بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود له‌جیاتی شوێنه‌وارناسه‌کان مومه‌سیلێک وچاوه‌شێک بۆ ئه‌ڵمانیا شاند ده‌کات

Sunday, 21/02/2010, 12:00


ساڵانێکه‌ بنه‌ماڵه‌ی مافیای مه‌سعود و چه‌لاوخۆره‌کانیان ، که‌وتوونه‌ته‌ وێزه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو چه‌پ وراست خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌ ده‌مژن ، به‌جۆرێ خاوه‌نی سه‌دان بڕوانامه‌یان کردۆته‌ قوربانی حزب ، ده‌یان وسه‌دان گه‌نده‌ڵی رۆژانه‌ به‌رچاوی خه‌ڵک ده‌که‌وێت که‌س ناوێرێ نوزه‌ بکات ، ئه‌گه‌ر نموونه‌ی شوێنێک له‌کوردستان زۆر ئاسایی و له‌ووڵاتان زۆر به‌به‌ها ته‌ماشابکه‌ین ده‌زانین چ کاره‌ساتێک له‌و مه‌فته‌نه‌ هه‌یه که‌ بینرخترین شت شوێنه‌واره‌ له‌کوردستان‌ ، له‌و ڕۆژانه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت وگوزارم کرد، لای براده‌رێک دانیشتبووم، که‌نوسراوێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ سه‌رنجی ڕاکێشام ، ئه‌ویش سه‌ردانی شاندێکی شوێنه‌واری هه‌ولێر بوو بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌م لام ئاساییبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر عه‌جایب هاته‌ به‌رچاو ستافی شانده‌که‌بوو، که‌له‌ناویاندا حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر که‌ شانۆکاری خه‌ریجی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانه‌و به‌هۆی چه‌لاوخۆری بۆ بنه‌ماڵه‌و خۆڕه‌پێشکردنی ئه‌و پۆسته‌ خاسه‌ی وه‌رگرتووه‌، له‌هه‌مووی خۆشتر ئه‌و شانده‌ به‌ناوه‌ بۆ شوێنه‌واره‌ وه‌لێ چاوه‌شێکی زۆر موعته‌رفی تێدابوو به‌ناوی (سباح نوری) ، ڕه‌نگه‌ سه‌باحه‌ فه‌نی بچیت کلیپی گۆرانیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌سه‌ر شوێنه‌وار له‌ ئه‌ڵمانیا وێنه‌ بگرێت و حه‌یده‌ریش اخراجی بۆ بکات! ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر دڵسۆزی کورد بوایه‌ له‌و ساته‌ناسکه‌ی پڕوگه‌نده‌ی ده‌نگدانی لیسته‌که‌ی که‌ دیعایه‌ بۆ پاراستنی شوێنه‌وار ده‌کرێت ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی نه‌ده‌نواند ، هه‌رکه‌سێک ئه‌م نوسراوه‌ی بدیبا وای ده‌زانی ئه‌مه‌ شاندێکی هونه‌رییه‌، له‌کاتێدا چه‌ندین خه‌ریجی شوێنه‌وار به‌هۆی نه‌بوونی واسته‌و ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌ پۆلیس، که‌مه‌به‌ستیشم له‌وده‌سته‌واژه‌ به‌که‌م سه‌یرکردنی پۆلیس نیه‌. ئه‌و حه‌یده‌ره‌ چه‌ند جارێکی تر ده‌ستنیشانی گه‌نده‌ڵیه‌کانی کراوه‌ ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌ مافیا گه‌نده‌ڵه‌که‌ خۆی لێ لاڵککردووه‌ ، ئه‌وه‌ی جێی ده‌ست خۆشیه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌وار (مه‌لا ئاوات) ناوی خۆی له‌ شانده‌که‌ نه‌نووسیوه‌ ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه‌ که‌ شانۆکارو چاوه‌شه‌که‌ له‌ شانده‌که‌ ده‌ربێنێ ، بۆیه‌ من وه‌ک ده‌رچووێکی به‌شی شوێنه‌وار ناڕه‌زایی خۆم ده‌رده‌بڕم له‌و ناهه‌قیه‌و ‌ داواده‌که‌م له‌ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌ندیکای شوێنه‌وارناسان و به‌شی شوێنه‌واری زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌وه‌ بێده‌نگ نه‌بن و داواش له‌ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا بکه‌ن که‌ قونسلیان له‌ هه‌ولێره‌ پێشوازی له‌و شانده‌ نه‌که‌ن و له‌گه‌نده‌ڵی کوردستانی نه‌ ئاڵێن.
له‌کۆتایدا ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێم پێویستمان به‌ گۆڕانکاری هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە