ژووری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان یان پاسی پۆلۆنی ؟
Sunday, 04/10/2009, 12:00
ژووری پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان یه‌کێتی نیشتیمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌کا ، جه‌میل هه‌ورامانی ڕاسپێردراوه جار جار شتێک پاره بدات به ئه‌دمینه‌کانی . به‌تایبه‌تی دوای درووستبوونی ڕه‌گ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و ژووره میوانه‌کانی له‌ناو پاسێکی پۆڵۆنیدا جێگایان ئه‌بێته‌وه . هه‌ق بوو له‌به‌ر خاتری شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی و پاراستنی سومعه‌ی که‌سوکاریان قفڵێکی تووندیان له ده‌رگای ئه‌و پاسهپۆڵۆنیه بدایه و هێنده‌ی تر حه‌یای خۆیان وحیزبه‌که‌یان نه‌بردایه.
ژووره‌کانی پاڵتۆلک ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی و سه‌کۆی دیالۆگ نه‌بن به ده‌ردی پاسهپۆڵۆنیهکهی پێشمه‌رگه‌کانی جه‌میل هه‌ورامانی ده‌چن . باشه له‌م ئه‌وروپا گه‌وره وفراوانهدا به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دێرین هه‌یه ،ئه‌دی بۆ ده که‌س سواری پاسهپۆڵۆنیهکه نابن تاوه‌کو یه‌کێتی ناچار بکات شه‌مه‌نده‌فه‌رێکیان بۆ بکڕێت و پاسهپۆڵۆنیه ئێکسپایهرهکه فڕێ بده‌ن و بیگۆڕن ؟ کاکه باسی گۆڕان مه‌که ، که باسی گۆڕان ئه‌که‌ی وا ئه‌زانم به‌سه‌د گۆڕانخوازی گه‌نجی دوای ڕاپه‌ڕین تێر وپڕ پڕ شه‌قم ئه‌که‌ن .
ئه‌دمینه‌کانی ئه‌و ژووره ڕۆڵی سه‌کنی پاس ده‌بینن ، ئه‌وه‌ی هاته ناوه‌وه یه‌کسه‌ر داوای پاره‌ی سواربوون (ئینتمابوون بۆ باڵی تاڵه‌بانی و دژایه‌تی نه‌شیروان مسته‌فا) ی لێ ئه‌که‌ن . که‌واته سه‌یر نیه ،که بوونه‌ته فیلم و کهسهڕۆشنبیر و به‌تواناکانیان لێدورکهوتۆتهوه و تازه به‌و ئه‌ده‌بیاته ماستاوچێتی و نه‌فس نزمی و جاشڕۆشنبیری یه‌کێتی بروا ناکه‌ن و پشتی یه‌کێتیان شکاندووه و پاڵپشت و هه‌ڵسوڕێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست