کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با چیترخزمه‌کانی قاسم ئاغاومه‌سعود ئاغاو جه‌لال ئاغاخۆڵ نه‌که‌ن چاوی خه‌ڵك وداڵده‌ی بکوژانی ئازیزانمان نه‌ده‌ن

Saturday, 23/10/2010, 12:00



 به‌ڕیز کوردستان پۆست ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌راگه‌یاندنی هه‌ریمی کوردستان ته‌نانه‌ت چه‌ند راگه‌یندنێکی ده‌ره‌وی هه‌ریم به‌ تاوانبارێکی کورد کوژ و دژه‌ ئازادی و مرۆڤایه‌تی خۆی خه‌رێک کردوه‌مێشك و گوێی خه‌ڵکی کوردستانیان پڕ کردووه‌ که‌ ئه‌ویش قاسم ئاغای تاوانباره‌، له‌ ڕاستیدا ئه‌بوایه‌ ئێستا له‌به‌رده‌م دادگابووایه‌و به‌ سزای ڕه‌وای خۆی بگه‌یشتایه‌. به‌ڵی سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆرده‌کرێ و قاسم ئاغاداڵده‌ئه‌دریت. سه‌رده‌شت عوسمانێك خه‌مخۆری ئازادی و پشت و په‌نای خه‌ڵکی کوردستان و به‌رگری که‌ر له‌ مافی کریکاران و زه‌حمه‌ت کێشان، تیرور ئه‌کرێت، به‌ڵام قاسم ئاغه‌یه‌کی تاوانبار که‌ به‌درێژای ژیانی دژایه‌تی خه‌ڵکی کوردستانی کردوه‌ یه‌کێک بووه‌ له‌کۆڵه‌که‌ سه‌رکییه‌کانی به‌عسی ڕووخاو له‌ ناوچه‌ی کۆیه که‌ لانکی شۆڕش و شۆڕش گێڕانه. ئه‌و تاوان باره‌ به‌درێژای ژیانی نیشانه‌ی گرتوه‌ له‌ ته‌واوی ئازادیی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕزگاریی کوردستان و خه‌ڵکه‌ به‌ شه‌ره‌فه‌که‌‌‌ی، نیشانه‌ی گرتوه‌ له‌ شه‌ره‌ف و که‌راه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، تاوانبارده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ری به‌عسی زۆر به‌هێزڕاگرتبوو له‌ ناوچه‌ی کۆیه‌دا که چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی ده‌رهه‌ق به‌و خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌ره ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ کردوه
 به‌ڕێزان من لێره‌د نامه‌وێ زیاتر درێژه‌ به‌ باسه‌که‌ بده‌م و ده‌مه‌وێت بچمه‌ ناو مه‌به‌ستی نامه‌ نووسینه‌که‌م بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز، هه‌روه‌ها من نووسه‌ر نیم به‌ڵام ده‌مه‌وێ یه‌کێك له‌ تاوانه‌کانی تری ئه‌و سه‌رۆك جاشه‌ بۆ به‌ڕیزتان وه‌ك خۆی بگێڕمه‌وه‌
 من له‌ یه‌کێک له‌ گونده‌کانی بناری کۆسره‌ت سه‌ربازی هه‌ڵاتو بووم له‌ ساڵی 1984، ئه‌و کات هه‌واڵمان پێگه‌یشت که‌ که‌سێك به‌ ناوی  محسین حسن سادق که‌ خه‌ڵکی گوندی شێخ حاجی نزیك خه‌له‌کانه‌ سزای سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و حوکومه‌تی به‌عسی ڕووخاو داوای له‌ که‌سوکاریی کرد بوو که‌دواسه‌ردانی بکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی سزاکه‌ی به‌سه‌را بسه پێنن وه‌دوای ئه‌وه‌ سزاکه‌یان به‌سه‌ر جێبه‌جی کرد ده‌ستی خۆیان سوورکرد به‌خوێنی ڕۆڵه‌یه‌کی بێ تاوانی ئه‌م کوردستانه
 شه‌هید موحسین له‌ساڵی 1982 سه‌ربازی هه‌ڵاتوو ئه‌بێت له‌ لێبوردنه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی به‌عسی ڕووخاو که‌ له‌ هاوینی 1982 بۆ سه‌ربازانی هه‌ڵاتوو ده‌رچوو بوو گه‌ڕابووه‌وه‌ بۆ کۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و لێبووردنه‌ وه‌رگرێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات، بۆ ئه‌و مه‌ به‌سته‌ ده‌چێته‌ ماڵی زاهیر ئاغا برای قاسم ئاغا که‌ خزمی ژنه‌که‌ی شه‌هید ده‌بێت بۆ ئه‌وه ی‌ یارمه‌تی بدات به‌ڵام زاهیری تاوانبار به‌ شه‌هید موحسین ئه‌ڵێت وا چاکه‌ تۆ به‌ پێشمه‌رگه‌ خۆت ته‌سلیم بکه‌یته‌وه‌ چه‌کیش پێبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌کیشی ئه‌داتێ، پاشان به‌ شه‌هیدی بێ تاوان ئه‌ڵیت ۆ له‌ماڵ به‌ هه‌تا زاهیر بچێت کاره‌که‌ی بۆ جێ به‌جێ بکات. زاهیری تاوانبار ئه‌چێت بۆ ئه‌منی کۆیه‌ ده‌ڵیت که‌سێك هاتوه‌ بم کوژێ و مه‌فرزه‌ی ئه‌من ئه‌باته‌ سه‌ر بێ تاوان و قۆڵ به‌ستی ئه‌که‌ن ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌من، پاش ئازاردانێکی زۆری ئه‌و بی تاوانه‌ ئیعتراف ئه‌کات ئه‌ڵێت من هاتووم بۆ کوشتنی زاهیر ئاغا. کاتێك شه‌هیدی بێ تاوان ده‌به‌ن بۆ دادگا په‌شیمان ئه‌بێته‌وه له‌وه‌ که به‌زۆر‌ ووتوویه‌تی له‌ ژێر ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌عسدا، به‌ڵام قاسم ئاغا و زاهیر ئاغا دووجار ئه‌چنه‌ دادگا به‌ره‌و ڕوویی بێ تاوان ئه‌بنه‌وه‌ شاهێدی درۆی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن و ئه‌و جووت ئاغایه‌ ئه‌ڵێن پێشمه‌رگه‌یه‌ و هاتوه‌ بۆ کوشتنی زاهیر، دادگاش گۆێ له‌ قسه‌ی قاسه‌ و زاله‌ جاش ده‌گرن ئه‌و جوانه‌ مه‌رگه‌ش سزای سێداره‌ بۆ ده‌رئه‌چێت که‌ له‌ ساڵی 1984 ئه‌و سزایه‌ جێ به‌جی ئه‌کرێت، وه‌ بۆ دواجار که‌سو کاره‌که‌ی پێش له‌ سێداره‌دانی ده‌یبینن و قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌ن.
 لێره‌دا ئه‌بێت ئێساره‌ به‌وه‌ بکه‌ین له‌و کاته‌د یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ گه‌رمه‌ی گفتوگۆدا بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌عسی فاشی، هه‌ر بۆمه‌به‌ستی ڕزگارکردنی، که‌سو کاری شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ له‌ گه‌ڵ پیاوماقووڵانی ناوچه‌ی خه‌له‌کان چووبوونه‌ لای جه‌لال تاڵه‌بانی داوای یارمه‌تیان لێ کردبوو بۆ ڕزگارکردنی شه‌هیدی جوانه‌ مه‌رگ، سکرتێری یه‌کێتی فه‌رمووبووی خۆ موحسین ئیعترافی کردوه‌ ووتوویه‌تی من(حسك) م واته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی سۆسیالیسته واته‌ یه‌کێتی نیشتمان نیه‌‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌، باوکی شه‌هید هاتبووه‌ جواب لێ به‌ جه‌لالی ووتبوو مامه‌ خۆتۆ خۆت به‌ سه‌رۆکی هه‌مو کوردان ئه‌زانیت و ئه‌ڵێت من بۆ کوردان مفه‌وه‌زات ئه‌که‌م هه‌میشه‌ داوای ئاشبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌که‌یت له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تری کوردستان و ئه‌ڵێت ئه‌بێت هه‌مووزیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێت، ئیتر مامی یه‌کێتی نیشمانمان تووڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئینجا من چی بکه‌م ئه‌و ئیعترافی کردوه‌ وتویه‌تی من سۆسیالیستم‌، دواکات که‌سوکاری شه‌هید به‌ دڵسکاوی شوێنه‌که‌ به‌جێ دێڵن.
 به‌ڵێ له‌ ساڵی 1982 که‌ زوربه‌ سه‌ربازی هه‌ڵاتووی کورد له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیی ڕزگاریان بوو به‌ڵام شه‌هید موحسینی جوانه‌ مه‌رگ به‌و شیوه‌یه‌ یارمه‌تی درا له‌ لایه‌ن تاوانبارانی گه‌ل و نیشتمان قاسم و زاهیره‌وه‌.
 

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە