کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یان فەرمانگەی گەندەڵکاران

Monday, 23/08/2021, 19:10


کوردستانپۆست ئەم نووسینەی بۆ هاتووە لە کارمەندێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەبەر چەند هۆیەک وەک خۆی بڵاوی دەکەینەوە:
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی ڕاگەیاندین کە دۆخی کارمەندەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە زۆر خراپە و بە تەواوەتی تێکچووە  بە تایبەت 
لە دوای ئەوەی سەفین دزەیی بووە بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ، ئەم فەرمانگەیە هیچ بەهاو گرنگییەکی نەماوە ، وە ناوبراو لە لایان چەند کەسانێکی گەندەڵ و دز کۆنترۆڵ کراوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان ، وە هەمیشە گوێ لە ئەوان دەگرێت و بە قسەیان دەکات ، ئەمانەش سەرچاوەی درووستکردنی کێشە و ژینگەیەکی زۆر خراپ و نالەبارن لە ناو فەرمانگەدا،  وە زۆرێک لە کارمەندەکانی ئەم فەرمانگەیە بەجێیان هێشتووە و لە شوێنی تر کاردەکەن ئەمەش یەکێکە لە خواستەکانی ئەم دز و گەندەڵانە بۆ ئەوەی مەیدانەکەیان بە تەواوی بۆ چۆڵ ببێت و گەندەڵیەکانیان بە ئاسانتر و باشتر بۆ ئەنجام بدرێت .
بەرپرسی فەرمانگە خۆی دەوام ناکات و خۆشی بە بەرپرسی هیچ کێشەیەک نازانێت ، هەموو بەرپرسیاریەتیەکانی داوەتە دەست ئەم گەندەڵکارانە ، ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان دژی کارمەندە دڵسۆزەکان تۆمەتی ناشیرن و نا ڕەوا درووست دەکەن و بەرپرسی فەرمانگە بە هەڵە دادەبەن ئەویش وا دەزانێت قسەکانی ئەوان ڕاستە .
شایەنی باسە نووسینگەی وەزیر و بەڕێوبەرایەتی کارگێڕی زۆر لاوازن و سەرچاوە کێشەکانن ، هەردوولایان یەکیان گرتووە و دزی و گەندەڵیەکانیان بەیەکەوە ئەنجام دەدەن و هەروەها کاری دزێو و قێزەون لە دوای تەواو بوونی کاتی دەوام لە ناو بینایەی فەرمانگە ئەنجام دەدەن .
شایەنی باسە هەر هەمان سەرچاوە بە باشی دەزانێت  لیژنەیەکی بێلایەن لە نوێنەرانی  ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ پێکبهێندرێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گەندەڵیەکان و ئەو کارە دزێو و قێزەونانەی لە ناو فەرمانگە پەیوەندیەکانی دەرەوە ئەنجام دەدرێن.

چاوەروانی ڕاپۆرتی دووەم بن لەگەڵ وردەکاری زیاتر و ناوی گەندەڵچی و کارە قێزەونیەکانیان دوای دەوام .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە