Sunday, 08/03/2009, 12:00


په‌ریخانزاده‌ تاریق عه‌زیز له‌ کاتی دادگاییکردنیدا به‌ تاوانی کوشتنی بارزانییه‌کان وتی : ئه‌گه‌ر به‌عس دژه‌ كوردبووایه،‌ چۆن له‌ساڵی‌ 1996دا هاوكاری‌ پارتی‌ ده‌کرد، تا‌ كۆنترۆڵی‌ شاری‌ هه‌ولێر بکاته.

عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌ عه‌لی کیمیاوی هه‌ر له‌ هه‌مان دادگاییکردندا وتی: من سه‌ركردایه‌تی‌ دوسه‌دو ئه‌وه‌نده‌ هه‌زار چه‌كداری كوردم (جاش) كردووه‌، له‌شه‌ڕی ئێراندا دژی‌ ئێران‌ هاوكارمان بوون، ئیتر چۆن ئێمه‌ ده‌یانكوژین؟!.



بێگومان هیچ کام له‌و دووانه‌ درۆیان نه‌کردووه‌، پارتی هه‌وڵێری به‌ هاوکاری ته‌واوی هێزی به‌عس له‌ ساڵی 1996دا له‌ژێر چنگی یه‌کێتیدا ده‌رهێنا. له‌سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێرانیشدا سێ له‌سه‌ر چواری کورد وه‌ک جاش خزمه‌تی سوپای ئێراقییان ده‌کرد.



هه‌ردوو تاوانبار ڕاست ده‌که‌ن، که‌ ئه‌وان دژی کورد نه‌بوون، به‌ڵکو کورد دژی خۆی بووه‌. به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پاشماوه‌ی جاشه‌کانه‌، که‌ ئێستا له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه‌ نۆکه‌رایه‌تی هونه‌ری عه‌ره‌بی ده‌که‌ن و که‌لتوری ڕه‌سه‌نی کوردایه‌تی له‌بیر نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو ده‌به‌نه‌وه‌!!!



به‌ناو موزیکژه‌ن، موسته‌شار "هه‌ڵکه‌وت زاهیر" به‌ به‌کارهێنانی چه‌ند زۆڵه‌ جاش و جاشۆلکه‌یه‌ک به‌ربوونه‌ته‌ ڕیسواکردنی هونه‌ری کوری، که‌ ئه‌و به‌ کرێگیراوه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای ئه‌م گاڵته‌جاڕییه‌وه‌ که‌لتوری کوردی، که‌ چه‌ندان ساڵه‌ نه‌یارانی کورد به‌ تێکشکاندنی شۆڕشه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی نه‌زۆکی عه‌ره‌بی و تورکی نه‌یانتوانیوه‌ زمانی کوردی و فۆلکلۆری کوردی و که‌لتوری کوردی له‌ناوبه‌رن؛ به‌ڵکو ئه‌وان بوونه‌ته‌ هۆکاری پێداگرتنی کورد له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه‌ی خۆی و له‌ده‌ستنه‌دانی.



ئه‌م موسته‌شاره‌ به‌دناوه‌ به‌یارمه‌تی به‌کرێگیراوه‌کانی به‌ناو پارته‌ کوردییه‌کان هه‌وڵی به‌ عه‌ره‌بکردنی هونه‌ری کوردی ده‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌ به ئاینی ئیسلام و نه‌ به‌ ئه‌نفالکردن و کیمیاوی بارانکردن نه‌یانتوانی کورد له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی له‌ده‌ستنه‌دانی ناسنامه‌که‌ی وه‌لاوه‌ بنێن. ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگای ده‌رخستنی سنگومه‌مک و خۆ نووساندن به‌ دارودیواروه خه‌ڵکی به‌و شێوه‌یه تێبگه‌ێنن، که‌ هونه‌ری کوردی پێشکه‌وتن به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.



له‌ ڕێگای سیناریۆ و شێوازی عه‌ره‌بی کوردی وتنی گۆرانییه‌که‌ی "میرا" و "ئالان عومه‌ر" موسته‌شار "هه‌ڵکه‌وت زاهیر" و ئه‌وانه‌ی پشگیری ده‌که‌ن، ده‌یسه‌لمێنن، که‌ ئه‌نفال واته‌ی خۆشه‌ویستی نێوان کورد و عه‌ره‌ب بووه،‌ نه‌ک پێچه‌وانه‌‌!



تا وه‌ک کوردێک ده‌نگی خۆت بڵند بکه‌یت و شۆڕشێک به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆت بکه‌یت، ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌کت له‌ ئاوازی (میلۆدی) هه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌سه‌ر ئنته‌رنێت داناوه‌، بیسڕه‌وه‌ و له‌ جێگای ئه‌وه‌ گۆرانییه‌کی کوردی ڕه‌سه‌ن دابنێ. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێکیت له‌ ڕووپه‌ڕی یه‌که‌مدا بنووسه‌ (به‌سه‌ جاشایه‌تی). ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە