کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


شەرمەزاری بۆ ئەوانەى شەهیدەكانیان بۆ گەندەڵیكردن بەكارهێناوە، شەماڵى قادر منەوەر ، بەنمونە!!

Tuesday, 26/10/2010, 12:00


شەهید ئەو مرۆڤە خۆنەویستانەبوونە، كە خوێنى و گیانى خۆیان بۆ ئازادى نەتەوەو نیشتیمانەكەیان فیداكردووە، هەرچەندە دەتوانین هەموو ئەوانەى لە شەڕى براكوژى و شەڕى ناوخۆدا گیانیان لە دەست داوە، ناسنامەیەكى دیكەیان بۆ دابتراشیایە، چونكە زۆر جیاوازى هەیە لە چۆنێتى شەهادەت بوون و خۆ فیداكاری ئەوانەى بە دەست دوژمنانى نەتەوەوەوە شەهید بوونەو، ئەوانەى بە دەستى كوردە حەیاتەكەوە لەشەڕى ناوخۆ گیانیان لەدەست داوە، بەڵام ئەمە دیدگا و تێڕوانینى خۆمە، هەرچەندە حزبەكان بە پێچەوانەى پرانسیپ و ئەخلاقى شۆڕشگێڕانەوە ڕەفتاریان كردووەو، بۆ مەرامى سیاسى و حزبى و بەرژەوەندیە بۆگەنەكانیان و ئارمانجە سیخنەكانیان بەوەشەوە نەوستاون، كە كوژراوەكانى شەڕى ناوخۆیان بە شەهید نووسیوە، ئەمەشیان باخاترانە بێت، بەڵام هەزاران جاش و خائین و جاسوس و ئەنفالچیشیان بە شەهید تۆماركردووە، كە بە دەستى پێشمەرگەكانى بزووتنەوەى چەكدارى كوژراون یا بە سزاى گەل و نیشتیمان گەیەنراون!
ئەمە باسێكى دیكەیە و بۆ ستون و گۆشەیەكى دیكەى جێدەهێڵم؟!
هەموو كەسێك شەهید عوسمانى قالە منەوەرى ناسیوە كە یەكێك بووە لە فەرماندەكانى پارتى و لە شەڕى ناوخۆ لە سنورى پێنجوین كوژرا، یا بل بلێێن شەهید كرا و، كاتێ لە 13 حوزەیران تەرمەكەیان بۆ سلێمانى هێنایەوە تا بە خاكى بسپێرن یا بینێژن، ئەوەبوو ئەو مەراسیمە وەك كەرنەڤاڵێك دەرچوو، ئەمە ئەوە ناگەیەنێنێت، كە هەموو دواكەوتوانى ئەو مەراسیمە عوسمانى قالە منەوەریان ناسیبێ، یا خۆشیان ویستبێ، یا هەمووى پارتى وبووبوون؟!!
ئەمە هەڵەیەكى زۆر گەورەیە گەر ئەم خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەراسیمەى 13ى حوزەیرانى 1994 كرابێ!
چونكە شڵۆقى و قەرە باڵغى ئەو مەراسیمە، بۆ هۆكارێكى زۆر گرنگ دەگەڕێَتەوە، كە یەكێتى خۆى بە قولەى قاف دەزانى و نەیارەكانیشى بە مێروولە دەشوبهالندو، هەر ئەو غوروری و بێمەنتى یە وەهاى لێكرد، لەماوەى 8 مانگدا پەلامارى حزبى شوعی كوردستان و بزووتنەوەى ئیسلامى و حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى و دوجاریش پەلامارى پارتى لێكەوتەوە، هەرچەندە پارتى هەڵگیرسێنەرى شەڕى نێوان یەكێتى و خۆى بوو، چونكە حەسۆ میرخانى بارزانى لە قەڵادزیە پەلامارى دەیاندوكاندارى ئەوسنورەى دابوو، هەموویانى دەركردبوو، بە بیانووى ئەوەى لە شۆرششى ئەیلول ئەو دوكانانە مۆڵكى ئەوبوون، كە ئەمەش پاساوێكى زۆر گەوجانەبوو، یەكێتیش هەلێكى زێڕینى بۆ هات پێشەوەو پەلامارەكەى خۆى نەشاردەوەو پارتیش بچوك كردەوە!!
تەنها ئەم باسە وەبیرهێنانەوەیەك بوو بۆ پارتى و بنەماڵەى بارزانى كە سەهونەكەن ئەو جەمعیەتەى 13ى حوزەیران بە موڵكى خۆیان بزانن، باشترین بەڵگەش ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى تەموزى پارساڵ و ئادارى ئەمساڵ بوو، كە پارتى لە سلێمانى و دەوروبەرى یەك كورسیشى بە هەقى خۆى نەهێنابوو، بەو هەموو مووچە خۆرانەشەوە كە بە ئاواراەیى بۆ ئەو سنورانە گەڕابوونەوەشەوە!
ئەوەى جێگاى باسكردنە زۆر ناخۆش و نەشیاو ناتەندروستە هەندێك كەسى نەفس نزم و هەلپەرست و نەخۆشى نێو ئەو بنەماڵانەى كە قوربانیان داوە، لە جیاتى ئەوەى بە بوێرو ئازایەتى یەوە داواى ماڤەكان و ئیمتیازى شەهیدانەو قوربانیەكانیان بكەن، كەوتوونەتە ژێر پەردەى دزیى و گەندەڵى و بەتڵانبردن و تا ئوەى دیاردەى نەشیاویشیان پەرەپێداوە، ئەمانەش دوو جۆرن:
جۆرێكیان بە نەزانین و ئیهمالى و بێ پشت و پەناو نەبوونى و بارگرانى ژیانەوە تووشى هەندێك حاڵەت بوون، كە ئەمانە دەكرێت چاوپۆشیان لێبكرێت، چونكە بەرپرسانى حزبەكانیان كە هاورێى شەهیدەكانیان بوون، زۆر بێڕەحمانەرەفتاریان لەگەڵ كەسو كارى شەهیدەكاندا كردووەو، ماڤە كانى ئەوانیان بە بەچكە بەعس و ئەنفالچى و جاش خائینەكان بەخشیوە!
جۆرى دووەهەمیان بە بەرنامەو نەخشەى بۆ گەنى و تاوانەوە ئەو دیاردانەیان گەشە پێكردووەو، بەناوى شەهیدەكەیانەوە دەستى خراپەكارى و دزیى و گەندەڵیى و تا ئەوەى تەزویرى بڕوانامەشیان ئەنجامداوەو، نەك هەر خۆیان بەڵكو ناو و پێناسەى شەهیدان بەگشتى و شەهیدەكەى خۆشیان سوك كردووە، ئاراس و شەماڵى قادر منەوەر بەنمونە دێنینەوە:
لەم بەشەدا شەماڵى قادر منەوەر جێگاى قسەكردنە!
شەماڵى قادرمنەوەر زیاتر لە 3 دەیەیە لە هەندەران ژیانى بەسەر بردووە، وەك هەموو كوردێكى ئەم میللەتە و، دواى شەهید بوونى خاڵە عەفان بۆ كوردستان بە شێوەى كاتى گەڕایەوە تا ئەوەى ئاشكرابوو بە دواى دەست كەوتوو ئیمتیازى خاڵە عەفاندا وێڵ بوو، هەرچەندە خاڵە عەفان تا زیندوو بوو درێغى نەكردبوو لە دەست كەوتوو خانوو سامانى باش، بەڵام تەمەن مەوداى نەدا و لەشەڕى ناوخۆدا گیانى سپارد!
خۆ ئەگەر شەماڵ و ئاراسى براى بۆ ئەوەى بارى ئابوورى و گوزەرانى هاوسەرو منداڵەكەى خاڵە عەفان باشتر بكەن و مووچەو ئیمتیاز سامانیان بۆ كۆبكەنەوە، ئەوا جێگاى ستایش كردن و ماندوو نەبوون كردنیانە!
بەڵام بە داخەوە زیاتر لە 4 ساڵ ئاراس و شەماڵ بەناوى شەهیدانى 13 حوزەیرانەوە زیاتر لە 3 ملێۆن دینارى سیویسریان لە مەسعود بارزانى و نێچیرەڤان و شەوكەت و مەكتەبى سیاسى وەرگرتوو، تەنها یەكجار هەر خانەوادەى 15000 هەزار دینارى سیوسیران وەرگرتووە، ئیتر نازانین كام بنەماڵە لەو ئیمتیازانەیان بەركەوتووە، ئەوەندە دەزانین كە زۆربەى كەس و كارى شەهیدانى 13 حوزەیران بە قەدەر شاخێك گلەیان لە پارتى و بنەماڵەى بارزانى هەیەو، مەكتبەى سەرۆكى پارتیش چەندین جار باسى ئەوەیان كردووە كە 3 ملێۆن دینارى سویسرى ئاراس و شەماڵ وەریان گرتووەو ئیمزاى هەموو بنەماڵەكانیان هێناوەتەوە، بەڵام پێدەچێت تەزویران لە واژووە كاندا كردبێ!
ووتمان هەرچى بۆ كەس و كارى شەهید بكرێت جێگاى رێزە لەوە سەدان جار باشترە جاموستەشارەكان و قاسم ئاغاكانى مەسعود بارزانى بیخۆن!
شەماڵ تا ئێستا چەندین جار شكاتى لێكراوە لەلایەن هاوسەرى خاڵەعەفانەوە كە بە ناوى ئەوەوە مەكتەب سیاسى و ئەنجومەنى وەزیران مەكتەبى سەرۆكى پارتى نەماوە بە ناوى بێوەزعى ئەوەوە پارەى زۆریان وەرنەگرتبێ!
فریاد بارزانى 2 جار ئەوەى باسكردووە بە 20 دەفتەر دۆلاریان بۆ كرینى خانوو بۆ ماڵى خاڵەفان وەرگرتوەو تەنها 5 دەفتەر دۆلاریان بە مناڵەكانى عەفان داوە، 3 جار شەوكەت شێخ یەزیدن 12 دەفتەر دۆلارى بۆ ئاراس و شەماڵ بەناوى ماڵى عەفانەوە سەرف كردووە، لە دكتۆر رۆژ و كاك جەوهەر نامیق و ئازاد بەروارى و نێچیرەڤانیش بە جیا پارەیان وەرگرتووە، 2000 مەتر زەویان بۆ كارگەى بلۆك لە كەسنەزان وەرگرتوەو، 14 پارچە زەویان بەناوى پاسەوانى وەهمى بۆ شەماڵ و ئاراس دابینكراوەو، 4 سەیارەیان وەرگرتووەو، مانگانە لەسەر فەلەك خواردنى 50 نەفەر وەردەگرن !
جارێكى دیكەش باسى ئەوە دەكەین، گەر بۆ بنەماڵەى شەهیدان بێ ئەو جێگاى ستایشكردنە ، بەڵام خانەوادەى شەعید خاڵەعەفان و ئەوانەى 13 حوزەیران تەنها جارێك بەسەر كراونەتەوە!
شەمڵ كراوەتە كارگێرى لقى 4 تەنها مووچە وەردەگرێت و گوایە لە ئەوروپا دەخوێنێت، بە فازیل میرانى ووتووە، دكتۆرا دەخوێنم، ئاخر مرۆڤێك ئامادەیى نەخوێندبێ و بەكالێۆرس نەبووبی ماستەرى نەخوێندبێ چون دەتوانێت دكتۆرا بخوێنێت، دەبوو مەكتەبى فازیل میرانى بە ئەنتەرنێت یا بە ڤاكس بە رەسمى داواى موشەخەساتى شەماڵیان بكردایە، تا بیانزانیایە لەكام زانكۆ و لەكام كۆلێژو بەش و ناوى وڵاتەكە دەخوێنێت، ئێمە لەسەدا سەد ئاگادارین ناوى تەنها لە وەزارەتى دەرەوەى ئۆكرانیا هەبووە، ئەویش 20 ساڵ قاچاخچێتى مادە هۆشبەرەكانى كردووە!
ماوەیەك لە سوریا شەریكى رەحمەتى عومەر بوتانى بووەو ، دواى ئەوەى كاك عومەر بۆتانى كۆچى كردووە دەستى بەسەر سامان و پارەى ئەویشدا گرتووە، كە وەك ئاراسى براى باسكردبوو 120 دەفتەر دۆلارى عومەر بۆتانیشى خواردووە!
بروانن ئارس و شەماڵ فێرى چ كاسپى و بازرگانیەك بوون بۆ پارە پەیداكردن؟؟؟!!!
ماوەیە بەناوى خۆیانەوە نامەیان بۆ هەندێك كەس بۆدەنووسى بەناوى ژنهێنانەوە یا نەخۆشیەوەو، بۆ مەسولەكانیان دەناردوو، هەرچیان دەست بكەوتایە وەك برا بەش بەشیان دەكرد، جارێكیان نامەیەكیان بۆ شەوكەت ناردبوو، 60 هەزار دینارى سیویسریان بۆ سەرف كرابوو، لەگەڵ ئەو گەنجە بەشیان كردبوو، پیان ووتبوو خۆت ئامادە بكە بۆلاى ئازاد بەرواریت دەنێرین!
جارێكیان ئەوەندە لەلاى فرانسۆ هەریرى بۆ ژنەكەى عەفان پاڕابوونەوە ئەویش 2 پارچە زەوى پێدابوون، پاش 12 ساڵ ئینجا هاوسەرى عەفان زانیبووى!
مەبەستم لەم بابەتە ئەوەیە هەق نیە ماوە بدرێت مرۆڤە نارشینەكان و گەندەڵەكان ناو ناسنامەى شەهیدەكان و خانەوادەكانیان بۆ مەبەستى گەندەڵى و شەخسى بەكاربهێنن، دەنا هەرچى بۆ باشكردن و چاككردنى گوزەرانى كەسوكارى شەهیدان بكرێت هیچ منەتێكى تیا نیە و واجبە، بەڵام با نەوەكانمان وەك شەماڵ و ئاراس فێرنەبن دزیى و گەندەڵى و دەست برسین و تەزویر بكەنە بەهانە بۆ خۆ دەوڵەمند كردنى خۆیان ، ناسنامەى شەهیدەكانیش لەكەدار بكرێن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە