كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستان ڕاگەیەنرا
Sunday, 03/07/2011, 12:00
دواى ئەوەى لەكەمپینى پشتگیرى ئیسماعیل بێشكچى سەركەوتنیان بەدەست هێنا ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستانیان ڕاگەیاند و لەیەكەمین چالاكیاندا ئیمزا بۆ ڕێگرى لەسێدارەدانى لاوانى كوردى ڕۆژهەڵات كۆدەكەنەوە دیارى محمد ڕێكخەرى كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستان دەڵێت ئێمە لەو بڕوایەداین كەئەو كارەى ئێمە بەرنامەمان بۆى داڕشتووە جیاوازدەبێت لەوكارانەى كەپێشتر كراون و باوەڕى تەواوى هەیە بەوەى كەوەڵامێكى ئەرێنیان بدرێتەوە ڕێكخەرى كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستان زیاتر دەڵێت ئێمە زانیاریمان هەیە كەپێشتر هەزاران ئیمزا و یاداشتنامە ئاڕاستەى سەرۆكى ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتى ئەوروپا كراون بەڵام ئێمە بەرنامەى جیاوازمان هەیە لەوان و چاوەڕێ دەكەین ئەوكەسەى ئێمە یاداشتنامەى ئاڕاستە دەكەین بتوانێت لەمنێوەندەدا ڕۆڵ بگێڕێت ڕێكخەرى كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستان دەڵێت داوا لەكوردستانیان دەكات بەشدارییەكى بەرفراوان لەكەمپینەكەیاندا بكەن بۆ ئەوەى بتوانرێت كاریگەریى هەبێت لەسەر ئەنجامەكەى ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەئەوان لەپێناو جوڵاندنى ڕاى گشتى و لەیەكترنزیكردنەوەى كوردستانیان لەهەرچوارپارچەى كوردستان و تاراوگە ئەم ڕێكخراوەیان پێكهێناوە جێگاى باسكردنە كەمپینى نێودەوڵەتى كوردستان ڕۆژى 1-7-2011 ڕاگەیانرا و لەیەكەمین چالاكیدا ئیمزا بۆ ڕێگرى لەسێدارەدانى لاوان كۆدەكاتەوە
هەركەسێك دەیەوێت بەشداربێت لەم كەمپینە دەتوانێت ناوى خۆى بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست