کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌وه‌ڵامی (ئه‌نجوومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان) دا

Sunday, 21/08/2011, 12:00





له‌م کاته‌دا که‌شه‌ڕ شه‌ڕی نان په‌یدا کردنه‌له‌شه‌قامه‌کانی کوردستاندا، له‌و کاته‌دا ده‌سه‌ڵات له‌ژێر په‌رده‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌ییدا خۆی ده‌شارێته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و باسانه‌له‌به‌ر‌ژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربهێنێت که‌ختووکه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌داته‌وه‌. ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه‌بخاته‌وه‌قاڵبێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌موو ئه‌و شه‌ڕو کوشتاره‌یان له‌بیر بچێته‌وه‌که‌به‌ر له‌چه‌ند مانگێک به‌ئامانجی وه‌ده‌ستخستنی خواسته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بره‌ویان پێدا. له‌م دیوه‌وه‌ئۆپۆزیسیۆن و له‌ودیوه‌وه‌ئه‌نجوومه‌نی سه‌را، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویان فریو ده‌دا بۆ وه‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێکی سیاسی که‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو نه‌دارای کوردستاه‌وه‌نه‌بوو.
ئێستایش (ئه‌نجوومه‌نی مه‌یدانی ئازادی کوردستان
 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8e6187c7) سه‌رله‌نوێ مه‌سه‌له‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دێنێته‌وه‌پێشه‌وه‌و ده‌یه‌وێت به‌و جۆره‌خه‌ڵکی بخاته‌وه‌پشت ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی ئه‌و شه‌ڕه‌یان بیر بچێته‌وه‌که‌له‌پێناویدا هاتبوونه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌سه‌ڵاتیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌کردبۆوه‌، ده‌سه‌ڵاتێک که‌له‌گیانه‌ڵادا بوو ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌نجوومه‌نی سه‌را، چوار ده‌وریان نه‌گرتایه‌و له‌سه‌رادا نه‌یانخنکاندایه‌.
تا ئێستایش ئه‌و مه‌ترسیه‌گه‌وره‌یه‌له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا ماوه‌، هێزێکی جه‌ماوه‌ریی پڕ تاقیکردنه‌وه‌، هه‌روه‌ک پڵنگ له‌پارێزی نێچیره‌که‌یدا، مه‌ڵاسی خواردوه‌و خه‌ریکی په‌لاماره‌. ئه‌و هێزه‌مه‌مرێنن. هه‌ژاری و بێکاریی ‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان هه‌ر هه‌مان گیروگرفتی ماڵوێرانه‌کانی سه‌رسنووره‌کانه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌مه‌گۆڕن به‌شه‌ڕی خه‌ڵکه‌هه‌ژاره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌شه‌ڕی عێراق و ئێراندا به‌هه‌زارانی لێکوژرا، به‌ملیۆنانی لێده‌ربه‌ده‌ربوو، دواییش هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ئێران و عێراق ده‌ستی برایه‌تیان بۆ یه‌کتر درێژ کرده‌وه‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی و فارسی و تورکی و عه‌ره‌بی، به‌خه‌ریککردنی خه‌ڵکیه‌وه‌ن به‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌کانیانه‌وه‌، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵکی ناکۆکیه‌کانی خۆیانی بیربچێته‌وه‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ناوخۆییه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیاندا.
له‌کوردستان، هه‌روه‌ک ئێران، گرفتی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاته‌ناوخۆییه‌کانن، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی ناوخۆیی، یه‌کیان گرتۆته‌وه‌و ده‌ست له‌ناو ده‌ست، هه‌ژاری و بێکاریان کردۆته‌‌ئاشکراترین دیارده‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌. سه‌ر له‌خه‌ڵکی مه‌شێوێنن، ئه‌وان خۆیان زۆر هۆشیارن به‌وه‌ی گرفتی ناو شاره‌کان و گرفتی سه‌ر سنووره‌کان یه‌ک هۆکاری هه‌یه‌. که‌س زه‌ره‌رمه‌ند نا‌بێت خه‌ڵکی هه‌ژارو ڕه‌شوڕووتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌نه‌بێت. به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی کوردییش له‌وه‌دایه‌ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان به‌و باسه‌وه‌خه‌ریک بکرێت و چیتر په‌یامه‌کانی 17 شوبات یاد نه‌هێنرێنه‌وه‌.
با تۆپبارانه‌کان‌نه‌کرێته‌هۆکاری بیربردنه‌وه‌ی گرفته‌سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان. با شه‌ڕی سه‌رشه‌قامه‌کان وه‌رنه‌گێڕدرێن بۆ شه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی میدیایش بێت. ئێوه‌ده‌تانه‌وێت خه‌ڵکی گرفته‌کانی خۆی بیر بباته‌وه‌و بچێته‌ڕیزه‌کانی پژاکه‌وه‌بۆ شه‌ڕێکی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌ی ئێوه‌برایانی ئازیز، گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ده‌ده‌‌ن هارکات پژاک بووه‌ده‌سه‌ڵاتدار نابێته‌نموونه‌یه‌ک له‌پارتی و یه‌کێتی؟
ئێوه‌ده‌تانه‌وێت خه‌ڵکی به‌شتێکه‌وه‌خه‌ریک بکه‌ن که‌ته‌نها به‌به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵات کۆتایی دێت. چی له‌وه‌به‌که‌ڵکتره‌بۆ ده‌سه‌ڵات خه‌ڵکی به‌ئێرانه‌وه‌خه‌ریک بکرێن و گرفته‌کانی خۆیان له‌یاد بکه‌ن؟ جێ له‌وه‌کاریگه‌رتره‌بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ خۆپاراستن له‌هێرشی خه‌ڵکی که‌ڕوویان وه‌ربگێردرێت به‌ره‌و ئێران و چیتر به‌رپێی خۆیان نه‌بینن؟
ئه‌م شه‌ڕه‌شه‌ڕی نانه‌، سه‌ر له‌خه‌ڵکی مه‌شێوێنن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا، له‌هه‌مانکاتدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیایشه‌. ئه‌وان له‌به‌ردم بزووتنه‌وه‌ی هه‌ژاران و بێکارانی کوردستاندا ووره‌یان به‌رداوه‌. چاوه‌ڕێن هاکا پڕیشکی شۆڕش، به‌هه‌رچوار لادا بڵاوه‌ی کرد.

  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە