کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەرانەوەى مولك ومالى دەولەت (نۆكان ونێچیرڤان) و بەرپرس و حیزب

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


چاودێرێکی ئابوری من وەك كەسێك ئەو بریارەى حكومەتى هەرێمم بەلامەوە زۆر گرنگ بوو چونكە ئەمە هەنگاوێكى چاكە وە بەر لە هەموو شتێك بۆ جێبەجێكردنى دەتوانن برۆن بەشى زەوى و زارى كۆمپانیاى نۆكان و ئیدارەى گشتى بگەرێن كە لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستان مولكى هەیە وە سەرجەم ئەو بریارانەى حكومەتەكەى كۆسرەت و بەرهەم و عمر فتاح پوچەل بكە نەوە كە رەزامەندیان داوە بە تاپۆكردنى هەرچى زەوى و زارە لەسەر ئیدارەى گشتى لە ئیدارەى سلێمانى .هەروەها سەرجەم ئەو بریارو فەرمانانە بدۆزرێنەوە و دەربكرێن كەتێیدا رەزامەندى كراوە لەسەر تاپۆكردنى مولكى دەولەت لەسەر پارتى و بەرپرسەكان لە ئیدارەى هەولێر .

بۆیە بە پێى ئەم زانیارییەى سەرەوە ئەتوانم بلێم زۆربەى مولكەكان دەگەرێتەوە .

بەلام گالتە جارى ئەم بریارە لەوەدایە لە خالى یەكەمدا هاتووە (مولك و.........كە دەستیان بە سەردا گیراوە یان بە نایاسایی بەكاردەهێنرێن)جا لێرە دەپرسم ئەم مولكانە دەستیان بەسەردانەگیراوە و داگیر نەكراون و بە نایاسایی بە كارناهێنرێن بە لكو بەیاسا لە سەرییان تاپۆ كراوە ((دیارە مەبەستم یاساكانى خۆیانە))وە بە فەرمان وبریارى حكومەت تاپۆ كراوە بۆیە ئەم بریارەى دكتۆر بەرهم زۆریان ناگرێتەوە ئەمەش خۆى لە خۆیدا خۆل كردنە چاوى خەلكە .

سەبارەت بە خالى دووەم هەرباسى بێ بنەمایی خالى یەكەم دەكات .

بەلام خالى سێیەم برگەى(أ) ئەوە دیارە ئەتوانن ئەگەر بیانەوێت بەئاسانى ئەو مولكانە چۆل دەكرێن. بەلام لە برگەى (ب) هاتووە گوایە ئەو مولكانەى دەستكاریان كراوە ئەوە بە نرخى بازار بیكرنەوە چونكە بە كوردییەكەى با حیزبەكان بیكرنەوە بەلام برگەى (ج) زۆر بە شەرمنانە باسى جێبەجێكرنەكە دەكات كە ئەمەش گەرەنتیە بۆ ئەوەى جێبەَجێ نەكرێت.

جا لاوازى ئەم بریارە لەوەدایە ئەم دوو حیزبە ئەوەندە پارەى(نەوت)و سامانى ئەم میللەتەیان دزییوە وە ئەوەندە دەولەمەندن ئەتوانن هەرچى زەوى كوردستان هەیە قەرەبوەكەى بدەنەوە چونكە بێگومان هەرچى تاپۆ كراوە بەناویانەوە دەستكاریان كردوە ئێستا وەك مشروعى بازرگانى بەكاردەهێنرێن بۆیە حكومەتەكەى دكتۆر بەرهەم پێویست بوو بریارنەدات بەلكو پێشنیار بكات بۆ پەرلەمان یاسایەك دەربكات بۆ ئەم حالەتە بەم شێوەیە:

1- گەرانەوەى سەرجەم ئەو مولك و مالانەى كە دراوە بە یەكیەتى و پارتى یان تاپۆ كراوە لە سەریان وە هەلوەشاندنەوەى سەرجەم ئەو بریارو فەرمان و یاسایانەى كە دەرچوە لە سالى 1992 لە كوردستان بۆ ئەو مەبەستە

2-گەرانەوەى هەرچى مولك هەیە كەدراوە بە نۆكان و نێچرڤان و كۆمپانیاكانى حیزب وە گەرانەوەى سەرجەم ئەو مولكانە بە تایبەتى بەخشراوون بە سەرجەم كەسە سیاسیەكانى سەركردایەتى حیزبەكان بە تایبەتى مەكتەیە سیاسەكان و بەرپرسەكان وە هەلوەشاندنەوەى ئەوبریارانەى كە تەنها بۆ شەخس دەرچوە یان بە ناوى مشروعى وەبەرهێنان وەرگیراوە.



3 گەرانەوەى بێ قەید و شەرتى سەرجەم مولكى گشتى جا ئەگەر دەستكارى كرابێت یان نا وە رێگە نەدرێت بەكرین وەیان قەرەبووى دەولەت بكەنەوە چونكە دەولەت قەرەبووى ناوێت بەلكو مولكى گەل بۆ گەل ئەگەرێتەوە (مابنى على الباگل فهو باگل)بەپێ ى یاسا ئەمانەنایاسایین وە ریگە نەدەن بەكرینەوەى یان وەرگرتنى كرێ لە بەرامبەر ئەو مولكانە

4 زۆر بەئاسانى دەتوانرێت داواى ئەستۆپاكى مال و سامانى حیزب بكرێت وە زانیارى بدرێت لەوەى یەكیەتى و پارتى وە ئەندامەكانى خاوەن چ مولكێكن لە كوردستان با جەماوەر بزانێت هەروەها سەرجەم ئەو حسابانەى كە لە بانكوكانى جیهان هەیانە با چارەنوسى وەك ئەوەى (بن على و مبارەك وقەزافى)لێنەیەت چونكە مالى گەلە

5 هەرچى ئەومولكانەى پێشتر حیزبى بەعس وەك بارەگا بەكارى هێناون پێویستە بگەرێتەوە بۆ گەل نەك یەكیەتى و پارتى بە پاساوى حیزبى چۆلى نەكەن .

6- خاڵێكى زۆر گرنگ ئەوەیە كە پێویستە هە بەرپرسێك بە بێهۆى یاسایی دەسەلاتى بەكارهێناوە بۆ سودمەند بونى كەسى حیزبى یان حیزب راپێچى دادگا بكرێت و دادگایی بكرێن
جا ئەم خالانەى سەرەوە دەكرێت بەشێوەیەكى یاساییی دابرێزرێت چونكە مولك و مالى دەولەت ئەرشیفێكى زۆر وروون و ئاشكراى هەیە وە وەك ئاماژەم پێدا دەكرێت بە یاسا ئەم كارە بكرێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە