کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵى وەزارەتى خوێندنى باڵا و هەڵخەڵتاندنى خوێندكاران

Tuesday, 01/02/2011, 12:00



وكو ئەركێك بەرامبەر نیشتمان دەموێت هەندێك لە گەندەڵیەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرێمى كوردستان و هەڵخەڵتاندنى خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە وڵاتى مالیزیا بۆ ئێوەى خوێنەرى كوردستان پۆستى ئاشكرا بكەم.
پێش دوو ساڵ لەمەوبەر واتە 2009 لەهەمەوو زانكۆ و پەیمانگەكانى كوردستان نزیكەى 60 خوێندكار هەڵبژێردران بەپێى توانى زانستى و نمرە تابتوان لە دەرەوەى هەریم بروانامەى دكتورا بەدەست بهێن لەسەر ئەركى (احمد اسماعیل) كەجێى دەست خۆشیە ,وە بگەڕێنەوە كوردستان, پاشان چەند كۆبوونەوەیك كرا بۆ ناردنیان بۆ وڵاتى مالیزیا هەر یەك لە (د.احمد دزەیى و د.محمد عزیز) كە بەڕێو بەرى گشتى و جێگرى بەڕێو بەرایەتى ناردنە دەرەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵاى سەردەمى نێچیر ڤان بەرزانى بنەماڵە بوون جگە لەوەى ئەم كار بەدەستانەى وەزارەت ئەم دوو زاتە زۆربەى مامۆستایان و خوێندكارانى كوردستان دەیان ناسن كە هیچ فریان بە زانستەوە نیە تەنها بەكرێگیراوى بنەماڵەن و چەندین كەسیان حیزبیان ناردۆتە دەرەوەى هەریم بەنامەى دەست نوسى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى تەنانەت د.احمد دزەیى كە بەڕێو بەرى گشتى ناردنە دەرەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا بوو پێش گۆرینى كابینە نێچیرە ڤان لەگەڵ د.ادریس هادى وەزیرى خوێندنى باڵا سەرۆكى زانكۆى سەلاحدینیان لابرد تا كو د.احمد دزەیى ببێتە سەرۆكى زانكۆى سەلاحدین.
پاش ئەو چەند كۆبوونەوەیی كرا بە خوێندكارەكانیان ڕاگەیاند كە (500)$ بۆ هەر خوێندكارێك خەرج دەكرێت مانگانە لەگەڵ پارەى خوێندن . پاش ساڵێك ئەم پارەیەیان بۆ كرا بە (600)$, ئەوە بۆ دوو ساڵ دەبێت ئەم 60 خوێندكارە لە وڵاتى مالیزیا دەخوێنن و ئەوپارەیەیی بۆیان خەرج دەكرێت مانگانە (600)$ بەشى دوو هەفتە ناكات ئەوەى (د.احمد دزەیى و د.محمد عزیز) بەو خوێندكارانەیان را گەیاند سەبارەت بە ژیان و خوێندن لە وڵاتى مالیزیا هیچ راست نەبوو تەنها هەڵخەڵتاندنى ئەو خوێندكاران بوو . چونكە مالیزیا وڵاتێكى گەشتوو گوزاریەو گرانە ئەگەر خوێندكار خێزان دار بێت منداڵى هەبێت ئەوە مانگانە زیاتر لە (1500)$ پێویستە ئەگەر خوێندكار سەڵت بێت ئەوا مانگانە(1000)$ پێویستە. لەساڵى 2010 حكومەتى د.بەرهەم بریارى دا كە خەرجى مانگانەى خوێندكارانى دەرەوەى هەریم زیاد بكرێت بە پێى وڵاتەكان كە وڵاتى مالیزیا ئەبێت بكرێت بە (900)$ وە مووچەى تەواویان بۆ خەرج بكرێت بەڵام تائێستا هەر (600)$ بۆ خەرج دەكرێت و وە هندێك خوێندكار هەر نیوە مووچە وەر دەگرێت, ئا لەمەوە بۆمان دەردەكەوێت كە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرێمى كوردستان گەندەڵە چ حكومەتى د.بەرهەم بێت یا نێچیر ڤان بەرزانى (یەكێتى و پارتى) هەر حكومەتى بنەماڵەن.
بۆیە ئەم راستیانە بۆ روون دەكەمەوە چونكە هەندێك كەس بەناو دكتۆرن (د.احمد دزەیى و د.محمد عزیز) بەداخەوە بەڵام بەكرێگیراوى بنەماڵەن هەر خەریكى گەندەڵین لە ناو زانكۆ و پەیمانگەكانى كوردستان, دەبا ئیتر خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆ و پەیمانگەكانى كوردستان لەوە زیاتر بێدەنگ و ژێر دەستەى حكومەتى بنەماڵە و گەندەڵ نەبن لەهەموو دنیادا خوێندكاران و مامۆستایانى زانكۆ و پەیمانگەكان یەكەم چینن كە بەگژ حكومەتى بنەماڵە و گەندەڵدا رادەپەڕن, تاكەى بێدەنگى لە بەهەدەر بردنى سامانى كوردستان تاكەى ژێر دەستەى و زوڵم قبوڵكردن
 بژى كوردو كوردستان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە