به‌یاننـامه‌ی هاوبه‌شـی لایه‌نه‌ئۆپۆزسـیۆنه‌کانـی کوردسـتان له‌به‌ریتـانیـا
Thursday, 31/03/2011, 12:00
لایه‌نه‌ئۆپۆزسـیۆنه‌کانـی کوردسـتان له‌به‌ریتـانیـا
له‌درێـژه‌ی پـشتگیری کـردنمان له‌هاوڵاتیـانـی خۆپیـشانده‌ر له‌سـه‌رای ئازادی سـلێمانـی وسه‌رجه‌م شـار وشـارۆچکه‌کانـی کوردسـتان، که‌زیاتـر له‌چـل ڕۆژه‌بـێ پـسان درێـژه‌ی هه‌یه، ئه‌مـڕۆ نوێنه‌رانـی هه‌ر سـێ لایه‌نـی ئۆپۆزسـیۆنـی کوردسـتان له‌به‌ریتـانیا کۆبوونه‌وه‌یه‌کـی هاوبه‌شـمان ئه‌نجام دا. وه‌ئه‌م به‌یاننـامه هاوبه‌شه‌مـان وه‌ك ده‌سـپێك له به‌هاری جۆش وخـرۆشـی گه‌نج ولاوانـی خۆپیـشانده‌ر بڵاوکـرده‌وه:
1 جـارێکـی تـر وبه‌به‌رده‌وامـی پـشتیوانـی خۆمان ده‌رده‌بـڕین بـۆ جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فـی خۆپیـشانده‌ری سه‌رای ئازادی وسه‌رجه‌م شـارو شـارۆچکه‌کانـی تـری کوردسـتان. که‌به‌ڕاسـتی سه‌لمـاندیان له‌ئاسـتێکی هوشـیاری سـیاسی به‌رزدان و، داواکاریه‌کانیـان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ئامانجه ڕه‌واکانیـان نزیك ده‌بـێته‌وه.
2- پـشتگیری خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌بۆ فـراکـسیۆنه‌کانمـان له‌په‌رله‌مـانـی کوردسـتان بۆ‌سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیـان له‌پێـناو دژایه‌تـی کـردنـی‌گه‌نده‌لـێ و، هـێنانه‌دی ده‌سه‌ڵاتی یاسـا، که‌یه‌کـسانـی وژیانێـکی شه‌ره‌فمـه‌ندانه‌دابـین ده‌کات بـۆ هاوڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌مـکی هاوڵاتـی بوون.
3- داواکـردن له‌ده‌سه‌ڵات که‌ئابڵـوقه‌ی سه‌ر شـاره‌کان به‌زووتـرین کات لابه‌رێـت و، مــافی ئازادی ڕا ده‌ربـڕین بگـێڕێته‌وه‌بـۆیان و، ژیانیـان بپارێـزێت له‌هه‌ر مه‌تـرسـییه‌ك.
4- داواکـردن له‌ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌به‌ریتـانیـا وهه‌نده‌ران به‌شـێوه‌یه‌کـی گـشتی بۆ به‌رده‌وام بـوون له‌سه‌ر به‌شـداری کـردنیـان له‌خۆپیـشاندانه‌کان و، پـشـتیوانـی کـردنـی سه‌رجه‌م خواسـته ڕه‌واکانـی خۆپیـشانده‌رانـی کوردسـتان.
5 داواکـردن له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامـانـی په‌رله‌مـان له‌فـراکـسیۆنـی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان که‌به‌ده‌نگی به‌شـێك له‌خه‌ڵکـی خۆپیـشانده‌ر گه‌شـتونه‌ته‌په‌رله‌مـان، که‌چـی تـر بـێن به‌ده‌م داواکاریه‌کانیـان و، ئاوڕ بده‌نه‌وه‌له‌داخوازیه‌کانیـان.
6- به‌مه‌به‌سـتی خـستنه‌ڕووی وێنه‌ی ته‌واوی شه‌قامـی ڕاپه‌ڕیو، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌کانمــان ده‌خه‌ینه‌کار بـۆ گه‌یاندنـی داخوازیه‌کانـی خه‌ڵکـی خۆپـیـشانده‌ری کوردسـتان به‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانـی بـڕیارو داموده‌زگاکانـی به‌ریتـانیـا وناوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
7- ده‌سـت خۆشـی ده‌که‌ین له‌سه‌رجه‌م خـۆپیـشانده‌ران که‌توانیویانه‌به‌شـێوه‌یه‌کی شـارسـتانیـانه‌و، نه‌فه‌سـێکی دیموکـراسـی هێمـنانه‌درێـژه‌به‌خه‌باتـی مه‌ده‌نیـانه‌یان بده‌ن. وه‌بـیریان ده‌خه‌ینه‌وه‌که‌ئه‌مه‌خه‌باتـی سه‌رکه‌وتووان ومیکانـیزمی ده‌سـته‌به‌رکـردنـی خواسته‌ڕه‌واکانـی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، که‌سه‌رده‌مـی جیهـانگیری ومـافی مـرۆڤ وته‌کنه‌لۆجـیای زانیـاریه‌کانه.
8- له‌پێـناو دابین کـردنـی سه‌رجه‌م داخوازیه‌ڕه‌واکانـی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردسـتان و، بۆ پـشتگیری کـردنـی هه‌ڵوێـستی فـراکـسیۆنه‌کانمـان له‌په‌رله‌مانـی کوردسـتان بـڕیاره کۆبوونه‌وه‌کانمــان به‌رده‌وامـی هه‌بێت.
شـه‌کاوه‌بێت ئاڵای ئازادی کوردسـتان
سـه‌ر که‌وتووبێت ئـیراده‌ی گه‌ل
- بـزوتنه‌وی گۆڕان له‌به‌ریتـانیـا
- کۆمه‌ڵـی ئیـسلامـیی کوردسـتان / به‌ریتـانیـا
- نووسـینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانـی یه‌کگـرتووی ئیـسلامـیی کوردسـتان له‌به‌ریتـانیـا
له‌نده‌ن 30/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست