کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راوێژكارێك: بەدوكیومێنتەوە ئەو گەندەلییەى لەوەزارەتى سامانە سروشتییەكان دەكرێت زیاترە لە وەزارەتى نەوتى عیراقى فیدرال .

Friday, 04/03/2011, 12:00


چاودێرێکی ئابوری وەزارەتى نەوتى عیراقى فیدرال (بعدالسقوگ) تاكوئێستا توشى چەندەها گەندەلكارى گەورە بوون كە سەر بەجەند حیزبێكى (شیعە وسنە)ن یان چەند گروپێكن كە پارەوپولى داهاتى نەوتەكە بەسەر خۆیان دابەش دەكەن . بەپێ ى راپورتێكى ئەمریكى كە پارسال بەلاوكرابووە ژمارەى ئەو كەسانەى كە دەستیان لە گەندەلى وەزارەتى نەوتى عیراقى فیدرال هەیە دەگاتە (268)كەس وە ئەوەشى روون كردبوویەوە كە یەكەم وەزارەتە لە رووى گەندەلى یەوە كە پارەیەكى زور بەهەدەر دەروات . بەتایبەتى ئێستا رۆژانە نزیكەى دوو میلیون بەرمیل بەرەسمى دەفروشێت جگە لە ئەوەى كە بە قاچاغى رەوانەى دەرەوە دەكرێت بەلام وەزارەتى سامانە سروشتییەكان كە زیاترلە (10)سالە چەندكەسێكى محدد دەستیان هەیە لە گەندەلى بە هەموو جۆرێكەوەو دزینى داهاتى نەوتى هەرێمى كوردستان وە ئەم كەسانە بوونەتە كوتلەیەك و چەندەها دوكیومێنت لە سەریان هەیە بەلام تائەمرو محاسبەیان ناكرێت .
گەندەلى یەكەم ئاشتى هەورامى : ماوەى (6)سالە مسئوولى ئەم وەزارەتەى پارتى یە تا ئیستا هیچ أنجازاتى نوێ (تگویروأنتاج و مێافى)لە مجالى نەوت و غازلە كوردستان نەكردووە وە زۆربەى ئەو بلوكانەى كە شركاتى نەوتى سەرقالى دەرهێنانى نەوتن هى كۆنن . لەچەندەها لینگ و رۆژنامەى بییانى باس لە ئەو سەروەتە دەكەن كە ئاشتى هەورامى لە ماوەى ئەم چەندسالانەدا بە شێوەیەكى ناشرعى بەدەست هێناوە كە دەگاتە نزیكەى (12)ملیون دولار چ لەرێگاى مینحەى گرێبەستەكانەوە بێت یان لە رێگاى سهم و فروشتنى نەوت بە قاچاغەوە بێت یان لە رێگاى داهاتەكانى ترى نەوت بێت هەروەكو ئاشكرایە ماوەى چەندسالێكە رۆژانە (100000) برمیل نەوت بە ئاشكراى دەروات و جگە لە بەقاچاغ فروشتن .
گەندەلى دووەم راوێژكارسیروان أبوبكر: ئەندامى لقى پارتى یەو كە زیاتر لە (10)سالە لە هەموو روویكەوە گەندەلى و دزى دەكات وە چەندەها كەسى بێ مستوى لە وەزارەت داناوەوبۆنەتە گروپێك بۆدزین و بە هەدەربردنى سەروەت و سامانى ئەم وەزارەتە وە بەتەواوى كونترولى وەزارەتەكەیان كردووە وە فساد أدارى ومالى لەم وەزارەتە رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێت و وە هیچ مسئوولێك نى یە محاسبەیان بكات . ئەم أرقامانە لە نزیكترین كەسانى راوێژكار سیروان وەرمان كرتووە كە لەماوەى ئەم چەندسالانە نزیكەى (7)ملیون دولار بە شێوەیەكى ناشرعى بە دەستى خۆى هیناوە هەروەكو لە خوارەوە دیارە .
1_ 1900000 $ لە دزینى ئەو پارەییەى بۆ پروژەكانى مدیرییەى مقالع و مسحى جیولۆجى هەولێرو دهوك ومعاملى غازى هەولێرو دهوك و مستودعاتى هەولێرودهوك و سلێمانى لە فترەى (1997_2004).
2_ 750000 $ رشوە وەرگرتن بۆ دروست كردنى اجازەى ێاحب بەزینخانەكانى هەولێرو دهوك بۆزیاتر لە (50) بەنزینخانە لە ماوەى سالانى (1997_2006) .
3_ 440000 $ لە دزینى نسرییەى وەزارەت و هەندێك دەوائرى وەزارەت لە ماوەى سالانى (1999_ 2010).
4_ 360000 $ لە دزینى پارەى ئەو مێافییانەى كە لە هەولێرو دهوك و سلێمانى دروست دەكرێن بە تنسیق لەگەل شریكەكانى نەوت .
5_ 210000 $ لەمنحەى ئەو گرێبەستانە بە دەست هێناوە كە حكومەتى هەرێم لەگەل شریكاتى نەوتى كردووە كە ژمارەیان (42) عقدە لەماوەى سالانى (2005 _2010) .
6_ 170000 $ لە سەرپەرشتى كردنى وەكو مشرف بۆ (10) شریكاتى نەوتى لە ماوەى سالانى (2006_2010).
7_ 780000 $ لە فروشتنى نەوت بە قاچاغ بە تانكەرات لە ماوەى سالانى (2008_ 2010) .
8_ 180000 $ بەناوى حكومەت و حیزب لە شریكاتى نەوتى وەرگرتووە بۆ كارەسات .
9_ 260000 $ لە پارەى ئەو ئیفادانەى كە چووتە دەرەوى وولات كە ژمارەیان زیاتر لە (90) ئیفادە .
گەندەلى سێ یەم بختیارعبداللە : ئەندام ناوچەى پارتى یە وزیاترلە (15) سالە مدیرى معمل غازى هەولێر. ئەو گەندەلییەى لەم معملە دەكات رۆژبەرۆژ لە زیادبوون دایە بە اتفاق لەگەل مسئوول قسمەكانى معمل و ێاحب معملەكانى دەرەوەى هەولێركە ژمارەیان (17) معملە بە تایبەتى لە پركردنى بوتلەكانى غاز بەسائل وە كرینى ێمون و بوتلى غاز(بوش) بۆ معمل ولە نەسرییەوحوافزوارباح و أحتییاجاتى ترى معمل وە ئەو سەروەت و سامانەى لەم معملە بە شێوەیەكى ناشرعى لەماوەى ئەم چەند سالانەدا بەدەست هێناوە دەگاتە نزیكەى (3500000) $ وە چەندەها دوكیومێنتى تروە ئیستا خاوەنى چەندەها پارچە زەوى و دووخانووى گەورەو دوو وەنەوشەو پارەیەكى زۆرە . ئایا ئەم هەموو سەروەتە بە مووچەى خۆى كۆكردووتەوە ؟
گەندەلى چوارەم فریدون رحمان : ئەندام ناوچەى پارتى و (مدیرعامى الادارە والمالیە) لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكانە كە زیاتر لە (15) سالە بە هەموو جۆرێكەوە خەریكى گەندەلییە وە ئەو سەروەت و سامانەى كە لەماوەى ئەم (15) سالانە دا بە شێوەیەكى ناشرعى بە دەستى هێناوە نزیكى (2500000$) زۆربەى فەرمانبەرانى وەزارەت باس لە گەندەلییەكانى دەكەن لەو كاتەى مدیرى مقالعى هەولێربوو لە ماوەى سالانى (1996_2005) كە زیاتر لە (285000) $ لە دزینى پارەى وێولاتى كرینى شفل و قەلاب و مەوادى ترو نسرییەو پێداویستى تر . وە پاشان سیروانى راوێژكار كرابە مدیرى مسحى جیۆلۆجى هەولێرلە ماوەى سالانى (2005_ 2008) كە زیاتر لە (350000) $ لە پارەى پرۆژەكانى مسحى جیۆلۆجى هەولێر ونسرییەو كرینى پێداویستى دائیرە . وە پاشان كرابە مدیرعامى (الادارە والمالیە) بۆ ئەم وەزارەتە كە زیتر لە (500000) $ لە سەرپەرشتى كردنى بۆ سەر كۆمپانییانەوتییەكان لەماوەى سالانى (2008_ 2010) وە زیاترلە (450000) $ لە فروشتنى نەوت بە قاچاغ وە منحەى گرێبەستەكان . سەرەراى ئەوەش كە كەسێكە هیچ مستوى علمى نى یە وە بەتایبەتى كاتێك لە أجتماعات و محازراتى وەزارەت ئامادەدەبێت . وە زۆرخەریكى ئیفاداتى ترفهییە بۆ دەرەوەى وولات نەك ئیفاداتى علمى چونكە لە ناحییەى علمى (زفتە) واتە (خبیربلاخبرە) وە چەندەها دوكیومێنت لەسەر گەندەلییەكانى هەیە و وە هیچ مسئوولێك محاسبەى نەكردووە .
گەندەلى پێنجەم نورالدین حامد: زیاتر لە (10) سالە مدیرمنتوجاتى هەولێرە كە بەشێوەیەكى ئاشكرا بەنزین و نەوت و گازدەفروشێت وە لەگەل زۆربەى بەنزینخانەكان أ تفاقى هەیە وە پارەكەش بەسەر خۆیان دابەش دەكەن وە دعمى دەكرێت لەلایەن چەند مسئوولى پارتى وە بۆیە كەس ناتوانێت محاسبەشى بكات وە ئەو سەروەتەى لەم منتوجاتە بەدەستى خۆى هێناوە نزیكەى (2000000) $ .
گەندەلى شەشەم  هڤال دهۆكى : ئەندام ناوچەى پارتى یەو مدیرعا مى (المسح والتعدین) زیاتر لە (15) سالە مدیرمسحى جیۆلۆجى دهوك بوو وە گەندەلییەكى زۆر لە دائیرەكەى رون و ئاشكرایە
ئەم هەموو گەندەلانە بە شێوەى گروپ یەكیان گرتووە وە كنترولێكى تەواوى ئەم وەزارەتەیان كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە