چوار شه‌هیده سه‌رکه‌شه‌که‌ی به‌رپه‌تی سێداره...........
Sunday, 16/05/2010, 12:00
مروڤی کورد له‌وه‌تای مێژوو پێی ئاشنایه سه‌رپشك نه‌بووه چڕێگایه‌ك هه‌ڵبژێرێت،بۆ گوزارشت له ژیـان و خه‌بـاتی. وه‌تێکۆشـان بۆته‌قه‌ده‌ری چونکه ململانێکانـی لــه‌گه‌ڵ بوون و نه‌بوون وه‌ك گه‌لێــکی ئــازاد یـاخود خۆپـاراستن له‌توانه‌وه له‌نـاو هه‌ناوی زل هێزه‌کـان به‌درێژای مێژوو،وه‌هه‌تـا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت به درێــژای ئـه‌و مێــژووه دوور‌و درێـژه ژیلـه‌مـۆی هـه‌ڵ سـوڕانـدنی ئـه‌م خه‌بـاته که‌ســانی خــاوه‌ن قه‌نـاعـه‌ت به‌وه‌ی مرۆڤه‌کـان ده‌بێت ئـازاد بژیـن،ئه‌م جـۆره مرۆڤـانه ژیله‌مۆی به‌رده‌وام بـوونـی خه‌بـاتـن، دوژمنـان و داگیرکه‌ران زۆرزیاتر لێیان به‌داخن له سه‌رکرده‌و ڕابه‌ره‌کان.
مه‌لا شوکر ڕۆژبه‌یانی که‌ناسراوه به(مام فه‌تاح) له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه ده‌رکی به‌م لێپرسراویه‌تیه مێژووییه کردووه بۆڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و نـاعه‌داله‌تیه ریزه‌کـانی حزبی شیوعی هه‌ڵبژاردووه،کـه ئه‌م حیزبه به‌خۆڕاگـروو مــاندوونه‌نــاس نــاسراوه ، وه‌ك هـه‌موو تێکـۆشـه‌رانی کــاری سیــاسی ئــاشکـراو نهێنـی وه پێشمـه‌رگــایه‌تـی شۆرشـی بزاڤی رزگـاری خوازی گه‌له‌که‌مـان کـادیرێـکی پێشکه‌وتووی بواری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی به‌رده‌وام بووه بێ پشودان.
ئه‌م ته‌مه‌نه پرسه‌روه‌ریه‌ی مه‌لا شکور ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه لای تێکۆشه‌ران و سیاسـه‌ت مه‌دارانی گـه‌لـه‌که‌مـان وه هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆ کاری گه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی هه‌رله‌پووره کـافیـه‌ی هـاوسه‌ری ژیـان و خه‌بـاتی،هه‌تـا هه‌رچوارلاوه شه‌هیده سه‌رکـه‌شه‌که ی به‌رپه‌تی سێـداره (جه‌میل و سـالار و ئـازاد و نه‌وزاد) وه هـه‌ر چوار کچـه‌کـه‌ی (گه‌لاوێژ و په‌روین و تـارا و ئـارا) هه‌ریـه‌ك لـه‌وان داستـانێکـن لـه‌ئـاستـی خۆڕاگری و ئازایه‌تیاندا سه‌د قه‌ده‌م خێر ده‌سته‌و نه‌زه‌ر وه‌ستاون.
جوانه‌مه‌رگانی نشتمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه تینوی ئازادی و سه‌رفـرازین،بۆیه سـره‌وتن ووشـه‌یه‌ك نه‌بووه له فه‌رهه‌نگی ژیانیاندا وه هه‌رجموجۆڵێك دژ به دکتاتۆریه‌ت بوایه ئه‌بوایه سه‌رقافڵه‌بن.
له‌ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی شاری که‌رکوکی ساڵی(۱۹۸۲) له‌لایه‌ن رژێمـه‌وه ده‌ستگیـرده‌کـرێن،دوای لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌ئه‌مانه خـۆپێشانده‌رێکی ئاسایی نین،خێزانێکن که زه‌مه‌نێکه به‌دوایاندا وێڵـن،بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌نـدامـانـی خێزانه‌که‌یـان ده‌سـت گیرده‌که‌ن،رژێـم بڕیـاری لـه‌سێـداره‌دانی سه‌پــانـد به‌سـه‌ر هه‌ر چـوار لاوه تێکۆشه‌ره‌که وه پوره کافیه و چوارکچه‌کان له به‌ندینخانه رزگاریان ده‌بێت،وه ئه‌م خێزانه به‌رده‌وام ده‌بـن له کاری نهێنی دژ به رژێمیه ڕوو ڕه‌شه‌که‌ی به‌عس هه تا ڕاپه ڕینه‌که‌ی به‌هاری(۱۹۹۱).
له‌ساڵی (۲۰۰۳) دوای ڕووخانی ڕژێمه دکتـاتۆریه‌که‌ی ێدام بۆیـان ده‌رده‌کـه‌وێـت که‌له ساڵی(١٩٨٥)هه‌ر چوار جوانه مه‌رگه که له سێداراون ئه‌م تێکۆشه‌رانه بوون به‌سومبول بۆ گه‌له‌که‌مان وه سه‌بووری بۆ دایکی شه‌هیدان، جوانترین رێزلێنان له جوانه مه رگان ته نها هه ڵوێستێكه بۆپاراستنی هه موو جوانیه كانی نشتمان هه رله كه رامه تی مرۆڤه وه تاخاك و ئاوهه واو قوربانیه كانی ئه م كوردستانه،وه رسواكردنی دیارده ناشرن و قێزه ونه كان هه ر له جاشایه تی و شه ری ناوخۆ ڕسواكردنی خاوه ن فایل وگه نده ڵه كان،وه پیاوه كانیان وه ئه وانه ی له پشتیانه وه ن،به م جۆره روحی جوانه مه رگان ئاسوده ده بن،وه ئێمه ش به شێك له وژدانمان ئاسوده و جوان ده بێت، وه جـارێکی تر مێژوو سه‌لمـاندی که فاشیه‌ت چه‌ند به‌هێزبێت، شێره به‌فرینه‌یه و به‌خۆری ئـازادی ده‌توێته‌وه،ئه‌م پیاچوونه‌وه خێرایه ته‌نها زادێکه بۆ نووسه‌ره به‌شه‌ڕه‌فه‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌ببێته تۆشه‌ی ڕێگای ئازادی خوازان.
ڤینا/نه‌مسا.2010/4/21
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست