لەهەولێرتەكەتتولەكەى (ئەرسەلان بایز)بون بەئاردى ناودڕك

Tuesday, 06/07/2010, 12:00



تەكەتتولى جەلالیەكان كەناویان لەخۆیان نابوهێلى گشتى لەهەولێرلەلایەن ئەرسلان بایزئیدارەدەدران وبەتەكەتتولێكى بەهێزناسرابوون ولەسەرجەم كۆمیتەكان كۆمەلێك كادیرلەدەورى ئەم تەكەتتولەكۆببونەوەوشەڕى باڵەكەى كاك كۆسرەت یان دەكردووحیساب یان بۆهیچ كەسێك نەدەكرد.لەناومەڵبەندى هەولێر ئازادچاوشین سەرپەرشتى ئەم تەكەتتولەى دەكردووكەسى یەكەم بووسەرجەم ڕێنماییەكانى تەكەتتول لەووەردەگیراولەبارەگاى دەزگاى زانیارى كەكەوتۆتەپشت مەڵبەند زۆربەى كۆبوونەوەكانى تەكەتتولەكەیان لەوێ ئەنجامدەداوبەرنامەى كارەكانیان لەوێ دادەنا.ئازادچاوشین خۆى بەرپرسى دەزگاى زانیاری یەسەرجەم عەڵقەلەگوێیەكانى ئەم بارەگایەى وافێركردبووكەكارلەسەرباڵەكەى كاك كۆسرەت بكەن.ئەمەئەركى ڕۆژانەیان بوو.بەرلەهەڵبَژاردنى ئەندامێتى كۆنفراسى مەڵبەندكێشەیەك لەناوئەم تەكەتتولەسەریهەڵدالەسەردابەشكردنى چەندكۆمپیوتەرێك كەبۆیان هاتبولەلایەن تەكەتتولەكەى خۆیان لەگەڵ چەنددەمانچەیەك.ئەم كۆمپیوتەرودەمانچانەى كەبۆتەكەتتولى ناوبراوهاتبولەلایەن ئازادچاوشین دابەشكرابوو.سەرەتاى كێشەكەلێرەوەسەرى هەڵدا.دوواى ئەم كێشەیەبوون بەدووبەش وڕۆژلەدوواى ڕۆژنێوانیان بەرەوناخۆشى دەچوو.تاكوهەڵبژاردنى ئەندامێتى كۆنفرانسى مەڵبەند.دوواى ئەوەكۆنفرانسى ئەندامێتى گۆنگرەئەنجام درا.چەندڕۆژێك بەرلەهەڵبژاردنى ناوبراوئازادچاوشین خۆى تەسلیمى سیدشۆڕش كردكەماوەیەكى زۆربووخوێنى یەكتریان فڕدەكردئەوەندەیان ڕق لەیەكتربووچەندین جارلەلایەن ئەوانەوەسوكایەتى پێكراوەوتاكوكارگەیشتەئەوەى دەمانچەشیان لێراكێشالەناومەڵبەند.بەڵام لەترسى دەرنەچونى بۆئەندامێتى كۆنگرەئەم هەمووسوكایەتیەى قبوڵكرد.تاخمەكەى تریشان كەلەلایەن كەریم سەرئاسن وئازادى شەهیدان سەرپەرشتیاندەكرائەوانیش بێ پشتوپەنامانەوەولەكۆنفرانس گورزێكى گەورەیان پێكەوت لەلایەن باڵەكەى كاك كۆسرەت بەهاوكارى ئازادچاوشین وحاكم سەمەد.
دووائەوەى ئازادچاوشین وحاكم سەمەد بۆئەندامێتى كۆنگرەدەرچوونووخۆیان كاندیدكردبۆئەندامی سەركردایەتى ئازادى شەهیدان وكەریم سەرئاسن خۆیان گەیاندەسلێمانى وكەوتنەكاركردنوپڕووپاگەندەبڵاوكردنەوەلەدژى ئازادچاوشین وحاكم سەمەد.بەڵام بەخت یاوەریان نەبوبەدڵ ساردى گەڕانەوە.بەم شێوەیەتەكەتتولەكەى ئەرسەلان بایزبوبەئاردى ناودڕك ودوواى ئەم شكستەگەورەیەى كەبەسەرئەم تەكەتتولەداهات ئازادچاوشین لەمحاوەلەدایەخۆى لەمەڵبەنددووربێختەوە.تاخمەكەى تریش پێدەچێت بچنەپاڵ باڵەكەى كاك كۆسرەت.كەلەلایەن كەریم سەرئاسن وئازادى شەهیدان سەرپەرشتى دەكرێن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە