كەلاریان لەدژی بڕیارەكەی دادگای باڵای هەڵبژاردنەكان لە سەر لیستی هیوا ناڕزایی نیشان دا
Monday, 15/06/2009, 12:00
لە رێكەوتى 14/06/2009 دوا بە دواى ئاشكرا بوونى بریارى دادگاى باڵاى هەڵبژاردنەكانى هەرێمى كوردستان كە تێدا باس لە قەدەخە كردنى لیستى هیوا دووبارە دەكاتەوە خۆپیشاندانى نارەزایەتى لە لایەن جەماوەر و لایەنگیرانى ئەو لیستەوە لە شارى كەلارى باشوورى كوردستان بە رێوە چوو .
لە رۆژى 14/06/2009 لە ناوەندى شارى كەلارى باشوورى كوردستان لەخۆپیشاندانێكى نارەزایى بە مەبەستى شەرمەزاركردنى بریارى دادگاى باڵاى هەڵبژاردنەكان كە تێدا ئەو بریارە نادیموكراتیانەى كومیسیۆنى باڵاى دووبارە كردەوە لە لایەن ئەندام و لایەنگیران و جەماوەرى نیشتمان پەروەر و ولات پارێزى شارى كەلار بەرێوە چوو . لەو خۆپیشاندانەدا كە بە دروووشمەكانى لیستى ((لیستى هیوا ناوەستێ و با یاسا سەروەر ببێ)) و هەروەها بە بەرزكردنەوەى پلاكارد و پارچە نوسراوەكانى بە ناوەرۆكى ((بێ دەنگ كردنى لیستى هیوا بێ دەنگ كردنى خواستەكانى ژنانە)) و ((بەشدارى نەكردنى لیستى هیوا لە هەڵبژاردنەكاندا لەكەدار كردنى پرۆسەى دیموكراسیە لە كوردستاندا)) هاوكات بە بەرزكردنەوەى پوستەرو بەیرەفەكانى رێبەرى گەلى كورد بەرێز عبدوڵا ئوجالان و ئاڵاكانى پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان و ووتنەوەى درۆشمەكانى ئێمە سۆزمانداوە و تا دوایى تێكۆشان دەكەین و بمرێ پیلان و پیلانگێران و ولاتەكەمان نەدەنە دەستى داگیركەران درێژەیان بە چالاكییەكەیان دا . ئەوەش جێ ئاماژەیە بەشدار بوونى گەنجان گرسەیى بوو . ئەوەش جێگەى باسە كە ئەو چالكییە بێ هیچ ئاڵۆزیەك بە رێوە چوو . پاش یەك كاتژمێر و نیو بە خوندنەوەى لێدوان جەماوەرى بۆشدار بوان كۆتایان بە چالاكییەكەیان هێنا . ئەوەش درێژەی ئەو لێدوانەیە كە لەچالاكییەدا خوێندرایەوە.
جەماوەری ئازادیخوازیو وڵاتپارێزى شارى كەلار دوای ئەوەی بەبڕیارێكی سیاسی و لەچوارچێوەی رێككەوتنی(ئێراق-ئەمریكا-توركیا-هەرێم)دا لیستی هیوا بێبەشكرا لەبەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا. ئێمە وەكو لیستی هیوا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە لەلایەك دۆسیەمان پێشكەشی لیژنەی دادوەریی تایبەت بەهەڵبژاردنەكان كرد، لەلایەكی ترەوە لەگەڵ (پ.چ.د.ك) و ئەو رێكخراو و كەسێتیانەی كە پشتیوانی لیستەكەیان دەكرد و كۆمەڵێك رێكخراو و لایەن و كەسێتی دیموكراتخوازو بەهەڵوێست و بەشێك لەراگەیاندنەكان هەولمَاندا كە كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بەم بڕیارەدا بچنەوە، هەروەها داوامان لە لیژنەی دادوەریی كرد كە ئەوان سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و نەبنە بەشێك لەم بڕیارە ناڕەوایە. بەڵام بەداخەوە لیژنەی دادوەریش بووە بەشێك لەو پرۆسە ناڕەوا و نادیموكراتییەو وەكو ئەكتەرێكی گوێ رایەڵی دەسەڵات ئەو بڕیارەی پەژراند. دەسەڵاتی هەرێمیش لەبەرامبەر ئەم بێ رێزییە بەرامبەر یاسا و رێساكانی هەڵبژاردن هەتا ئێستا بێدەنگن. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كە ئەوان خۆیان رۆڵێكی سەرەكیان هەیە لەگەڵاڵە كردنی ئەم بڕیارەدا و ئەمەش بۆخۆی دەبێتە پەڵەیەكی ڕەش بۆ پرۆسەكە و ئەوە دیاری دەكات كە لە هەرێمی كوردستان و ئێراقدا سەروەری یاسا و ئاسایشی نەتەوەیی بوونی نییە. ئەوەی سەروەرە ئیرادەو داخوازییەكانی هێزە دەرەكیەكانە. ئەمەش گەورەترین بێ رێزییە بۆ سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانیمان. ئەركی هەموو مرۆڤێكی نەتەوەیی و نیشتمانیی و دیموكراتخوازە كە ئەم بێ رێزییە پەسند نەكات.
دیموكراتخوازان و هاوسۆزانی لیستی هیوا ئێمە سەرەتا دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەن و كەسێتیانە دەكەین كە پشتیوانیان كردین و پیرۆزباییش لە هەموو هاوسۆزانمان دەكەین كە شەرەفی ئەوەمان پێبڕا ڕووی نادیموكراتی دەسەڵاتی هەرێم هەڵبماڵین و ئەمەش دەسكەوتێكی گرنگەو بەئاسانی ئەنجام نادرێت. وەكو پێشتریش باسمان كردبوو هیچ بڕیارێكی ناڕەوا ناتوانێت لەتێكۆشان ساردمان بكاتەوە، بەپێچەوانەوە سوورترمان دەكات لەسەر خەبات. هەربۆیە لە ئەمڕۆ بەدواوە بە ئەركی خۆمان و هەموو ئازادیخوازان و دیموكراتخوازان دەزانین كە تێكۆشانی خۆمان چڕتر بكەینەوە هەتا ڕێگە نەدەین ئەم جۆرە رەفتارە ببێتە نەریت، لەجێگەی ئەوە ئیرادەی تێكۆشانی جەماوەر بەرەو پێشەوە ببەین. ئێمە لەو باوەڕەشداین كە هیوا لە سەركەتن بەهادارترە و هیوای ئێمە بۆ تیكۆشانی دیموكراتی زۆرەو باوەریشمان بەخۆمان هەیە و سەركەوتنیش سەرچاوەی خۆی لەم بەهایانەوە دەگرێت. لەكۆتاییدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە لەپرۆسەیەكی دیموكراتی راستەقینەدا هەموو لایەك سەركەوتوون و دۆڕاو و براوە نییە، بەڵام لە زەمینەیەكی نادیموكراتیدا براوە و دۆڕاو هەر دۆڕاون. چونكە بەهاكانی دیموكراتی بن پێدەكرێت. ئێمەش لەپێناوی خوڵقاندنی زەمینەی دیموكراتی و سیستەمێكی دیموكراتدا تێكۆشانی خۆمان بەگوڕتر دەكەین، چونكە دڵنیاین تاكە گەرەنتی سەركەوتنی گەلەكەمان و پاراستن و مەزنكردنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان بەرقەراركردنی سیستەمێكی بەمڕەنگەیە.
سڵاو و رێزى شورش گێرى
16/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست