کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی، له‌به‌ریتانیا، داوای لابردنی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌که‌ن.

Monday, 29/11/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ، له‌ناو کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌، به‌ پێنوسه‌کانی ڕاگه‌یاند" یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌رنامه‌ی داڕشتووه‌ که‌ به‌ریتانیا بکات به‌ دوو کۆمیته‌".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، وتی" سه‌ره‌تای قه‌یرانی ناو یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ش، له‌به‌ریتانیاوه‌ بوو. به‌مه‌ش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامه‌کانی خۆی له‌ده‌ستدا و ته‌واویان بوون به‌ گۆڕان".
سه‌رچاوه‌که‌، وتی" یه‌کێتی، ده‌یه‌وێت، جارێکی تر خۆی ڕێك بخاته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ناو قه‌یراندایه‌ و کێشه‌کانی ڕابووردووی چاره‌سه‌ر نه‌کردووه‌. بۆ تێپه‌ڕاندنی له‌و کێسانه‌ی که‌ تووشی قه‌یرانی کرد، نه‌خشه‌ی داڕشتووه‌ تاکو به‌ریتانیا بکات به‌ دوو کۆمیته‌".
سه‌رچاوه‌یه‌کی تریش، له‌ناو ڕیزه‌کانی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه‌، له‌ به‌ریتانیا، هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و وتی" ڕاسته‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌مان هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان له‌ مانچسته‌ر و بێرمینگه‌هام، ئه‌نجام داوه‌. به‌ڵام نه‌مانتوانیوه‌ ڕێ و شوێنێکی گونجاوی بۆ دابنێین، ئه‌ویش به‌هۆی که‌می ئه‌ندامان و نه‌بوونی متمانه‌ به‌یه‌کتری".
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناو ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی، وتی" به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌کاروباره‌کانمان و خۆهه‌ڵقورتاندنی و کاندیدکردنی خه‌ڵکی بێمسته‌وا، زۆر زه‌حمه‌ته‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت. من، پێم وایه‌، به‌دووکۆمیته‌کردنی به‌ریتانیا، تاکه‌ چاره‌سر نییه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ناو یه‌کێتی. به‌ڵکو پێویسته‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دووربخرێته‌وه‌. به‌مه‌ش یه‌کێتی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سکه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی".
بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌، پێنوسه‌کان، په‌یوه‌ندی کرد به‌ کوردستانه‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێك له‌به‌رپرسه‌باڵاکانی ئه‌و حیزبه‌دا کرد و ئه‌ویش وتی" له‌ڕاستیدا، ئێمه‌ ده‌زانین و ئاگادارین، که‌له‌ناو ڕێکخستنه‌کانی به‌ریتانیادا چی ده‌گوزه‌رێ، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه‌ چاره‌سه‌ری بکه‌ین، ئه‌ویش به‌هۆی مانه‌وه‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه‌ له‌ جێگاکه‌ی خۆی. هه‌وڵمانداوه‌ لایبه‌رین، چونکه‌ زۆرینه‌ی ڕێکخستنه‌کان داوای لابردنی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌کان، له‌پۆسته‌که‌ی و گۆڕینی به‌یه‌کێکی تر. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیدا چاره‌سه‌ر بکه‌ین".
http://www.penusakan.com/kur/ynk-daway-labrdny-shanaz-deken.htm

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە