کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامەى دەستەیەك لە تەكنیككاران‏

Thursday, 12/04/2012, 12:00


ئێمە وەك دەستەیەك لە تەكنیككاران بڕیارمان دا كە چى تر بێدەنگ نەبین لە ئاست ماف و داخوازیە پیشەییەكانماندا كە ساڵانێكى زۆرە لە ئەنجامى دوو ئیدارەیى و مل ملانیێ ى سیاسى لە دەستمان داوە و بێ بەش بوین لێ ى , هەر لە مافى ئیدارى و دەرماڵەیى و موچەیى و مافى گەشە پێدانى ئاستى زانستى كە خۆى لە خولى ڕاهێنان و ناردنە دەرەوەى تەكنیككاران بۆ دەرەوەى وڵات بۆ ناساندنى ئاستى تەكنەلۆژیاى سەردەم دەبینێتەوە و تا دەگاتە مافى دابین كردنى زەویى و جێ ى نیشتەجێ بوون .
ئەمانە لە كاتێكدایە كە سەندیكا دەستە وەستانە لە ئاست ئەم داخوازییانەى تەكنیككاراندا و ناتوانێت هەڵسێت بە بەرپرسیاریەتى و ئەركى ڕێكخراوەى خۆى , ئەویش لەبەر چەند هۆیەك وەك :
1. سەندیكا سەربەخۆى خۆى لەدەست داوە و بوتە بەشێك لە دامەزراوەى سیاسى دەسەڵاتى باڵا لە ناوچەكەدا .
2. سەندیكا پێویست بوو كۆنگرەى خۆى دواى 4 ساڵ ببەستایە و ئەوە 11 ساڵە كۆنگرە نەبەستراوە بۆیە دەستەى بەڕێوەبەرى سەندیكا لە ڕوى یاساییەوە شەرعیەتى نەماوە وە ناتوانێ نوێنەرایەتى تەكنیككاران بێت لە ئێستادا .
ئێمە وەك دەستەیەك لە تەكنیككاران دوا دەكەین كە زەمینە سازى بكرێ بۆ یەكگرتنەوەى سەرجەم ڕێكخراوە تەكنیككاریەكان لە ژێر ناوى یەك ڕێكخراوى تەكنیككارانى سەربەخۆدا پاشان زەمینە سازى بكرێ بۆ بەستنى كۆنگرە .


دەستەیەك لە تەكنیككاران
سلێمانى
12/4/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە