کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زمانى جلال درۆ ناكات !.

Sunday, 28/06/2009, 12:00


قەندیل ئاى مامە هێشتا ماوتە توخوا مەمرە با زیاتر ریسوا بى، ئەو رۆژەى چوویت بۆ مەلعەبەكەى هەولێر خەڵكى سادە دڵیان بۆت كزەى دەهات و دەیان ووت: كوڕە ئەوە بۆ واى لێهاتووە ؟ خۆ ناتوانێت بڕوات!! هەندێكى تر دەیان ووت: گرفت نى یە، گرنگ زمانەكەیەتى خۆ دەتوانێ قسە بكات و بڵێ دەنگ بدەن بەمە، باوكى كوڕى چاك بوو!!
مام جلال لە سەرەتاى ووتارەكەى ووتى: ئێمە مافى خەڵكى كوردستانمان داگیركردووە (لە سەرجەمى ووتەكانى تەنها ئەمەى راست بوو زمان هەندێ جار بەدەست پیاو نى یە ناتوانێ درۆ بكات-) ئینجا دووبارەى كردەوە بەڵام ئەمجارە درۆى كرد كە ووتى : ئێمە مافى خەڵكى كوردستانمان لە دەستوورى عیراق داخل كردووە. كام مافە مامە؟ ! گێڕانەوەى كەركوك بۆ كوردستان یان ناوچە دابڕاوەكانى تر. داواكارم لە خوێنەرانى بەرێز و سایتى كوردستانپۆست كە دەقى ئەم ووتانە لێبدەنەوە و ئەم پارچەیەى كە ئاماژەم پێ كردووە لەم سایتە دابنرێت بە دەنگ و رەنگ بەڵكو نوسەرێكى دەروونناسى بەرێز شیكردنەوەیەكى زانستى بۆ بكات و بزانێت ئەمەى مامە (فلتات اللسان) ە یان شتێكى ترە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە