لە بری هەڵویست وەرگرتن، شیوعییەکان خەریکی کەمپینبازین
Tuesday, 20/12/2011, 12:00
بۆ ئەوانەی نازانن کەمپین چییە؟ بە کورتیی پێناسەی دەکەم، کە بریتییە لەوەی کۆمەڵێک کەس، بانگەوازێک دەردەکەن، داوادەکەن کەسانی دیکەش هاودەنگیان بن و ناوی خۆیان لەو لیستەدا ریزبکەن، سەبارەت بە دیاردە، یان رووداوێک تا وا پیشانبدەن زۆرینە لە دژێتی، یان لەگەڵیدایە، برادەرانی حیزبی شیوعی گروپێکی بچووکن خوویان بەم جۆرە کامپینەوە گرتووە، دەرگایەکی ترە دەیانەوێت بیکەنەوە بۆ رازییبوونی و سواڵ و سەدەقەی دەسەلات، یان بۆ کردنەوەی گرێ دەروونی و ئاڵۆزەکەی خۆیان، کە بە نووسیهیک ناتوانن ئەمە بەجێ بهێنن، کاتێک باس لە حیزبی شیوعی دەکەین، لێرەوە دەست بە نووسینەکەمان دەکەین و دەڵێین، کە ئەوە تەنها پارتی و یەکێتی نیین، خەڵکی چەواشە دەکەن، بەڵكو چەندین دەستە و تاقمی جیا جیای تریش هەمان ڕەفتار پیادەدەکەن لە ڕێگای قین و ململانێی ناشەریفانە، یان لە پەنای بەرگی ئازادیخوازییەوە، ئەمانیش کردوویانەتە پیشە و خەڵکی کوردستانی پێ فریو دەدەن، سەیربکەن دەیان ڕۆژنامەنووس بۆ پڕکردنی گیرفان و دەستکەوت و پلە و پایە لە خزمەتی دەسەڵاتدا دەنووسن و خەڵک چەواشە دەکەن ، دەیان بەکەسایەتی سیاسیش بەپێی میکی کەناڵەکە ، مل و قسەکانیان دەسوڕێنن سەلام عەبدوڵا یەکێک لەو دەنگانەیە ، کە بەقین کەمپین ونووسین دەستی داوەتە ئەم پیشەیە . هەربۆیە ئەگەر دوێنێ زۆر کەسی فریو دابوو " کەسیکی داکۆکیکەرە لەهەژار وعەدالەتخوازی و مافی مرۆڤ " بەڵام رەفتارەکانی چەند ساڵی رابردوو پەردەی لەسەر دەم و چاوخۆی هەڵماڵی وەک چەند ساڵیک لەمەوبەر خۆی بە داکۆکیکار لە هەژاران نیشان دەدا و ریپۆرتاژی لەسەر ماڵە بێ بەشەکان دەخستە سەر ماڵپەرەکان ، بەلام کاتێک خەلک لە 17 شوبات دژ بەو ناعەدالەتیانە هاتە دەنگ ، ئەو بێدەنگی لێ هەڵبژارد و بگرە کەوتە دژایەتیشیان!
* لەگەرمەی سەرهەلدانی بزوتنەوەی گۆران و هەلبژاردن بۆ پەڕلەمانی کوردستان ، هەموو لەیادمانە بێ هیچ هۆکارێک کەوتە دژایەتیان و دەیان بابەت و کەمپینی لەسەر سازکردنن ، بەمەش ئۆتۆماتیکی کەوتە خزمەت پارتی ویەکێتی.
* سەلام خۆی پێ فول کۆمنست و داکۆیکاری یەکسانی مرۆڤەکانە ، بەلام کاتێک بەناز ئەوکچە هەولێریەی لەبەر هەژاریی خۆی سوتاند ، کەڕ و لال ئاسا بوو .
* سەلام لە گەرمەی سوتاندنی دەیان دوکانی مەساجی هاولاتیان (هەموو ئاینەکان) و سوتاندنی دەیان بارەگای حیزبی و میدیایی یەکگرتوو، وەک کەسێک داکۆکی لەئازادی سیاسی رەخنەی نەبوو ! پێدەچیت لای ئاسایی بێت مادام دژە بیروباوەری خۆیەتی با لەناویان بەرن، کەچی هەر لەو کاتدا دێت کەمپین دژ بەیەکگرتوی ئیسلامی لەگەل کۆمەلێک هاوڕیی شیوعی و کۆمۆنستی بەڕیدەکات و بەهاریکاری شۆڤینی عەرەب و تورک دەیان ناسێنێ و بۆ ئەوەی ئەو گومانەشیان لەسەر نەبێت بەدێرێک باس لەوەی بادینان دەکەن .
لێرەدا پرسیار لە سەلامەکان ئەوەیە ، ئایا بۆچ لەم کاتەدا وادەکەن ؟ ئایا هەر ئەمرۆیە یەکگرتوو ئەو سیاسەتەی هەیە ؟ ئایا بەس تاکە ئەندامەکەی یەکگرتوو لەگەل بە هەرێم کردنی دیالەیە !؟ ئەی بۆچ کەمپینی سەلام عەبدولاکان , لیستی هاوپەیمانی کوردستانی نەگرتۆتەوە لەکاتێکدا یەکگرتوو یەک ئەندامی هەیە بەلام لیستی هاوپەیمانی کوردستانی پێنج ئەندامی لەو ئەنجومەنە هەیە و هەمووشیان لەکاتی راگەیاندنی رازی بوون ؟ بۆ زانیاری زیاتر فەرموو سەیری ئەم لینکە بکەن
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=1911&LinkID=4 * ئایا هاوکات تەنیا یەکگرتوو بەشان و باڵی ئەردوگانی هەڵداوە ؟ ئایا پارتی و یەکێتی هاوشێوەی ئەوان تاوان و ناپاکیشیان بە پراکتیک ئەنجام نەداوە؟ ئەی بٶچ سەلام و شیوعیەکان کەمپین و نارەزایەتیەک دژ بەدەسەلاتی مافیا و ناپاکی کورد ناکەن؟
من هێندەی سەیری ئەم شوعییانە دەکەم زۆر بەدەگمەن کەسێکیان تیا هەڵدەکەوێت، بوێر بێت و کەرامەتیی تێدا مابێت، دژ بە پارتیی و یەکێتیی بوەستێتەوە، لە گەڵ جەماوەردا بێت بەرامبەر بە پارتی ویەکێتی ، یان دور لەقین لەگەل رووداوە سیاسیەکاندا رەفتار بکات و نەبێتە پاشکۆی سیاسی ئەم دوو پارتە و شەڕی بەوەکالەتی ئەوان نەکات، هەر بۆیە 20 سالە ئەم حیزبە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قێزەوەن و بچوکتر دەبێتەوە و لە پاشەکشەدایە, بەرادەیەک باسی هەلبژاردن دێتە ئاراوە , ترسیان لێ دەنیشێت، چونکە ئەم حزبە نەیتوانیوە و نایەوێت هەرگیز دژایەتی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی پارتی و یەکێتی بکات ، بەڵکو بەناوی یەکرێزی نیشتمانی 20 ساڵە خەلک سارد دەکاتەوە.... ڕاستی ئەمەش سەیری مێژویی ئەو حیزبی شیوعی بکەن بەرامبەر دەسەلاتی کوردی ، بزانن کەی لە رووداوێکی بە قسەی خۆیان چینایەتی کۆمەڵایەتی هەڵویستێکیان هەبووە، یان لە ناپاکیەکی نیشتمانی و گەندەڵیی و دزیی ئەم دوو حیزبەی دەسەڵاتدا بەبەیانامە ئیدانەیان کردوون یان لەشەقامەکان سەنگەرو خەباتی جەماوەریان لێگرتوون؟ بەپێچەوانەوە ، ئەوەی دژ بەو دووپارتە وەستابێتەوە ، ئەمان بەزیرەکانە لە بڕی دەسەلات و بەوەکالەت شەریان بۆ کردوون، ئەمەی سەلام عەبدوڵڵا نمونەی خەروارێکە. فەرموون سەیرێکی ئاخافتن و کردار و سیاسەتەکانی ئەم حزبە و سەردانێکی بارەگاکانیان بکەن ، بزانین تاچەند گوێبیستی ئاخافتنی کادیرەکانیان دەبن لە دژایەتی گەندەڵی دەسەڵاتی مافیایی پارتی و یەکێتی، بەڵکو بەردەوام شیر و تیر لە گۆران و یەکگرتوو دەسوون و لە خزمەتی دەسەڵاتدا دەئاخەفن.
هەرچەندە من لبە لامەوە سەیر نییە، کە حزبێک بەرامبەر خوێنی شەهیدانی دوێنیی خۆی ناپاک بێت و ئەو بەرنامەیەی کە77 ساڵە بانەگەشەی بۆ دەکات و کادیرانی بە قین پەروەردە بکات و لەنێو دەیان هەزار لە بنەماڵەی شەهیدی نەتوانی کورسیەک بەدەست بهێنێ و کاریگەریی لەسەر هیچ رووداوێکی سیاسی نەبێت ، ئایا شایستەی ئەوەن حساب بۆ بوونیان بکرێت و پێیان بڵێین فەرموو حیزبی شیوعی ناموبارەک بارەگاکانتان داخەن و ئێوەش 300 ملیۆن دینار لە بودجەی خەلکی کوردستان مەبەن، وەکو سەلام عەبدوڵلا بڕۆن خەریکی کامپینبازی خۆتان بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست