کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆرینی یەکەی ئاسیا سێڵ لە دۆلارەوە بۆ یەکەی دیناری عێراقی، قازانجێکی خه‌یاڵیی..

Saturday, 26/03/2011, 12:00


گۆرینی یەکەی ئاسیا سێڵ لە دۆلارەوە بۆ یەکەی دیناری عێراقی،ئایا دەزانی بۆ؟

کۆمپانیای ئاسیا سێڵ دیارە خزمەتێکی زۆری بە گەلی عێراق کردووە،بەڵام وەکو خۆشی قازانجێکی زۆری بەرامبەر دەست دەکەوێت،وەک دیارە هەموو کۆمپانیاکانی جیهان دەیانەوێت زۆرترین قازانج بکەن لە کەمترین ماوە بێ گوێدانە مافە مرۆییەکان،وەک ئەو بورجانەی کە لەشارەکان دانە کە زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت،کە ئەمەش دەبێت لە دەرەوەی شار بێت.بەڵام لە ناوەوەیە ،چونکە مەسرەفی زیاتر دەوێت،ئێستا کە دەبینین ئاسیا سێڵ یەکەکەی گۆریوە لە دۆلارەوە بۆ دینار بۆ ئەوە بوو کە قازانج زیاتر بکات.ئێستاش نزیکەی ٩ ملیۆن بەژداربووی هەیە.ئەم لێکدانەوەش تەنها بەنزیکەییە،وە تەنها لە کورتە نامە لێکدراوەتەوە،با ببینین:سەرەتا
١٠٠ دۆلار = ١١٩٠٠٠ دیناری عێراقی
١ دۆلار = ١١٩٠ دیناری عێراقی
١ دۆلار = ١٠٠ سەنت
١ سەنت = ١١،٩ دینار
نامە ناردن:لە
ئاسیا بۆ ئاسیا
سەرەتا: ٢ سەنت
ئێستا:٢٥ دینار
کەواتە قازانج لە یەك کورتەنامە ١،٢ دینار
ئاسیا بۆ کۆڕەك
سەرەتا ٤ سەنت
ئێستا ٦٠ دینار
کەواتە قازانج لە یەك کورتەنامە ١٣،٤ دینار
ئاسیا بۆ بەریتانیا
سەرەتا ١٢ سەنت
ئیستا ١٥٠ دینار
کەواتە قازانج لە یەك کورتەنامە ٨،٢ دینار
لەم خشتەیەی خوارەوە روونی دەکەینەوە قازانج لە ڕۆژێک و مانگك و ساڵێکدا

جۆری نامە ناردن ناردن لە ڕۆژێکدا قازانج لە رۆژێکدا قازانج لە مانگێکدا قازانج لە ساڵێکدا
ئاسیا بۆ ئاسیا ٣ ملیۆن ٣٦٠٠٠٠٠ ١٠٨٠٠٠٠٠٠ ١٣١٤٠٠٠٠٠٠
ئسیا بۆ کۆرەک ٥٠٠٠٠٠ ٦٧٠٠٠٠٠ ٢٠١٠٠٠٠٠٠ ٢٤٤٥٥٠٠٠٠٠
ئاسیا بۆ بەریتانیا ١٠٠٠ ٨٢٠٠ ٢٤٦٠٠٠ ٢٩٩٣٠٠٠

کۆی گشتی لە رۆژێکدا= ١٠٣٠٨٢٠٠ دینار عێراقی
کۆی گشتی لە مانگێکدا= ٣٠٩٢٤٦٠٠٠ دیناری عێراقی
کۆی گشتی لە ساڵێکدا = ٣٧٦٢٤٩٣٠٠٠ دیناری عێراقی
تێبینی ئەم لێکدانەوە بە نزیک کراەویی کراوە.وە هەر لەبەر ئەوەی کە بۆخۆم ٤ سەنتیم پییە تەنها زانیاریم لەسەر ئەو جۆرە هەیە.وە ئیشیشم تەنها بۆ ئەمانە کردووە.
لە ئەنجامداچەند پرسیارێک درووست دەبێت لەوانە:
ئایا کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ئەگەر دۆلار بەرزبۆوە گەیشتە ئەو کاتەی کە ١٠٠ دۆلار بە ١٨٠٠ دیناری سویسری بوو هەر وا دەمێنێتەوە واتا بە دینار یان دەیکاتەوە بە دۆلار؟
ئایا حکومەت ئاگای لەم جۆرە گۆرینە و قازانجە زیاددەیە هەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە