کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەسەن ئاغاى بێشیر ..! جاشەکەی حکومەت و دۆستەکەی یەکێتیی و مام جەلال

Thursday, 19/01/2012, 12:00


پشدەرییەک حەسەن ئاغاى بێشیر لە چاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە(798) ى(25/12/2011) دیمانەیەکی لەگەڵدا کراوە، بەمەبەستى بەرچاوڕونى خوێنەرانى هاوڵاتى و بیرخستنەوەى حەقیقەتی ڕابردووى ئەم کەسایەتییە، كۆمەڵێك بەڵگە دەخەینە بەرچاوى خەلكى پشدەر تاگورگیان لێ نەبێت بەمەڕ..دواتر خوێنەر خۆى سەرپشك بێت:
حەسەن ئاغا لەچاوپێكەوتنەكەى هاوڵاتى دا دەڵێ: لەساڵى 1976پەیوەندى بەیەكێتى نیشتمانیەوە كردووە ،لەساڵى 2004 وە بووە بەنوێنەرى تاڵەبانى بۆ عەشیرەتى میراودەلى.
كەواتەخوێنەر بۆى هەیە بپرسێ: بۆ حەسەن ئاغا لەساڵى 1976وە یەكسەر پەڕیوەتە ساڵى 2004؟ بۆ باسى ئیش و كاسبیە سەرەكیەكەى هەشتایەكانى ناكات؟ خەڵكى پشدەر هەموویان زانیاریان هەیە و ئاگادارن، كە حەسەنى ئەحمەد ئاغاى بێشیر لەگەڵ سالح ئەحمەد ئاغاى بێشیر كە دەبێتە برابچوكى حەسەن ئاغا، فەوجە خەفیفەیان هەبوو،زیاتر حەسەن ئاغا سەرپەرشتى و دەمڕاستى فەوج بوو! هەر ئەو حەسەن ئاغایە بوو دەوام و سەرپەرشتى زیاتر لە (500) جاشى دەكرد لەتەق تەق ..! هەر ئەو حەسەن ئاغایەى بێشیر بوو بە خۆیى و فەوجەكەى لەشەڕێكى دەستەو یەخەدا دژى پێشمەرگەى كوردستان لە ناوەڕاستى هەشتاكان چەندان پێشمەرگەى شەهید كرد، برایەكى بچوكى بەناوى (سلیمى كتێبخانەى جەماوەر) لە شەڕى تەق تەق بەكوشتدا، پاش شەڕەكەش لە (مەنزومەى شیمال لە كەركوك) لە دوایان نارد و پارەیەكى باشى پاداشت وەرگرت (لەو پارەیە هیچى نەدا بەسالحى برایى و خێزانی برا کوژراوەکەی) ساڵح ئاغاى برای كە پلەكەى (عچو العامل بوو لەبەعس دا) لە دواى ڕاپەڕین بۆ ڕووى نەهات بێتەوە پشدەر، ڕووى لە كوردستان نەكردەوە.
ئەرێ بەڕاست حەسەن ئاغا ئەو سەروەرییە چىمان پێمان دەفرۆشێتەوە؟. هەشتاكان حەسەن ئاغا لە دەشتى كۆیە و تەق تەق ڕاوە پێشمەرگەى دەكرد، كەچى ئێستا نوێنەرى تاڵەبانییە! هەر ئەو حەسەن ئاغایەی بێشیر لە كۆتایى دووهەزارەكان بەدزیەوە لە سوریا لەگەڵ گروپەكانى بەعسدا كۆبۆوە وهاوپەیمانى لەگەڵ تازەكردنەوە.
حەسەن ئاغاى بێشیر (خۆى سەپاندووە) خۆی بەڕیش سپى تایفەیەكى میراودەلى دەزانێ، بەردەوام خەریکی فیتنەیى و دوبەرەكی و ئاژاوە و ژنكوشتن دایە لە ناو پشدەرییەکاندا ! هەردانیشتن وگفتوگۆیەك حەسەناغاى تیدابووبێ ، ئەوە بێ گومان یا كەسێك گوژراوە ، یا ژنێك زیندە بەچاڵ كراوە، ئەوەتا بەفەرمان و ڕاوێژى حەسەن ئاغاى بێشیر چەندان كچى میراودەلى كوژران لەوانە (XXXX)
لەساڵى 2004 لەگەرمەى هەڵمەتى هەڵبژارندا حەسەن ئاغاى بێشیر پلانێكى دانا كە گوایە پارتى حەسەن ئاغا دەكاتە قائمقائمى پشدەر بۆ ئەوەى یەكێتى گرنگى پێ بدەن (لەكاتێكا حەسەن ئاغا دەخوێنێتەوە و دەنوسێ_ هیچ بڕوانامەیەكى نییە)... لەئەنجامدا مقابەلەیەكى لەلاى سكرتێرى گشتىی یەكێتى بۆ وەرگیرا.
حەسەن ئاغا لەو چاوپێککەوتنەدا دەڵێ: لەخوار مام جەلالەوە هەمووى خرابە و ئەلغامە .. دەكرێ لەحەسەن ئاغا بپرسین خێرە ئیستا ئەو قسانە دەكەى؟ ئەى چەندان ساڵە بەناو نوێنەرى بۆ ئەو قسانەى نەكردووە؟ دیسان دەیەوێت هەمان بازرگانى ساڵى 2004 لەنێوان یەكێتى و پارتى دا بكاتەوەو، بەڵكو ئێ لایەكیان ئیسقانیكى بۆ فڕێ بدەن!
هەر ئەو حەسەن ئاغایە بوو بەردەوام لە مەلبەندا بوو، خێرە وا ئێستا كۆمیتە ومەلبەند و لێپرسراوى مەلبەندى قەڵادزێ بەلاى تۆوە ئەلغامن؟ هەمووشەویك لەماڵى لێپرسراوى مەڵبەندابووى هەتا قەسرەكەت بەحزب لە گربداخ ڕاست كردەوە.


حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ئاغای‌ بێشیری‌: مام جه‌لال پیاوێكی‌ چاكه‌، به‌ڵام چوارده‌وره‌ی‌ ئه‌ڵغامه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە