گەندەڵیەكى لە هەممووان گەورەتر!!
Thursday, 28/07/2011, 12:00
سەردە مانێكى زۆر بوو هەدوو حیزبە پاڵەوانەكەى دەستەڵات سەرى قسەو بنى قسەیان پارەى گومرگ بوو تەنانەت هۆكارێكى گەورەى هەڵگیرسانى شەرى ناوەخۆ واتە شەڕى نێوان ئەو دوو حیزبە و بەهەدەر دانى سامانێكى گیانى وماددى كورد و پاشكەوتنى كوردو ناشیرین كردنى لەبەردەم دۆست و دوژمن ئەو پارەى گومرگە بوو كە سەرانى یەكێتى بە جیا بۆوەكانى ئێستاى گۆرانیشەوە هەمیشە داوایان لە پارتى دەكرد پارەى گومرگى ئیبراهیم خەلیل یان لەگەڵدا بەش بكەن . هاووڵاتى ئاسایى ئێستا دە پرسێ ئەرێ خێرە كە ئێستا ئەو دوو حیزبە وەكو دەڵێن موو بەبەینیانەوە ناچێ و دەستان بەسەر سامانى ئەو هەرێمەدا گرتووە هەر بۆ یادگاریش باسى گومرگەكان ناكەن ؟؟؟ یا بۆ سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت هەرگیز لەوەڵامى شەقامى كوردیدا باسى پارەى دزینى نەوتى كوردستان ناكەن ؟ بۆ لەكاتى باس كردنى بودجەدا ئاماژە بەو داهاتە زۆرەى پارەى نەوتى بەناهەق دزراوى كوردستان ناكرێ كە مافیاكانى ئاشتى هەورامى بەشەوو بەرۆژ لوشى دەكەن و كەس ناڵێ لە پشتى چاوتان دوو برۆیە؟ ئەو نەوت دزینە گەیشتۆتە رادەیەك كە هەموو نەوتى ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵ بكەن و تەنانەت خودى ئەنجومەنى وەزیرانیش نەتوانێ لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئاشتى هەورامیدا بكا . هەر بۆ بیر خستنەوەش پار ساڵ هەرچەندە نێچیروان لە حكومەتیش نەمابوو بەڵام وەكو سیفەتێكى حیزبى سەردانى توركیاى كردو دوو وەزیرى حكومەتەكەى بەرهەمیشى لەگەڵ خۆیدا برد كە ئاشتى و وەزیرە وەرگیڕەكە فەلاح مستەفا بوون هەرچەندە لێرە نارەزایى لەبارەوە دەربڕا بەڵام كە بەرهەمیش زانى مەبەست لەو سەردانە بازرگانى بووەو نێچیر بۆ كارى كومپانیا نەوتیەكانى ئەو سەردانەى كردوە كەس نەیتوانى نقە بكا . بۆیە بە جەنابى سەرۆك دەڵێین گەورەم ئەوانە گەندەڵین و ئێوە لەبەرامبەر خواو مێژوو بەرپرسیارن ئەو دزیە گەورانە چارەسەربكەن .نەوەك لەزگە لەسەیارەى جام رەش بكەنەوە . لەو وڵاتەى ئێمە كێشەى زۆر لەوە گەورەتر هەیە . وەزیرى كارەبا لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێ كەوا ئێمە لە كوردستان غازى سروشتیمان ئەوەندە زۆرە دەتوانین دەیان وێستگەى بەرهەمهێنانى كارەباى لێ دروست بكەین . بەڵام سەیرەكە لەوەدایە ئێستا سێ وێستگەكەى كارەباى كوردستان بە گازوایل كاریان پێ دەكرێ بۆ ئەوەى گازوایلى كارگەكانى ئاشتى و كاكى گەورە بە نرخێكى بەرز بفرۆشرێت . لەهەمان كاتتدا نرخى سووتەمەنى لەو وەرزى هاوینەدا زۆر بەرز ببێتەوە كە هاووڵاتى هەستى پێ دەكا هەر لە ئێستاوە نرخى یەك بەرمیلى نەوتى سپى بە 185هەزاردینارە.لەوەش سەیر تر وەزیرەكە لەو چاو پێكەوتنەدا دەڵێ تەنها پارەى دوو مانگى گواستنەوەى گازوایل لە هەولێرەوە واتە لە پاڵاوتگەى خەباتەوە لە نزیك هە ولێر. بۆ دهۆك بەشى ئەوە دەكات بۆڕى گواستنەوەى غازى سروشتى لەبیرەكانى كورمۆرى نزیك قادر كەرەمى گەرمیان بۆ دهۆك پێ دابین بكرێ . هەر لەو بابەتەشدا و لە دانیشتنێكدا ئاشتى بەوەزیرى كارەبا دەڵێ باسى بۆرى غاز نەكەى جارێكى تر ئەگەر ئەو بابەتە بكەیتەوە دوایی وادەكەین وێستگەى چەمچەماڵیش بە گازوایل كاربكات, كە وێستكەى چەمچەماڵ تەنا 20 كم لە كۆر مۆرەوە دوورە . منیش وەكو هاووڵا تیەك ئەو بابەتە دەخەمە بەردیدەى مهسعود با خۆى لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكات چونكە بە بێ هیچ زێدە رۆییەك جەنابى سەرۆك كەسێكى پاك و دلسۆزى ئەو گە ل و وڵا تەیە,بەڵام بە كۆمەڵێك گورگ و دڕندە و دزو مافیا دەورەدراوە, بەبرازاو كوڕو ئامۆزاو خزمەكانى خۆشیەوە بەڵام ئەوەى لێ رادەبینرێ چارەسەرى ئەو گرفتانە بكاو لەوە بكۆڵێتەوە ئەگەر بەراستى مەبەستى چارەسەركردنى دزیە گەورەكان بێ ,بزانێ ئاشتى بۆ كێ و لەبەرژەوەندى كێ ئەو كارانە دوكاوكێى لە پشتە وا بێ منەتەو لە كۆبونەوەیەكى رەسمیدا وەكو گورگ پەلامارى وەزیرێكى تردەدا كەلە لیستى ئەواندا نى یە ,وە بۆ رێگا نادا بۆرى گواستنەوەى گازى سروشتى بۆ دهوك رابكێشرى و لەبەر چى وێستگەى هەولێر تەنها بە گازوایل كاردەكات ئەوانە گرفتى زۆر گەورەن و دەیخەینە بەردەمى مهسعود و راى گشتى بۆ ئەوەى لەلایەك هەموو خەڵك بە گەندەڵیەكان بزانن لەلایەكى تردا جەنابى سەرۆكیش بە كارە ساختانە بزانێ و هەوڵى چارەسەركردنیان بدا ,مەبەستش ناو زڕاندنى هیچ كەس و لایەن و حیزبێك نى یە بەڵكو تەنها رێگە گرتنە لە دزیە گەرەكان و چارەسەركردنى گەندەڵیەكانن لەو وڵاتە دەوڵەمەندەىئێمە كە تەنها چەند كەسێك سامانەكەى دەدزن و كەسیش ناتوانێ پێشیان لێ بگرێ و لە روویاندا بوەستێ تەنها مەگەر مهسعود و لێژنە ى چارەسەركردنى گەندە ڵیەكانى جەنابیان نەبێ ؟..!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست