کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەشیر، لە پلانەكانى پاراستن بەشدارە

Sunday, 23/05/2010, 12:00



چەند رۆژێكە راگەیاندنى پارتى بە شێوەیەكى بەرنامە بۆ دارێژرا و خەریكى ئاڵۆز كردنى كەیسى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمانە و دەیەوێت بە رشتنى ژەهرى ناوچە گەرێتیى و شارچێتى فیتنەیەك لە ناو شارەكان دروست بكات و بەڵایەك بە سەر خەڵك بهێنێت كە تاوانى كوشتنى سەردەشتیان لە بیربەرێتەوە.
دەزگاى پاراستن بە ووردى خەریكى دروست كردنى چەندین پشێوى ترە، یەكێك لەو پلانانەشى هاندانى ناوەندى كۆمەڵایەتى و خەڵكى هەولێرە لە بزوتنەوەى گۆران، دەیەوێت وا لە خەڵك بگەیەنێت كە لە لایەن بزوتنەوەى گۆران و KNN ەو سوكایەتى بە خەڵكى هەولێر كراوە و هەولێر بە پایتەختى تیرۆر و فەللوجە وەسف كراوە.
بۆ ئەم هەوڵەى دەزگاى پاراستن، مەلا بەشیر و چەند نوسەر و كەسایەتیەكى ترى شارى هەولێر بەكاردەهێنرێن و لە رێگاى دەزگا راگەیاندنەكانیانەوە بە تایبەتى رۆژنامەى هەولێر و كوردستان تیڤى و رۆژنامەى رووداو سەرەتا زەمینەسازى دەكەن و خەڵكى هەولێر وا تێدەگەیەنن، كە لە لایەن گۆرانەوە سوكایەتیان پێكراوە. دوور نیە دواتر لە رێگاى چەند كەسێكى سەر بە پاراستن پەلامارى بارەگاى گۆران و نوسینگەى KNN لە شارى هەولێر بدرێت و واشى بڵاوبكەنەوە كە لە لایەن خەڵكى هەولێرەوە پەلامار دراون.
مەلا بەشیر یەكێكە لە مەلا بە ناوبانگەكانى شارى هەولێر و پێشتر بە وتارە توندەكانى لە دژى دەسەڵات دەناسرایەوە، بە هۆى ئەو هەڵوێستانەى پێشوشى تا ئێستاش خەڵك باوەرى پێدەكات و وەك پیاوێكى ئاینى گوێى لێدەگرن.
هەر بۆیەشە پاراستن ئەویان دەست نیشان كردوە بۆ موخاتەبە كردنى خەڵكى هەولێر و هاندانیان لە دژى بزوتنەوەى گۆران. لە چەند رۆژى رابردووشدا لە نێو ریپۆرتاژەكانى كەى تیڤى و رۆژنامەى رووداو، بە شێوەیەكى سەرەكى مەلا بەشیر قسەى كردوە و خەڵكى وا تێگەیاندوە كە سوكایەتى بە هەولێریەكان كراوە.
مەلا بەشیر بە هۆى ئەزموونى مەلایەتى و و تاربێژى لە مزگەوتەكانەوە ئەزمونێكى گەورەى لە جوڵاندنى خەڵك و راى گشتى شەقامى هەولێر هەیە، لە ساڵانى كۆتایى نەوەدەكان بە وتارەكانى هەینى خەڵكى لە دژى پارتى هاندەدا و چەندین جار پارتى تووشى گرفت كردوە، وتارە تۆماركراوەكانى مەلا بەشیر بە هەموو شارەكانى كوردستان بڵاودەبوونەوەو بۆیەشە پارتى حیسابێكى ووردى بۆ كردو بە پێش كەش كردنى ئیمتیازى پۆست و فشار خستنە سەر تەسلیمى ئیرادەى پارتى بوو.
هەروەها مەلا بەشیر یەكەم كەس بوو بابەتى گۆڤارى وێران و سوكایەتى كردن بە پێغمبەرانى جوڵاند و لە دادگا سكاڵاى لە سەر وێران تۆمار كردو لە راگەیاندنەكان باسى كرد. ئەوەش دیسان بە پلانى پاراستن بوو، فەرهاد پیرباڵ و زانا خەلیل(بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنى قەڵاتى سەر بە لقى دووى هەولێر) بابەتەكەیەیان لە گۆڤارى وێران بڵاوكردەوە و مەلا بەشیریش بابەتەكەى لە ناو راگەیاندن و مەلاكانى هەولێر وروژاند. ئامانجیش لەو پلانە بە تەڵەوە كردنى پارتە ئیسلامیەكان بوو، بۆ ئەوەى بكەونە بەرەیەكى دژى رۆشنبیران. لەو پلانەشدا پاراستن ئامانجەكەى پێكا و یەكگرتووى خستە شەرێكەوە لەگەڵ رۆشنبیران و پێش بەستنى كۆنفرانس یەكگرتووى تووشى قەیرانێكى ناوخۆى و سیاسى كرد و درزەكەى نێو ریزەكانى قیادەى یەكگرتووى گەورەتر كرد، بە شێوەیەك كە چەند ئەندام مەكتەب سیاسیەكى یەكگرتوو دژى بەیاننامەكەیان وەستانەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە