کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌رگی ده‌نگ

Monday, 28/02/2011, 12:00

















وتم من به‌ردم


وتی من گوللـه‌م



وتم من وشه‌م

وتی من لوله‌م



وتم من خاكم

وتی من ئاوم



وتم بوه‌سته‌

وتی ڕات ماڵم



وتم من ده‌نگم

وتی من كه‌ڕم



وتم قسه‌بكه‌ین

وتی نا لأڵم



وتم بۆ خاتری یه‌زدان

وتی كــــــام یــه‌زدان



وتم وازبێنه‌

وتی گه‌ردنت بێنه‌



وتم ها فه‌رموو

توند قورگی گرتم



ئالێره‌به‌س بوو

هه‌ناسه‌ی بڕیم



له‌م خاكه‌ جوانه‌

كه‌ناوی كوردستانه‌



ده‌ستێكی واڕه‌ش

له‌ژیان ده‌م كات بێبه‌ش



ده‌باله‌دوای من چه‌ندلاوی جوان

خوێنیان بڕێژن ببن به‌قه‌ڵغان



له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ خوێنیان بڕێژن

له‌سایه‌ی نه‌فسیان ناهه‌ق بنێژن
چوارقوڕنه


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە